خرید بک لینک

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پێنجەمین فستیڤاڵی شانۆی سەرشەقامی سەقز بە بەشداری ١٢گرووپی شانۆکار و زیاتر لە ١٠٠ هونەرمەند لە ماوەی سێ ڕۆژدا لە ڕۆژەکانی ١٤ بۆ ١٦ی مانگی خەرمانان بەڕێوە چوو.

دەستەی نێوبژیڤان لەو فستیڤاڵەدا بریتی بوون لە عەلیرەزا ئیسماعیلی، داریووش ڕەفعەتی، محەمەد زارع زادە و ئیماعیل پاشایی، لە کۆتاییدا لە بەشە جۆراوجۆرەکانی ئافیش و برووشوور، مۆسیقا، داڕشتنی کەش، دیزاینی جلوبەرگ ئەکتەرەکان، گەڵاڵە و بیرۆکە و دەرهێنەری باشترین بەرهەمەکان و کەسانی براوە لە ەهر بەشدا دیاری کران و ناسێندران.

بەشی ئافیش: لەوحی ڕێزلێنان و خەڵاتی فستیڤاڵە بەخشرا بە سارۆ کەریمی داڕیژەری برووشووری شانۆی "پێنت هاوس"و هەروەها داڕیژەری برووشووری شانۆی "لە یاری کۆتاییدا ڕێگایێک بۆ دەرچوون نییە".

بەشی دیزاین و ڕازاندنەوەی کەشی فستیڤاڵەکە: لەوحی ڕێزلێنان و خەڵاتی فستیڤاڵەکە بە شێوە هاوبەش بەخشرا بە مێهران عەبدوڵا نژاد بۆ داڕشتن و دیزاینی کەشی شانۆی "ڕووداوێکی سادە" و هیوا ئەسەد بەیگی بۆ داڕشتن و دیزاینی کەشی شانۆی "پێنت هاوس".

بەشی ڕوخسار نواندن: پێشکەش کردنی لەوحی ڕێزلێنان و خەڵاتیفستیڤاڵەکە بە لەیلا عەزیزپوور بۆ داڕشتنی ڕوخسار نواندنی شانۆی "لە یاری کۆتاییدا ڕیگایێک بۆ دەرچوون نییە".

بەشی مۆسیقا: وێڕای ڕێز گرتن لە هەموو گرووپەکان هیچ گرووپێک وەکوو براوە و باشترین بژاردە هەڵنەبژێردرا.

بەشی دیزاینی جلوبەرگ: لەوحی ڕێزلێنان و خەڵاتی فستیڤاڵەکە درا بە ئومید مستەفایی دیزاینێری جلوبەرگ لە شانۆی "لە یاری کۆتاییدا ڕێگایێک بۆ دەرچوون نییە".

بەشی باشترین ئەکتەری ژن: نازیلا ئەمینی ئەکتەری شانۆی "پێنت هاوس" خەڵاتی یەکەمی وەرگرت و لەیلا عەزیزپوور ئەکتەری شانۆی "لە یاری کۆتاییدا ڕێگایێک بۆ دەرچوون نییە " خەڵاتی دووهەم و فووزیە پاڵەوانی شانۆکاری شانۆی "ئێوە دەنگ بدەن" خەڵاتی سێهەمی وەرگرت.

باشترین شانۆکاری پیاو: وریا شاکری ئەکتەری شانۆی "پێنت هاوس" خەڵاتی یەکەم، ئومید فەرامەرزی ئەکتەری شانۆی "ئێوە دەنگ بدەن" خەڵاتی دووهەم و مەهدی کەریمی و سەلاح شاعری ئەکتەرانی دوو شانۆی "لە یاری کۆتاییدا رێگایێک بۆ دەرچوون نییە" و " ڕووداێکی سادە" بە شێوەی هاوبەش خەڵاتی سیهەمی فستیڤاڵەکەیان پێ بەخشرا. هەروەها محەمەد مەهدی نەبی کەندی و مەهدی محەمەدیان و ئەمیر بنەفشی شانۆکارانی شانۆکانی "بەستەی سەروو" و "یەک ژیان" ڕێزیان لێ گیردرا.

بەشی شانۆکارانی منداڵ: ئانیتا فەرامەرزی لە شانۆی "ئێوە دەنگ بدەن " و شەریفە شیریان لە شانۆی "پەیکەر تاش" ڕێزیان لێ گیردرا.

بەشی داڕشتن و بیرۆکە: هیوا ئەسەد بەیگی بۆ شانۆی "پێنت هاوس" (خەڵاتی یەکەم)، ئومید مستەفایی بۆ شانۆی "لە یاری کۆتاییدا ڕێگایێک بۆ دەرچوون نییە" (خەڵاتی دووهەم) و موحسێن محەمەدی بۆ شانۆی "ئێوە دەنگ بدەن" (خەلاتی سێهەم) ی ئەو فستیڤاڵەیان بەدەست هێنا.

بەشی دەرهێنەری: ئومید مستەفایی دەرهێنەری "لە یاری کۆتاییدا رێگایێک بۆ دەرچوون نییە" خەڵاتی یەکەمی بە دەست هێنا و هیا ئەسەد بەیگی دەرهینەری شانۆی "پینت هاوس" خەڵاتی دووهەم و مێهران عەندوڵا نژاد دەرهێنەری شانۆی "ڕووداوێکی سادە " خەڵاتی سێهەمی پێ بەخشرا.

پێنجەمین فستیڤاڵی شانۆی سەرشەقامی سەقز لە لایەن ئەنجومەنی ئیسلامی شار و شارەوانی سەقز بە هاوکاری نووسینگەی هونەرە نمایشییەکان، فەرمانگەی فەرهەنگ و ڕۆشنبیری و فەرمانگەکانی دیکەی ئەو شارە بۆ ماوەی سێ رۆژ لە پارکی مەولەوی کورد بەڕێوە چوو.

کۆدی هەواڵنێر: 60112

برچسب: باشترین,بەرهەم,براوەکانی,پێنجەمین,فستیڤاڵی,شانۆی,سەرشەقامی,سەقز,ناسێندران, نویسنده: استخدام کار تاريخ: شنبه 18 شهريور 1396 ساعت: 10:48

صفحه بندی