خرید بک لینک

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس به گێڕانه‌وه له ده‌یلی سه‌باح، به‌رپرسانی ئه‌منی تورکیا پاگه‌نده‌یان کردووه که ئه‌نجامده‌رێکی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو له ئه‌نقه‌ره ژنێکی ئه‌ندامی پارتی کرێکارانی کوردستان بووه.

ئه‌م هێرشه که ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ی ڕابردوو له چه‌ند سه‌د مه‌تری وه‌زاره‌تخانه‌کانی داد و ناوخۆی وڵاتی تورکیا ئه‌نجام درا، دووهه‌مین ته‌قینه‌وه له یه‌ک مانگی ڕابردوو له دڵی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شاری ئه‌نقه‌ره‌یه.

به‌رپرسانی ئه‌منی تورکیا به ڕۆیتێرزیان ڕاگه‌یاند: هه‌ندێ زانیاری وه‌ده‌ست هاتووه که به‌پێی ئه‌و زانیارییانه یه‌کێک له بۆمبدانهران ژنێکه به ناوی سه‌حه‌ر جاعلا ده‌میر که له ساڵی 2013 ته‌ڤلی ڕیزه‌کانی PKK بووه. ناوبراو له‌دایکبووی 1992 و خه‌ڵکی شاری ڕۆژهه‌ڵاتی قارسی تورکیایه.

حکوومه‌تی تورکیا ڕایگه‌یاند که تاکوو چه‌ند ڕۆژی داهاتوو ئاشکرا ده‌بێت که چ ڕێکخراوه‌یه‌ک ئه‌م ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌نجام داوه.

گرووپی تهیرێن ئازادیا کوردستان (TAK) به‌رپرسیارێتی ته‌قینه‌وه‌ی پێشووی ئه‌نقه‌ره‌ی له ئه‌ستۆ گرت که له 17ی فێبریوێری و چه‌ندین شه‌قام ئه‌ولاتر له ته‌قینه‌وه‌که‌ی ئه‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی دوایی ڕووی دا.

TAK ڕایگه‌یاندووه که له PKK جیا بۆته‌وه به‌ڵام کارناسان ده‌ڵیین ئه‌م دوو ڕێکخراوه‌یه به‌ستراون به یه‌کتره‌وه.

له‌م ته‌قینه‌وه‌دا لانیکه‌م 34 که‌س گیانی خۆیانیان له‌ده‌ستدا. 71 برینداری ئه‌م ڕووداوه هێشتاکه له نه‌خۆشخانه‌دان و باری ته‌ندروستی 15 که‌س له برینداران به ناجێگیر ڕاگه‌یێندراوه.

کۆدی بابه‌ت: 54231 | بهروار: ۱۳۹۴/۱۲/۲۵ | کاتژمێر: 10 : 29

برچسب: نویسنده: استخدام کار تاريخ: سه شنبه 25 اسفند 1394 ساعت: 14:35

صفحه بندی