بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئه‌و رووداوه بووه‌ته مایه‌ی گومان، به‌رپرسان و په‌رله‌مانتارانیش دووباره بوونه‌وه‌ی رووداوێکی له‌و شێوه‌یه به‌ده‌ستی ئه‌نقه‌ست ده‌زانن و بۆ له ناوبردنی هه‌ندێ مه‌له‌فی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی ده‌گه‌ڕێننه‌وه و به ده‌ستێکی تێکده‌ر و تیرۆرسیتیی نازانن.
قادر ره‌زگه‌یی په‌رله‌ماتاری یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان و ئه‌ندامی لیژنه‌ی کار و باری پێشمه‌رگه له په‌رله‌مانی کوردستان وتی: که‌رتی سه‌ربازیش به‌ده‌ر نییه له گه‌نده‌ڵی و هیچ لیژنه‌یێکی تایبه‌تمه‌ند را نه‌سپێردراوه و پێکxadنه‌هێنراوه، لایه‌نی تایبه‌تمه‌ندیش تاکوو ئێستا رایxadنه‌گه‌یاندووه که هۆکاری رووداوه‌که چییه، دووجار کۆگای چه‌کوو ته‌قه‌مه‌نی سه‌ربازی ده‌ته‌قێنرێته‌وه بۆیه پێشبینی و بۆچوونی ئێمه به‌وجۆره‌یه که ئامانجێکی له‌دواوه بێت، ئامانجه‌که‌ش بۆ تێکدانی ئاماری چەک و پێداویستییه سه‌ربازییه‌کانه، پێشتریش وامان وتووه و به‌دواداچوونی وردتریش ده‌که‌ین.
ره‌زگه‌یی وتیشی: راسته زێره‌ڤانی به میلاک سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆن، به‌ڵام ئه‌وان له جه‌نگدان، مه‌رجه‌عی سه‌ربازییان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌یه، تاکوو ئێستاش نه وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه نه وه‌زاره‌تی ناوخۆ هیچ روونxadکردنهوهیێکیان نه‌داوه، ئه‌و چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نییانه‌ی وه‌ک پاڵپشتیی و کۆمه‌ک بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان له لایه‌ن به‌ره‌ی هاوپه‌یمانانه‌وه دابین کراون، نه به عه‌داله‌ته‌وه نه به ئه‌مانه‌ته‌وه نهگهیێنراون به هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان، ئیمداداتی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستانیش که‌م و کورتیی زۆری هه‌یه له رووی چه‌ک و پێداویستییه سه‌ربازییه‌کانه‌وه، بۆیه ئێمه ده‌ڵێین ئه‌م رووداوه به‌ده‌رنییه له گه‌نده‌ڵی و بۆ شێواندن و تێکدانی ئاماری چه‌ک و پێداویستییه سه‌ربازییه‌کان بێت.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی یه‌کێتیی وتشی: به‌پێی یاسای سه‌ربازی نه‌ک ته‌قینه‌وه‌ی کۆگایێک تەنانەت له کاتی هه‌ڵهاتنی سه‌ربازێکدا و دوای ته‌واوبوونی ماوه یاساییه‌که‌ی ده‌بێت لیژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌ی له سه‌ر بگیرێت، واتا بۆ که‌تنێکی بچووکی سه‌ربازی به یاسا پێویستی به‌لیژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌یه، ئێستا خێره بۆ ته‌قینه‌وه‌یێکی دووه‌م جاری کۆگایێکی سه‌ربازی وا گه‌وره لیژنه پێک xadناهێنرێت، له ته‌قینه‌وه‌ی یه‌که‌م و دووه‌م جاریشدا تاکوو ئێستا ئاماری ئه‌و چه‌ک و پێداویستییانه‌ی فه‌وتاون را نهگهیێنراوه.
ئاری هه‌رسین سه‌رۆکی لیژنه‌ی کار و باری پێشمه‌رگه له‌په‌رله‌مانی کوردستان وتی: من تاکوو ئێستا ئاگادار نیم و زانیاریم له سه‌ر رووداوه‌که نییه، به‌ڵام ئه‌و رووداوانه له دنیادا رووده‌ده‌ن و جبه‌خانه‌ی سه‌ربازیی زۆرجار ده‌ته‌قێته‌وه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی پارتی وتیشی: رووداوه‌که کرده‌وه‌ی تیرۆرستیی نییه وه ده‌ستی ده‌ره‌کیشی له پشت نییه به بۆچوونی من هه‌ڵه‌یێکی ته‌کنیکییه وه‌ک چۆن بوتڵێکی غازی له ماڵان‌دا ده‌ته‌قێته‌وه به‌هه‌مان شێوه ئه‌و رووداوه‌ش هه‌ر وایه.
به‌هار عه‌بدولڕه‌حمان مه‌حموود په‌رله‌مانتاری یه‌کگرتوو و بڕیارده‌ری لیژنه‌ی کار و باری پێشمه‌رگه له په‌رله‌مانی کوردستان، سه‌باره‌ت به رووداوه‌که‌ی دوێنی شه‌وی کۆگاکانی زێره‌ڤانی وتی: له ئێستادا بار و دۆخی په‌رله‌مان ته‌واو نییه، ته‌نانه‌ت په‌رله‌مان ئیش و کاری ئاسایی خۆشی ناکات، چ جا که حاڵه‌تێکی وا رووده‌دات، له سه‌ره‌تادا که په‌رله‌مانیش په‌کخرا تا چه‌ند مانگێک وه‌ک لێژنه‌ی کار و باری پێشمه‌رگه کۆبوونەوی ئاسایی خۆمان ئه‌نجام ده‌دا، به‌ڵام که درێژه‌ی کێشا له‌م دواییه‌دا نه کۆبوونه‌وه‌مان ماوه نه چاودێریمان ماوه نه په‌یوه‌ندیشمان ماوه له‌گه‌ڵ حکوومه‌ت، ئه‌ویش به هۆی ئه‌و وه‌زعه سیاسییه‌وه‌یه.
به‌هار عه‌بدولڕه‌حمان وتیشی: بۆخۆم هیچ زانیارییێکم له سه‌ر رووداوی ته‌قاندنه‌وه‌ی کۆگای چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نییه‌کانی زیره‌ڤانی نییه، نازانم ئه‌ندامانی تری لیژنه‌ی کار و باری پێشمه‌رگه له په‌رله‌مان ئاگادارن یا خود نا، له ئێستادا هیچ به دواداچوونێک نه‌ماوه و به‌ته‌واوی لیژنه‌که‌مان په‌کی که‌وتووه.
عه‌لی حه‌مه ساڵح په‌رله‌مانتاری گۆڕان رایxadگه‌یاند: هیچ زانیارییێکم لا نییه و هیچ له‌و بابه‌ته نازانم له به‌ر ئه‌وه‌ی رووداوێکی سه‌ربازی و ئه‌منییه.
مه‌لا مه‌روان گه‌ڵاڵی سه‌رۆکی فراکسیۆنی کۆمه‌ڵی ئیسلامی و ئه‌ندامی لێژنه‌ی ناوخۆ و ئاسایش له په‌رله‌مانی کوردستان دەڵێت: ئه‌و رووداوه لێکدانه‌وه‌ی زۆر هه‌ڵده‌گرێت، ناکرێت ئه‌و ته‌قه‌مه‌نی و چه‌کانه له‌م کاته هه‌ستیاره‌دا له شوێنێک دابنرێن که ئیهمالی تێدا بکرێت و به ئاسانی بته‌قێنرێنه‌وه یاخود بڵێن به هۆی شۆرتی کاره‌باوه بووه. لایه‌نێکی تریش هه‌یه که ده‌ستێک هه‌بێت بۆ ته‌قاندنه‌وه‌ی ئه‌و کۆگایه تاکوو زۆر مه‌له‌فی پێوه له ناو ببرێت.
گه‌ڵاڵی وتیشی: بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ینه ئه‌نجامێک پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران لیژنه‌یێک پێکxadبهێنێت به هاوکاریی لیژنه‌ی ناوخۆ و ئاسایشی په‌رله‌مانی کوردستان تاکوو بزانین ئه‌و کۆگایانه تهقاونهتهوه یا خود ته‌قێنراونه‌ته‌وه، هه‌ر دووکی خوێندنه‌وه‌ی بۆ ده‌کرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد: ئه‌گه‌ر رووداوه‌که ئیهمالی بێت پێویسته ئه‌و که‌سانه لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بکرێت له به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و چه‌ک و پێداویستییه سه‌ربازییانه، موڵکی گشتین. ئه‌گه‌ر ته‌قێنراونه‌ته‌وه به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی مه‌له‌قی تێدا ون بکرێت، ده‌بێت به‌توندترین شێوه ئه‌و که‌سانه سزا بدرێن. ئه‌گه‌ر خه‌ڵکێکی له سه‌رووی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانیش تهقاندبێتیهوه ئه‌وا ئێمه قسه‌مان نابێت.
لیوا قاره‌مان شێخ که‌مال جێگری سه‌رۆک ئه‌رکانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان رایxadگه‌یاند: دیاره ئیهمال هه‌یه له هه‌ڵگرتنی ئه‌و ته‌قه‌مه‌نییانه له کۆگاکانی خۆیاندا، هه‌ڵگرتنی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی مه‌رجی تایهبهتیی خۆی هه‌یه، هه‌موو شوێنێک گونجاو نییه بۆ مه‌شجه‌بی سه‌ربازی. ده‌بێت به‌پێی رێنماییه سه‌ربازییه‌کان بێت.
ناوبراو وتیشی: له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی زێره‌ڤانی قسه‌مان کردووه و لیژنه‌یان پێکxadهێناوه، ئه‌وه رووداوێکی ئاسایی نییە و بۆ دووه‌م جار دووباره بووه‌ته‌وه، له هه‌ر ته‌قینه‌وه‌یێکدا ژماره‌یێک چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی ده‌فه‌وتێت، بۆیه پێویستیی به لیژنه‌یێکی لێکۆڵینه‌وه هه‌یه و ده‌بێت بیسه‌لمێنێت ئه‌و شوێنه چی تێدابووه و ناکرێت له‌خۆوه ئه‌و چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نییه فه‌وتاوانه له زیمه‌ی ئه‌و شوێن و یه‌که‌یه دابگێرێن.
لیوا قاره‌مان سه‌باره‌ت به رووداوه‌که‌ی کۆگاکانی زێره‌ڤانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد، له ئێستادا ناتوانین له خۆوه هیچ لێدوانێک بده‌ین، تاکوو لیژنه‌ی هێزه‌کانی زێره‌ڤانی ئه‌نجام را نه‌گه‌یێنێت، وتیشی: له کاتێکدا ئه‌گه‌ر پله‌ی گه‌رمی بۆ سه‌رو 50 پله‌ش به‌رزبێته‌وه ناکرێت رووداوێکی له‌و جۆره رووبدات و دووباره ببێته‌وه، ده‌بێت کۆگای سه‌ربازی مه‌رجی خۆی هه‌بێت بۆ دانانی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی.
به‌پێی خشته‌ی که‌شناسیی ماڵپه‌ڕی وه‌نده‌ر گراوند بۆ شاره‌کانی هه‌رێمی کوردستان، 26/8/2017 پله‌ی گه‌رمای شاری هه‌ولێر له‌سه‌عات 10 شه‌ودا به‌رزترین پله گه‌یشتبووه 32 پله‌ی سه‌دی.
به‌رپرسانی سه‌ربازیی ئه‌و یه‌که‌یه‌ی زێره‌ڤانیش که ته‌قینه‌وه‌که‌ی تێدابوو، له سه‌ره‌تادا رایان گه‌یاند که هۆکاری ته‌قینه‌وه‌که به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما بووه، به‌ڵام دواتر هۆکاره‌که‌یان بۆ شۆرتی کاره‌با گێڕایه‌وه، له به‌رامبه‌ریشدا به‌رگری شارستانی هه‌ولێر رایxadده‌گه‌یێنێت تاکوو ئێستا هۆکاره‌که‌ی نه‌زانراوه و روون نه‌کراوته‌وه.
ئاشکرایه شه‌وی 27/8/2017 ته‌قینه‌وه‌یێک له کۆگایێکی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی هێزه‌کانی زێره‌ڤانی له نزیک فڕۆکه‌خانه‌ی هه‌ولێر روویدا و تائێستاش زیانه‌کان راxadنهگهیێنراوه.
سەرچاوە: PUKmedia
کۆدی هه‌واڵنێر: 60113
کۆدی بابه‌ت: 78582 | بهروار: ۱۳۹۶/۶/۶ | کاتژمێر: 14 : 25
برچسب: بەرپرس,پەرلەمانتاران,گومان,سووتانی,جبەخانەکانی,هەولێر,دەکەن,
نویسنده: استخدام کار