خرید بک لینک

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به گێڕانه‌وه له که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی کوردستان، مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێم و هه‌روه‌ها ڕێبه‌ری پارتی دیموکراتی کوردستان له دیدار و چاوپێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵ ژماره‌یێک له کادیرانی حزبه‌که‌ی، وێڕای پشتگیری کردن له ڕۆڵ و هه‌ڵوێستی پارتی هاوپه‌یوه‌ند به به‌رزکردنه‌وه‌ی دروشمی سه‌ربه‌خۆخوازانه وه‌کوو سه‌ره‌کیترین ئامانج و پلانی ئه‌و پارته، دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردی به ڕاسپارده و ئه‌رکی سه‌ره‌کی خۆی زانی و جه‌ختیشی کرد: له هیچ بارودۆخێکدا له‌و ئامانجه‌ی پاشگه‌ز نابێته‌وه و هه‌وڵ ئه‌دات بۆ ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی کوردی.

ناوبراو هاوکات ده‌رباره‌ی دۆخی هه‌رێمی کوردستان ڕایگه‌یاند: "ڕاسته که ڕووبه‌ڕووی چه‌ندین قه‌یران بووینه‌ته‌وه، به‌ڵام دڵنیاتان ده‌که‌مه‌وه که لێیان ده‌رباز ده‌بین، ئێمه له ناوچه‌یه‌کدا ده‌ژین که پڕیه‌تی له قه‌یران و ئه‌گه‌ر ئاماده و به‌هێز نه‌بین ده‌مانخۆن."

زیادیشی کرد: یه‌کێک له‌و قه‌یرانانه‌ی که به‌رۆکی هه‌رێم گرتووه شه‌ڕی داعش بوو، که له راستیدا ئه‌گه‌ر به‌ده‌ست زۆر که‌سیشه‌وه نه‌بووبێ، به‌ڵام به دڵیان بووه، په‌لاماردانی داعش بۆ ئه‌وه بوو پڕۆسه‌ی سه‌ربه‌خۆییی کوردستان له گۆڕ بنێن؛ هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه بوو ناوچه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم له‌ده‌ست بچن و ئیدی وه‌ک خه‌ونێک بۆ کورد بمێنێته‌وه؛ به‌ڵام به پشتیوانی خودای گه‌وره و دلێری و قاره‌مانێتی هێزی پێشمه‌رگه، ئه‌م خه‌ونه‌یان چووه نێو گۆڕی خۆیانه‌وه و سه‌ری نه‌گرت و سهریشناگرێ.

بارزانی هاوپه‌یوه‌ند به پرسی قه‌یرانی داراییه‌وه گوتی، راسته که ئه‌رکی حکوومه‌ته ژیانی خه‌ڵکی به‌ڕێوه ببات و دڵنیایی بدات، به‌ڵام که قه‌یران هاته پێش به تێکدانی دۆخه‌که چاره‌سه‌ر نابێ.

سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان- هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی دانوستان و کۆبوونه‌وه‌کانیش له‌گه‌ڵ یه‌کێتیی نیشتیمانی کوردستان رایگه‌یاند: "له‌گه‌ڵ یه‌کێتیدا که‌مێک جیاوازیمان هه‌یه، به‌ڵام خاڵی هاوبه‌شیشمان زۆرن و، خه‌ریکه له‌گه‌ڵیاندا بگه‌ین به لێکتێگه‌یشتن تا لهوقهیرانانه ده‌ربازمان ببێ، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ حزبه‌کانی تریش، به‌ڵام به هیچ شێوه‌یه‌ک به پێکهاته‌ی پێشوو نابێته‌وه و ئیداره‌دان به شێوازێکی نوێتر ده‌بێ."

بارزانی جه‌ختیشی کرده‌وه که، "هێنانه به‌رباسی سه‌ربه‌خۆیی نه په‌رچه‌کرداره و نه موزایه‌ده‌یه وه‌ک ئه‌وه‌ی هه‌ندێک ده‌یڵێن، من که نه بڕوام به موزایه‌ده هه‌یه و نه‌فێریشی بووم، شتی وا ناکه‌م، من له بۆنه‌ی دیکه‌یشدا گوتوومه که ده‌بێ ئێمه وه‌لاممان بۆ هه‌موو ئه‌و قوربانییه هه‌بێ که له پێناو سه‌ربه‌خۆییدا داومانه، بۆیه ده‌ڵێم: یان با هه‌موومان ته‌واو بین، یان بگه‌ین به سه‌ربه‌خۆیی."

سه‌رباره‌ت به قه‌یرانی دارایی‌ش گوتی: له‌و ڕۆژه‌وه ده‌ستی پێ کرد که مالیکی بوودجه و مووچه‌ی هه‌رێمی کوردستانی بڕی، ئێمه له 2007ه‌وه ڕێککه‌وتین چۆن نه‌وت و گاز بفرۆشین، هه‌ڵبه‌ته من ئه‌م تاوانه له کیمیابارانکردنی کوردستان له لایه‌ن "عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید"ه‌وه به که‌متر نازانم. ئێمه پاش بڕینی بوودجه شه‌ڕی داعشمان هاته سه‌ر، ئه‌مانه‌ی سه‌ره‌ڕای ئه‌و که‌موکوڕییانه بوو که له ئیداره‌ی خۆماندا به‌دی ده‌کران.

کۆدی بابه‌ت: 54206 | بهروار: ۱۳۹۴/۱۲/۲۴ | کاتژمێر: 12 : 31

برچسب: نویسنده: استخدام کار تاريخ: دوشنبه 24 اسفند 1394 ساعت: 15:49

صفحه بندی