به ئاماده بوونی پێشەنگەکانی مۆسیقای وڵات:
مێهرەجانی ناوچەیی "کهن آواهای تنبور" له کرماشان بەڕێوه دەچێت.
بەشی فەرهەنگ و هونەر- یەکەمین مێهرەجانی ناوچەیی "کهن آواهای تنبور" (کۆنه ئاوازەکانی تەمبوور) به ئاماده بوونی پێشەنگەکانی مۆسیقای ئێران و پتر له 70 تەمووژەن، ڕۆژانی 20 و 21ی مانگی خەرمانان له شاری داڵاهۆی پارێزگای کرماشان بەڕێوه دەچێت.