خرید بک لینک

· پەرلەمانی تورکیا دوو نوێنەری کوردی ئەو وڵاتە دەر دەکات

پەرلەمانی تورکیا ڕۆژی پێنجشەمە 5ی گەلاوێژ پڕۆژە یاسای هەڵوەشاندنەوەی نوێنەرایەتیی فەیسەڵ ساری یێڵدز و تووبا خزر نوێنەرانی شرناخ لە پەرلەمانی تورکیا لە پشکی پارتی دیموکراتیکی گەلانی خستە دەنگدانەوە و لە ئاکامدا ئەندامێتیی ئەو دوو نوێنەرە کوردە بە 324 دەنگی بەڵێ هەڵوەشایەوە.

· دوابڕیاری ئەردۆغان سەبارەت بە ئەندامانی پارتی داد و گەشە: ئەگەر ماندوون بکشێنەوە

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا لە لێدووانێکدا نوێنەرانی پارتی داد و گەشە دەکاتە بەردەنگ و دەڵێت: ئەگەر ئەندامێکی ئەو پارتە ماندوو بووە بۆ خۆی بکشێتەوە و دۆستانی دیکەمان لەو پارتەوە جێگایان بگرنەوە.

ئەوە بۆ جاری دووهەمە کە ئەردۆغان هەمبەر نوێنەرانی ئاکپارتی بڕیاری کۆتایی دەر دەکات.

· پارتی کۆماریخوازی گەل پالپشتیی گردبوونەوەی "ویژدان و عەدالەت"ی پارتی دیموکراتیکی گەلان دەکات

بۆڵنت تزجان وتەبێژی پارتی کۆماریخوازی گەل لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەوانیی خۆیدا پاڵپشتیی گردبوونەوەی ناڕەزایی "ویژدان و عەدالەت"ی کرد و دەریبڕی: ئێمە لە سەر ئەو بڕوایەین هەر هەوڵێکی دیموکراتیک و ئاشتییانە کە داوای دادپەروەری بکات جێگای ڕێزە و پێویستە پاڵپشتیی بکرێت.

· دیمانەی دەمیرتاش لەگەڵ ڕۆژنامەیئەڵمانیی نۆیە زۆرشێر زایتۆنگ: ئێمە بارمتەی سیاسیین

سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی بەندکراوی پارتی دیموکراتیکی گەلان لە دیمانە لەگەڵ ئەو ڕۆژنامە ئەڵمانییەدا ڕایگەیاندووە: ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا لەو وڵاتەدا دەستی داوەتە کوودەتای مەدەنی و ئێمەش بارمتەی سیاسیین لەم وڵاتەدا.

· مەولوود چاووش ئۆغلۆ لە دیدار لەگەڵ بەرپرسە ئەورووپییەکاندا: ئامادەین هەموو چەشنە زانیارییێک لەبارەی کوودەتاوە بدەین بە ئەورووپا

مەولوود چاوش ئۆغڵۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا لە دیدار لەگەڵ نوێنەرە ئەورووپییەکاندا ڕایگەیاندووە: سەرباز، پۆلیس، سیاسەتوان، ڕۆژنامەوان و هەر کەسێکی دیکە لەو کوودەتایەدا دەستی هەبوو پێویستە بناسرێن. لەو بارەشەوە ئێمە ئامادەین هەموو چەشنە زانیارییێک پێویست بێت ڕادەستی ئەورووپای بکەین. هاوکاریی نزیکیشمان لەگەڵ ڕێکخراوی ئەورووپیی هاوپەیوەند بەم بابەتەوە هەیە. داواکانی یەکێتیی ئەورووپا دیراسە دەکەین. ئێمە خوازیاری هاوکاریین لەگەڵ ئەورووپا.

· نوێنەرانی پارتی کۆماریخوازی گەل بەمەبەستی ناڕەزایی دەربڕین بە گەڵاڵەی گۆڕینی یاسای پەرلەمان مان دەگرن

نوێنەرانی پارتی کۆماریخوازی گەل بەمەبەستی ناڕەزایی دەربڕین بە گەڵاڵەی گۆڕینی یاسای پەرلەمان لەلایەن پارتی داد و گەشە و بزاڤی نەتەوەپەرەستەوە مان دەگرن.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

برچسب: نویسنده: استخدام کار تاريخ: جمعه 6 مرداد 1396 ساعت: 23:30

صفحه بندی