خرید بک لینک

بەپێی هەواڵی کورپرێس، سەنتەری نێودەوڵەتیی توێژینەوە لە سەر توندئاژۆیی لە ڕاپۆرتێکدا لە ژێر ناوی شەڕی سێبەرەکان کاریگەریی شەڕی تورکیا هەمبەر PKK لە سەر شەڕە ناوخۆییەکانی عێراق و سووریا تاوتوێ دەکات.

بە وتەی ئەو سەنتەرە، سەرەڕای ئامانجە تیرۆریستییەکانی PKK ئەو گرووپە وەکوو ئامێرێکە لە بەرەنگار بوونەوە هەمبەر داعش. بەهێزتر بوونی PKK لە سووریا و عێراق بووەتە هۆی وەڕەز بوونی تورکیا.

بەپێی ڕاپۆرتی ئەو سەنتەرە کە لە چەند سەرچاوەی متمانە پێxadکراو بە دەست هاتووە، ئەمریکا و PKK پێوەندییان لەگەڵ یەک هەیە و ئەو پێوەندییە لە سووریا دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتای چوونی واشەنتەن بۆ شەڕی داعش لەو وڵاتە. هاوکاریی ئەمریکا و PKK سەرکەوتنانە بووە و شکستی داعشی لە عێراق و سووریای لێ کەوتووەتەوە.

لە بەشێکی دیکەی ئەو ڕاپۆرتە 22 لاپەڕەییەدا هاتووە PKK هۆکاری سەرەکیی بەکار هێنانی YPG و هێزەکانی سووریای دیموکراتیکە.

لەو ڕاپۆرتەدا ئاماژە بەوەش کراوە کە تورکیا بەرامبەر بە پشتیوانییەکانی ئەمریکا لە PKK هەوڵی داوە بۆ بەهێز کردنەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان و هەر لەو ڕێگەیەشدا لاواز کردنی بەرژەوەندییەکانی PKK و دیارترین نموونەشی یارمەتیی پارتی بۆ ڕزگار کردنی شەنگال لە دەستی داعش بووە.

لە کۆتایی ڕاپۆرتەکەدا هوشداری دراوە کە سیاسەتوانان دەبێت لەوە تێبگەن کە ناسەقامگرتووی لە تورکیا ڕەنگە ببێتە هۆکارێ بۆ تەشەنە سەندنی داپەڕە چاوەڕوان نەکراوەکانی ئەو وڵاتە لە عێراق و سووریا ئەوەش بە ئامانجی لاواز کردنی PKK.

شەڕی سێبەرەکان ڕەنگە ڕووبەڕوو بوونەوەی خوێناوی تریشی لە ناوچەکەدا لێ بکەوێتەوە.

کۆدی ههواڵنێر: 60113

کۆدی بابهت: 77703 | بهروار: ۱۳۹۶/۵/۱۸ | کاتژمێر: 15 : 25

برچسب: نویسنده: استخدام کار تاريخ: چهارشنبه 18 مرداد 1396 ساعت: 23:37

صفحه بندی