بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەبدولستار مەجید، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە کۆنگرەیێکی رۆژنامەوانیدا، رایxadگەیاند "ئێمە لە بەردەم دوو ئەگەرداین خستنەسەری ئابڵوقەی ئابووری و سیاسی بۆ سەر ھەرێمی کوردستان یا خود روونەدانی ئەو ئەگەرە".
ناوبراو باسی لەوەش کرد "لەحاڵەتی ئەگەری یەکەم تا ڕادەیێکی باش ھەرێمی کوردستان دەتوانێت، پشت بە بەرھەمی ناوخۆ ببەستێت، لە دابین کردنی ئاسایشی خۆراک بەو پێیەی بەراورد بە ساڵانی رابردوو کەرتی کشتوکاڵ پێشکەوتنی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە".
عەبدولستار مەجید باسی لەوەش کرد"ساڵێک ریفراندۆم دوابخرێت بۆ ئەوەی ئامادەکاری بکرێت بۆ دابین کردنی ئاسایشی خۆراک و ئاو".
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ، لە ئێستادا گەنم بەشی ١٨١% پێویستی ناوخۆ دەکات لەھەمان کاتیش پەتاتە، ھێلکە، گۆشتی مریشک، گۆشتی سوور، پیاز، ھەندێ بەرھەمی دیکە بەشی پێویستی ناوخۆ دەکات.
وەزیری کشتوکاڵ وتیشی"داوامان کردووە سایلۆی زیاتر دروست بکرێن بۆ ئەوەی حکوومەتی ھەرێم خۆی گەنم لە جووتیاران بکرێتەوە، بەمەش کێشەی کڕینی گەنمی جووتیاران و پێویستی ھەرێمی کوردستان بۆ گەنم و ئارد چارەسەر دەبێت".
سەبارەت بە ئاسایشی ئاو لە ھەرێمی کوردستان وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو وتی"لە ھەرێمی کوردستان ١٠ملیار مەتر سێجا ئاو ھەیە، بەڵام بە شێوەی ھاوسەنگ دابەش نەبووە، ١٧ بەنداویش ھەیە".
وەزارەتی کشتوکاڵ، پرۆژەیێکی ھەیە بۆ دروست کردنی ١٤بەنداو کە دیزاینیان بۆکراوە و بوودجەی خەمڵێندراوی بۆ دیاری کراوە جیا لەو ٨ بەنداوەی لە قۆناغی جێبەجێ کردندان.
جێبەجێ کردنی ئەو پرۆژانەش کە پێشبینی دەکرێت لە ماوەی ٥ بۆ ٦ ساڵ تەواو ببن پێویستی بە ٤ملیار و ٥٠٠ملیۆن دۆلارە"بە تەواو بوونیشیان ھەرێمی کوردستان ئاسایشی ئاوی دابین دەکرێت و ھیچ کاتێک ناکەوێتە ھەڕەشە و مەترسی گرتنەوەی ئاو و خستەسەری ئابڵوقەی ئاو لە لایەن ئێران و تورکیا".
وەزیری کشتوکاڵ پێشنیاری کرد"دروست کردنی ئەو بەنداوانە بە قۆناغ بوودجەی بۆ دابین بکرێت یا خود لە ڕێگەی قەرزی درێژ خایەن لە رێگەی وەبەرھێنەران دەست بە دروست کردنیان بکرێت".
جەختی لەوە کردەوە "ئەوان دەتوانن ئاسایشی خۆراک دابین بکەن بەو مەرجەی بوودجەی پێویستیان بۆ دابین بکرێت و ھەموو لایێک بەشدار و ھاوکار بن لە جێبەجێ کردنی".
عەبدولستار مەجید روونیشی کردەوە "لە ئێستاوە بازرگانان دەتوانن گەنم و جۆ و ئالیک بەپێی رێنماییەکان ھاوردە بکەن، پێویستە ڕێگە بگیردرێت لە ھەر بازرگانێک کە ھەوڵ بدات لە ڕێگەی قۆرخکارییەوە کاریگەری خراپ لە سەر رەوشی بازاڕ دروست بکات".
سەرچاوە: لڤین پرێس
کۆدی ههواڵنێر: 60113
کۆدی بابهت: 77696 | بهروار: ۱۳۹۶/۵/۱۸ | کاتژمێر: 13 : 57
برچسب:
نویسنده: استخدام کار