خرید بک لینک

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کامیل هەرکی، فەرماندەی هێزی ژینگەی دهۆک بە رایxadگەیاند: شەوی 27-8-2017، داعش لە سنووری شارۆچکە (ناحیە)ی عەیازیە هێرشی کردە سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە، پێشمەرگەش وەڵامی هێرشەکەی دایەوە و تێکیxadشکاند.

بە گوتەی کامیل هەرکی، لەو هێرشەدا 12 چەکداری داعش لە لایەن پێشمەرگەوە بەدیلxadگیراون و 4 چەکداریش کوژراون، یەکێکی دیکەشیان خۆی تەقاندووەتەوە.

فەرماندەی هێزی ژینگەی دهۆک باسی لەوەش کرد، هەر ئەو شەوە کچێکی ئێزدی کە لە دەستی داعش بووە، خۆی گەیاندووەتە سەنگەرەکانی پێشمەرگە و توانراوە رزگار بکرێت.

ناوبراو درێژەی دا: شەڕ و پێکدادان لە نێوان حەشدی شەعبی و داعش لە عەیازیە بەردەوامە و داعش و خێزانەکانیان لە دوا گوندی عەیازیە لە نزیک سەنگەرەکانی پێشمەرگە کۆبوونەتەوە.

عەیازیە یەکێک لە شارۆچکەکانی سەر بە تەلەعفەرە، تەلەعفەریش قەزایێکی سەر بە مووسڵە و رۆژی دووشەممە 27-8-2017 لە لایەن هێزە عێراقییەکان لە ژێر دەستی داعش دەرهێندرا.

هاوکات فەرماندەیی میحوەری رۆژئاوای دیجلە راگەیێندراوێکی لە بارەی پێکدادانەکە بڵاو کردووەتەوە و دەڵێت: "لە گوندی خەرائج لە ناوچەی حەردان، ژمارەیێک تیرۆریستی داعش هەوڵی دزە کردن و نزیک بوونەوەیان لە سەنگەرەکانی پێشمەرگە داوە، بەڵام شکستیان پێ هێنراوە".

سەرچاوە: تۆڕی میدیاییی ڕووداو

کۆدی ههواڵنێر: 60113

کۆدی بابهت: 78581 | بهروار: ۱۳۹۶/۶/۶ | کاتژمێر: 14 : 12

برچسب: پێنج,چەکداری,داعش,لەلایەن,پێشمەرگە,کوژران,دیکە,بەxadدیلxadگیران, نویسنده: استخدام کار تاريخ: دوشنبه 6 شهريور 1396 ساعت: 21:39

صفحه بندی