بەپێی هەواڵی کوردپرێس سەید فوئاد حسێنی بەرپرسی فەرمانگەی پەروەردە و بارهێنانی ناحیەی یەکی سنە لە لێدوانێکدا بۆ هەواڵنێران ڕایگەیاند: هەڵبژاردەی ناحیەی یەکی سنە کە بە نوێنەرایەتی لە پارێزگای کوردستانەوە لە پێشبڕکێیەکانی مەلەوانی قوتابیانی ئێران بەشداری کردبوو پلەی دووهەمی هەڵبژاردەیی ئەو خولە لە پیشبڕکێیەکانی مسۆگەر کرد.
ناوبراو زیادشی کرد: قوتابیانی خوێندنگەکانی ناحیەی یەکی سنە وەکوو نوێنەری پارێزگای کوردستان بە وەدەست هێنانی ٥ میدالیای ڕەنگاوڕەنگ و دوو نازناوی باشترین هەڵبژاردەکانی ئێران لە سی و چوارەمین خولی پێشبڕکێی مەلەوانی قوتابیانی ئێران درەوشانەوە و بە گشتی توانییان پلەی دووهەمی ئەو پشبڕکێیانە وە دەست بێنن.
بەرێوەبەری فەرمانگەی پەروەردە و بارهێنانی ناحیەی یەکی سنە ئەوەشی خستە ڕوو: لە بەشی سەرەتاییدا، قوتابی ئارین خازە لە دوو بەشی ٥٠ مەتری ئازاد و ٥٠ مەتری پەپوولەدا توانی دوو میدالیای زێڕ و پلەی یەکەمی ئێران وەدەست بێنێت.
ناوبراو وتیشی: هەروەها دیسان لە بەشی سەرەتاییدا ئاکام تەهماسبی لە بەشی ٥٠ مەتری قورواقە و ١٠٠ مەتری قورواقە پلەی سیهەمی سەرتاسەری ئێرانی وەدەست هێنا و پارسا بەتی لە بەشی ٥٠ مەتری ئازاد پلەی سێهەمی مسۆگەر کرد.
بە وتەی ئەو بەرپرسە لە قۆناغی مامناوەندی سەرەتاییدا ئارین سەڵواتی توانی لە بەشی ٢٠٠ مەتری تێکەڵاوی تاکە کەسی و بەشی ٥٠ مەتری پەپوولە پلەی سێهەمی ئێرانی ئەو خولە لە پیشبڕکێیەکان مسۆگەر بکات.
هەروەها لە قۆناغی سەرەتاییدا قوتابیانی ئارین خازە، پارسا بەتی، ئاکام تەهماسبی و بەهیاد بەهمەنی لە مادەی چواری بەشی ٥٠ مەتری تێکەڵاوی هەڵبژاردەیی پلەی سێهەم و لە مادەی چواری ٥٠ مەتری ئازادی هەڵبژاردەیی پلەی دووهەمی ئاستی ئێرانیان وەدست هێنا.
کۆدی هەواڵنێر: 60112
کۆدی بابهت: 77994 | بهروار: ۱۳۹۶/۵/۲۵ | کاتژمێر: 0 : 27