خرید بک لینک

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هه‌ڵبژارده‌ی نه‌ته‌وه‌یی ڕووئینگی گه‌نجان و گه‌وره‌ساڵانی وڵات له ڕۆژی چوارشه‌ممه/ 18ی مانگی گه‌لاوێژ له به‌نداوی "کینه ورس"ی ئه‌بهه‌ر کێبه‌رکێی خۆیان ده‌ستپێده‌که‌ن.

له‌م ئۆردووهدا 18 قایهقوان تا ڕۆژی 7ی مانگی خه‌رمانان پڕۆڤه ئاماده‌کارییه‌کانی خۆیان به مه‌به‌ستی به‌شداری له کێبه‌رکێی پاڵه‌وانێتیی ئاسیا له‌ژێر چاودێری ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی نه‌ته‌وه‌یی و کادێری ته‌کنیکی فیدراسیۆن ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

له به‌شی گه‌نجاندا شیرزاد قادری، شه‌هرووز سه‌فایی و کارۆ حسێنی له کوردستان له‌م ئۆردووه ئاماده بوون که له‌لایه‌ن کادێری ته‌کنیکی فیدراسیۆنی قایهقوانییهوه بانگهێشت کراون.

که‌ژوان سه‌لیمی قایهقوانی دیکه‌ی کوردستان له تیری ته‌مه‌نی گه‌وره‌ساڵان بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌ی نه‌ته‌وه‌یی ڕووئینگی پیاوانی وڵات کرا و پڕۆڤه ته‌کنیکی و تاکتیکییه‌کانی خۆی ئه‌نجام ده‌دات.

که‌ژوان سه‌لیمی و شیرزاد قادری 2 قایهقوانی مه‌ریوانی له مانگی گه‌ڵاڕێزانی ساڵی ڕابردوو بۆ کێبه‌رکێکانی ڕووئینگی لاوانی ئاسیا له وڵاتی تایله‌ند نێردران که که‌ژوان سه‌لیمی توانی میدالیای زێوی به‌شی چوار که‌سی بۆ خۆی مسۆگه‌ر بکات.

شیاوی ئاماژه‌یه؛ نیکۆلا جیووگا سه‌رڕاهێنه‌ر و تاهێر کهبووتهری و ئه‌میر حسێن کاویانی وه‌کوو ڕاهێنه‌ر، ئه‌ندامانی کادێری ته‌کنیکی له‌م ئۆردووه ده‌بن.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کۆدی بابه‌ت: 77844 | بهروار: ۱۳۹۶/۵/۲۲ | کاتژمێر: 9 : 8

برچسب: نویسنده: استخدام کار تاريخ: يکشنبه 22 مرداد 1396 ساعت: 13:34

صفحه بندی