1- دەستگیر کردنی تیمێکی تیرۆریستیی داعش
تیمێکی داعشی کە لە سێ کەس پێکهاتبوون و بە مەبەستی هێرش کردنە سەر ئەو ڕۆژنامانەی لە شانلی ئورفا و مالاتیا دژ بە داعش دەنووسن، لە ڕەقەوە خۆیان گەیاندبووە تورکیا لە لایەن هێزەکانی دژە تیرۆری تورکیاوە دەستگیر دەکرێن.
2- ئۆپەراسیۆنی PKK لە تونجەلی و باتمان دژ بە هێزە ئەمنییەکانی تورکیا
بە هۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو لە سەر ڕێگای کاروانی هێزەکانی سوپای تورکیا لە ناوچەی کوزلوک سەر بە پارێزگای باتمان 2 سەربازی تورک گیانی خۆیان لە دەست دا. هەروەها لە پێکدادانی نێوان هێزەکانی سوپای تورکیا و PKK لە گوندی چیچکلی سەر بە پارێزگای تونجلی سەربازێکی تورک کوژرا و 2 سەربازی دیکەش بریندار بوون.
3- وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: لە نیگەرانییەکانی تورکیا سەبارەت بە PKK دەگەین
هدر نایروت، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاماژە بە هەڕەشەکانی PKK بۆ سەر تورکیا دەکات و دەڵێت: ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە نیگەرانییەکانی تورکیا دەگات و پێوەندیی لە گەڵ دەوڵەتی ئەردۆغانەوە هەیە. تورکیا سەبارەت بە PKK نیگەرانیی هەیە و ئێمە لەو نیگەرانییانە دەگەین.
4- دەمیرتاش سکاڵا دژ بە ڕەجەب تەییب ئەردۆغان تۆمار دەکات
سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتیکی گەلان سکاڵا لە ڕەجەب تەییب ئەردۆغان دەکات کە وەکوو تیرۆریست ناوی لێ بردووە و خوازیاری سزای 60 هەزار لیری بۆ سەرۆکxadکۆماری تورکیا بووە.
5- پارێزەری ئەنجومەنی مافی مرۆڤی تورکیا: چالاکانی مافی مرۆڤ کە لە تورکیا زیندانی کراون بە بارمتە گیراوانی سیاسەتی دەرەوەن
عێرەن کسکین، پارێزەری ئەنجومەنی مافی مرۆڤ لقی ئەستەمبۆڵ ئاماژە بە درێژەی زیندانی کردنی چالاکانی مافی مرۆڤ لە تورکیا دەکات کە لە دوورگەی گەورەوە دەستگیر کرابوون و دەڵێت: ئەو زیندانی کردنە هیچ بنەمایێکی یاسایی نییە. دۆستان و هاوکارانمان وەکوو بە بارمتە گیراوانی سیاسەتی دەرەوە زیندانی کراون.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
کۆدی بابهت: 77843 | بهروار: ۱۳۹۶/۵/۲۲ | کاتژمێر: 8 : 59
برچسب:
نویسنده: استخدام کار