خرید بک لینک

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس به گێڕانه‌وه له ده‌یلی سه‌باح، وڵاتانی جۆراوجۆر و له‌وان ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا، به‌ریتانیا و ڕووسیا ته‌قینه‌وه‌ی خۆکوژی پێته‌ختی تورکیایان ئیدانه کرد که کوژرانی 34 که‌سی لێکه‌وتۆته‌وه.

جان کربی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا هاوخه‌می خۆی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی کوژراوانی ته‌قینه‌وه‌ی تیرۆریستی ئه‌نقه‌ره ده‌ربڕی و خوازیاری چاک بوونه‌وه‌ی هه‌رچی زووتری بریندارانی ئه‌م ڕووداوه بوو.

ناوبراو زیادی کرد: "ئێمه له شه‌ڕ له‌گه‌ڵ هه‌ڕه‌شه‌ی هاوبه‌شی تیرۆریزم جه‌خت ده‌که‌ینه سه‌ر هاوکاری نزیکی خۆمان له‌گه‌ڵ تورکیا که هاوپه‌یمانی ئێمه له ناتۆیه."

جان باس، باڵوێزی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له تورکیا له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له توویته‌ر نووسی: "له ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌نقه‌ره خه‌مبار و دڵهوهرێزه".

ناوبراو زیادی کرد: "ئێمه له‌ناخی دڵمانه‌وه هاوخه‌می خۆمان له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی کوژراوان ده‌رده‌بڕین."

دیمێتری پسکۆف، وته‌بێژی کرملین ڕایگه‌یاند: ڤیلادیمیر پووتین، سه‌رۆک کۆماری ڕووسیا ئه‌م هێرشانه‌ی ئیدانه کردووه.

ناوبراو به هه‌واڵنێرانی ڕاگه‌یاند: "سه‌رۆک کۆماری ڕووسیا هێرشه دڕندانه‌کانی ئه‌نقه‌ره ئیدانه ده‌کات؛ سه‌رۆک کۆماری ڕووسیا له‌گه‌ڵ هه‌موو خه‌ڵکی تورکیا هاوخه‌م ده‌بێت که جارێکی دیکه بوونه قوربانی هێرشێکی تیرۆریستی ."

هه‌روه‌ها "ده‌یڤید کامێرۆن"، سه‌رۆک وه‌زیرانی به‌ریتانیا و "ژان مارک ئایرۆ"یش ئه‌م هێرشه تیرۆریستییانه‌یان ئیدانه کرد.

به‌پێی هه‌واڵی سپۆتنیک، ینس ستۆلتنبرگ، ئه‌مینداری گشتیی ناتۆ ئه‌م هێرشه‌ی ئیدانه کرد و زیادی کرد: هاوپه‌یمانی سه‌ربازی ناتۆ هاوشان و پاڵپشتی حکوومه‌تی تورکیا ده‌بێت.

کۆدی بابه‌ت: 54208 | بهروار: ۱۳۹۴/۱۲/۲۴ | کاتژمێر: 12 : 36

برچسب: نویسنده: استخدام کار تاريخ: دوشنبه 24 اسفند 1394 ساعت: 15:49

صفحه بندی