خرید بک لینک

بەپێی هەواڵی کوردپرێس کۆمه‌ڵى ئیسلامیى کوردستان راگەیێندراوێک ئاراستەی ڕای گشتی و حیزبەکان دەکات و دەڵێت، بۆ ده‌ربازبوون له قه‌یرانه سیاسی و یاسایی و ئابوورییه‌کانى هه‌رێمی کوردستان، لەگەڵ لایەنە سەرەکییەکان ئاماده‌ى گفتوگۆیە بۆ گەیشتن به رێککه‌وتنى سیاسى له‌سه‌ر:

1. ئاسایی کردنه‌وه‌ى په‌رله‌مانى کوردستان و درێژه دان به کارى یاسا دانان و چاودێرىی خۆى.

2. لابردنى سیستەمى پاشه‌که‌وتى مووچه و چاک کردنى بژێوى خه‌ڵک.

3. هه‌موار کردنه‌وه‌ى یاساى سه‌رۆکایه‌تیى هه‌رێمی کوردستان.

4. پرسى گشتپرسی وه‌کوو هه‌ر پرسێکى دیکه‌ى گرنگ و چاره‌نووسساز له په‌رله‌ماندا تاوتوێ بکرێ و بڕیارى له‌باره‌وه بدرێت.

5. هه‌ڵبژاردنه‌کان له‌کاتى خۆیدا ئه‌نجام بدرێن.

لەو بارەیەوە، قومریە بەرزنجی، ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی کۆمەڵی ئیسلامی بە رووداوی گوت، راگەیێندراوەکە بۆچوونی زۆرینەی ئەندامانی کۆمەڵی ئیسلامییە و وەک ئاماژەی بۆ کراوە لە پەرۆشیی کۆمەڵی ئیسلامییەوەیە بۆ چارەسەکردنی قەیرانەکان.

قومریە بەرزنجی ئاماژەی بەوەش کرد، کۆمەڵی ئیسلامیی داواکارییەکانی خستووەتە ڕوو و ئامادەی گفتوگۆیە لەگەڵ هەموو لایەنەکان و جەختی لە پێویستیی بەشداری کردنی هەمووان بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکان.

لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا کۆمەڵی ئیسلامی و بزووتنەوەی گۆڕان لەسەر زۆرێک لە پرسەکان هاوڕا و هاوهەڵوێست بوون، لەبارەی ئەوەی ئەگەر گۆڕان نەیەتە چوارچێوەی گفتوگۆکانەوە کۆمەڵی ئیسلامی گفتوگۆ دەکات، ئەگەر وەڵامی داواکارییەکانی بدرێتەوە.

قومریە بەرزنجی باسی لەوە کرد ئەوەی لە ماوەی رابردوودا کۆمەڵ و گۆڕانی پێکەوە کۆ کردبووەوە بەرژەوەندیی خەڵک بوو و گوتیشی: "کۆمەڵ رای سەربەخۆی خۆی هەیە و لەراگەیێندراوەکەشدا مەرج بۆ ئەوە دانەنراوە کە ئەگەر بزووتنەوەی گۆڕان نەیەت، کۆمەڵ گفتوگۆ نەکات".

کۆدی هەواڵنێر: 60101

کۆدی بابه‌ت: 77701 | بهروار: ۱۳۹۶/۵/۱۸ | کاتژمێر: 15 : 16

برچسب: نویسنده: استخدام کار تاريخ: چهارشنبه 18 مرداد 1396 ساعت: 23:37

صفحه بندی