خرید بک لینک

بە پێی هەواڵی کوردپریس لە ماڵپەڕی راگەیاندنی نووسینگەی رێبەری، ئایەتوڵڵا خامنەیی، رێبەری باڵای ئێران ئەمڕۆ هاوکات لە گەڵ رۆژانی حەج و ڕەوانەکرانی حاجییەکانی بەیتولحەرام بۆ وڵاتی وەحی، کاربەدەستان و بەرپرسانی حەجیان بە سەر کردەوە و وتیان: حەج زۆرترین دەفرایەتیی کۆمەڵایەتی هەیە؛ شوێنێکە بۆ دەربڕینی ڕاوبۆچوونی ئۆمەتی ئیسلامی. ئێستا پرسی مزگەوتی ئەقسا لە ئارادایە و زایۆنیستەکان ڕێڵاسانە هەڵسوکەوت دەکەن و ئیزنی ئەوەیان بە خۆیان داوە کە زەخت بخەنە سەر خاوەنانی ڕاستەقینەی مزگەوتی ئەقسا و پێشگریان لێ دەکەن.

رێبەری باڵای ئێران بە داکۆکی لە کێشەی فەلەستین، وتیشیان: چ جێگەیەک لە بەیتۆلحەرام و مەکە و مەدینە و عەرەفات و مەشعەر و مەنا، بۆ دەربڕینی بیرو ڕا و بەیان کردنیی هەڵوێستەکانی موسولمانەکان لە بارەی فەلەستین و مزگەوتی ئەقسا باشتر و گونجاوترە.

بەڕێزیان داکۆکیان لەوەش کردەوە: داخوازی جیدی و هەمیشەیی ئێران، پاراستنی ئاسایش و سەربەرزی هەمووحاجیان و بەتایبەت حاجیانی ئێرانییە و ئاسایشی حاجیانیش لە ئەستۆی ئەو وڵاتەیە کە حەرەمینی شەریفەینی بە دەستەوەیە.

ئایەتوڵڵا خامنەیی بە ئاماژە بە یەکگرتوویی ئۆمەتی ئیسلامی و گرینگیی فەرزییەی مەعنەویی حەج ڕایانگەیاند: حەج نیشانەی گەورەیی، یەکپارچەیی و هێزی ئۆمەتی ئیسلامە کە بە دۆخێک و فەرمانێکی تایبەت هەمووساڵێک لە شوێنکدا ئەنجام دەبێت و حاجیان لە نەتەوە جیاوازەکان هەموو ساڵێک پێکەوە ئاشنا دەبن و باشترین شوێن و کاتە بۆ ڕاگەیاندنی هەڵوێستەکانی ئۆمەتی ئیسلامی سەبارەت بە بابەتە گرینگەکانی جیهانی ئیسلام.

ڕێبەری باڵای ئێران وێرای نرخاندنی پێگەی حەج وەک شوێنێک بۆ خودەربڕینی ئۆمەتی ئیسلامی و لەقاودانی شەڕەنگێزیی ئەمریکا لە ناوچەدا، ڕاشیانگەیاند: دەستێوەردانەکان و ڕۆڵی شەڕئەنگێزانەی ئەمریکا لە وڵاتانی ئیسلامی و ناوچەکە و دروست کردنی گرووپە تیرۆریستییەکانی یەکێکە لەو پرسە گرنگانەی کە دەبێ گەلانی موسڵمان لە حەج باسی لێوە بکەن.

ئەوەشیان دووپات کردەوە کە دەبێ موسڵمانان گرینگی زیاتر بە پرسی یەکگرتوویی بدەن و وتیان: لە حاڵێکدا کە چەندین ملیارد دۆلار بۆ دروست کردنی دوژمنی و دووبەرەکی لە نێوان موسڵمانان خەرج دەکرێت، موسڵمانان دەبێ هۆشیار بن کە یارمەتی ئەم دووبەرەکینانەوە نەدەن، چونکوو هەر کام لە ئۆمەتی ئیسلامی یارمەتی ئەم پیلانە بدات، هاوبەش دەبێت لە پاشهاتەکانی ئەم تاوانە گەورەیەدا.

بەڕیزیان ئاماژەی بە پرسی ئاسایشی حاجییەکان کرد و جەختیان لەوە کردەوە: ئاسایشی حاجییەکان بۆ ئێمە گرینگە و ڕووداوە کارەسات بارەکانی حەجی ۹۴ هیچ کات لە بیر ناکەین. ئاسایشی حاجیانیش لە ئەستۆی ئەو وڵاتەیە کە حەرەمینی شەریفەینی بە دەستەوەیە و نابێ هیچ کات ڕووداوی مەنا و مزگەوتی حەرام دووبارە بێتەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60106

کۆدی بابهت: 77181 | بهروار: ۱۳۹۶/۵/۸ | کاتژمێر: 22 : 41

برچسب: نویسنده: استخدام کار تاريخ: دوشنبه 9 مرداد 1396 ساعت: 7:15

صفحه بندی