خرید بک لینک

بەپێی هەواڵی کوردپرێس به گوێره‌ی بڕیاره‌که، له‌مه‌ودوا هاووڵاتییانی ده‌یان وڵات له‌وانه هیندستان، لوبنان، نیوزیله‌ندا، باشووری ئه‌فریقا و ئه‌مریکا ته‌نیا به پاسه‌پۆرته‌کانیان ده‌توانن رووبکه‌نه قه‌ته‌ر.

هه‌روه‌ها رێگه‌شی به هاووڵاتییانی 33 وڵات داوه که بۆ ماوه‌ی 180 رۆژ بمێننه‌وه و هاووڵاتییانی 47 وڵاتیش بۆیان هه‌یه 30 رۆژ بمێننه‌وه.

سه‌رۆکی که‌رتی گه‌شه‌پێدانی گه‌شتوگوزاری قه‌ته‌ر حه‌سه‌ن ئیبراهیم رایگه‌یاند، ئه‌و بڕیاره واده‌کات قه‌ته‌ر ببێته کراوه‌ترین وڵاتی ناوچه‌که به رووی گه‌شتیاراندا.

هه‌ریه‌ک له سعوودیه، میسر، به‌حره‌ین و ئیمارات گه‌مارۆیان خستووه‌ته سه‌ر قه‌ته‌ر و بایکۆتی ئه‌و وڵاته‌یان کردووه.

له 5ی حوزیرانی رابردووه‌وه ئه‌و وڵاتانه‌ی که‌نداو 13 مه‌رجیان ده‌ستنیشان کردووه بۆ ئاسایی کردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانیان له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر.

له دیارترین ئه‌و مه‌رجانه، داخستنی سه‌رجه‌م که‌ناڵه‌کانی جه‌زیره‌یه.

به هۆی گه‌مارۆی وڵاتانی عه‌ره‌بییه‌وه، قه‌ته‌ر پێداویستیه خۆراکییه‌کانی خۆی له ئێران و تورکیاوه پێده‌گات.

گه‌مارۆی ئاسمانیی ئه‌و وڵاتانه بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی به رێژه‌ی له سه‌دا 25ی گه‌شته ئاسمانییه‌کانی هێڵی ئاسمانیی قه‌ته‌ر له کورتی بدات.

هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، قه‌ته‌ر بڕیاری داوه خزمه‌تگوزاریی چاودێریی کۆمه‌ڵایه‌تی و خوێندن و ته‌ندرووستی بۆ ئه‌و هاووڵاتییانه ده‌سته‌به‌ر بکات که به شێوه‌ی هه‌میشه‌یی له وڵاته‌که‌یدا ده‌مێننه‌وه.

سه‌دا 90ی دانیشتوانی قه‌ته‌ر هاووڵاتیانی به ره‌چه‌ڵه‌ک هیندستانی و نیپالین، ئه‌مه له کاتێکدایه دانیشتوانی قه‌ته‌ر ته‌نیا 2 ملیۆن و 700 هه‌زار که‌سه.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

کۆدی بابه‌ت: 77762 | بهروار: ۱۳۹۶/۵/۲۰ | کاتژمێر: 8 : 34

برچسب: نویسنده: استخدام کار تاريخ: جمعه 20 مرداد 1396 ساعت: 19:52

صفحه بندی