* کاتژمێر ٢ی پاشxadنیوەڕۆی ڕۆژی 25ی ڕەشەمەی ساڵی 1366 (16ی مارچی 1988)، 50 فرۆکەی جۆری بۆمبxadهاوێژ و فرۆکەی سوپراتانداردی فەڕەنسیی ڕژێمی بەعسی عێراق بە فەرمانی "عەلی حەسەن مەجید"، ناسراو بە عەلی کیمیایی بە هەڵسان لە ڕۆژئاوای شاری هەڵەبجە و گەڕان بەرەو لای باشووری شارەکە، هەر کام 4 بۆمبی کیمیایی 500 کیلۆییان بەسەر خەڵکی بێxadتاوانی ئەم شارەدا ڕژاند و تەنیا لە چەن خولەکدا، هەورێکی زەرد، سێبەری خستە سەر ئاسمانی شاری هەڵەبجە و بوو بە هۆی ڕوودانی تراژیدیایەکی بێوێنەی شەڕ و مرۆیی لە دوای شەڕی جیهانی دووهەم، کە بە شەهیدبوونی 5000 کەس و بەرکەوتنی 7 تا 10 هەزار کەس کۆتایی هات.
سوپای عێراق لەم بۆردومانە کیمیاییەدا، گازی خەردەل بە کاریگەریی درووست‌کردنی لک و لیر و گازی دەماری تابۆن و سارین و بۆنی سیانۆژێنی بەکار هێنا. دوای تێپەڕبوونی 28 ساڵ لەم تراژیدیایە، هێشتاش هەڵەبجە و خەڵکی ئەم شارە لەم برینە دەناڵێنن و هەر ساڵ، چیرۆکی ستەملێکراوییان دووپات دەبێتەوە، بەبێ ئەوەی کە گۆڕانکارییەکی بەرچاو لە بارودۆخی خۆیاندا ببینن.
لوقمان عەبدولقادر، بڕیاردەری کۆمەڵەی قوربانیانی بۆردومانی کیمیایی هەڵەبجە لە دیمانە لەگەڵ کوردپرێس، وێڕای ئاماژە بە بارودۆخی بەرکەوتووان و بنەماڵەی قوربانیان و گازندە لە بارودۆخی شارەکە و بەڵێنی زۆری بەرپرسان لە ئاوەدانکردنەوە و گەشەی شار، هاوکات هەوڵ لە بواری ماف بۆ دەستەبەرکردن و پێداگری لەسەر سزادانی فرۆشیارانی چه‌که کیمیاییەکان به ڕژێمی به‌عسی عێراقی ڕاگه‌یاند. ناوبراو له به‌شێک له‌م دیمانه‌دا به یارمه‌تییه‌کانی کۆماری ئیسلامیی ئێران به خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه له دوای بۆردومانی کیمیایی و له کاتێکدا که کۆمه‌ڵگای جیهانی له به‌رانبه‌ر ئه‌م جینایه‌ته بێده‌نگی پاراست، ئاماژه‌ی کرد و وتی: " له کاتێکدا که هه‌موو وڵاتان و کۆمه‌ڵگای جیهانی پشتیان له کورد و به‌تایبه‌ت خه‌ڵکی لێقه‌وماوی هه‌ڵه‌بجه و ناوچه‌کانی دیکه‌ی هه‌رێمی کوردستان که به‌ر هێرشی دڕندانه‌ی به‌عس که‌وتن، ته‌نیا کۆماری ئیسلامیی ئێران بوو که به هانای ئه‌م خه‌ڵکه‌وە هات و له پاڵیاندا ڕاوه‌ستا و یارمه‌تی و هاوکاریی ههموولایهنهیانی دا. ئه‌و به‌رکه‌وتووانه‌ش که له ئێستادا له حاڵی ژیاندان، قه‌رزداری یارمه‌تییه مرۆڤدۆستانه و بێxadدرێخهکانی ئێرانن، ته‌نانه‌ت ڕەوانەکردنی ئه‌و به‌رکه‌وتووانه که توانایی چاره‌سه‌رییان له ئێران‌دا نه‌بوو، له‌لایه‌ن کۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه ئه‌نجام درا و ئێران کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌ی به هه‌موو خه‌ڵکی جیهان ڕاگه‌یاند".
* له ئێستادا چه‌ن له به‌رکه‌وتووانی چه‌کی کیمیایی له هه‌ڵه‌بجه که له‌لایه‌ن ڕژێمی به‌عسەوە بۆردومان کران، له ژیاندا ماون؟
ـ سوپای ڕژێمی پێشووی عێراق جگه له هه‌ڵه‌بجه، ناوچه‌کانی بالیسان، شێخۆسان، دووکان و چه‌ن ناوچه‌ی دیکه‌ی له کوردستان کرده ئامانجی بۆردومانی کیمیایی خۆی. هه‌مووی ئه‌و به‌رکه‌وتووانه‌ی که ئێسته ناویان تۆمار کراوه له هه‌رێمی کوردستان، 970 به‌رکه‌وتوون که زیاتر له 500یان ده‌که‌ونه پارێزگای هه‌ڵه‌بجه.
* نیاز و پێداویستییه‌کانی قوربانیانی چه‌کی کیمیایی له هه‌ڵه‌بجه له ئێستادا چییه و ئایا حکوومه‌تی هه‌رێم ئه‌و پێداویستییانه‌ی له ئاستی پێویستدا دابین کردووه؟
ـ سه‌باره‌ت به بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدانی کیمیاباران، ئێستا هه‌موو وارسێکی شه‌هید مووچه‌یه‌کی مانگانه‌ی هه‌یه و ژماره‌یه‌کی زۆر له وارسهکانیش زه‌وییان پێ دراوه و پاره‌یان پێ دراوه و خانوویان بۆ کراوەتەوە، ژماره‌یه‌کیشیان حکوومه‌ت خۆی خانووه‌که‌ی بۆ درووست کردوون، به‌ڵام به حه‌قیقه‌ت ژماره‌یه‌ک وارس ماون کە تا ئێستا زه‌ویان وهرنەگرتووە و ئه‌م بارودۆخه‌ی ئێستای هه‌رێمی کوردستان، هۆکارێک بووه بۆ دواکه‌وتنی ئه‌مانه‌ی که ماویانه. سه‌باره‌ت به به‌رکه‌وتووانی کیمیاباران، ئه‌و به‌رکه‌وتووانه‌ی که ناویان تۆمار کراوە، مانگانه‌یان هه‌یه. بۆ هه‌ر بهرکهوتوویەک 400 هه‌زار دیناره و حکوومه‌ت ئه‌و به‌رکه‌وتووانه‌ی چارەسەرییان پێویستە، ناوبه‌ناو ڕه‌وانه‌ی وڵاتی ئێران کردووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که داخوازی قوربانییه‌کانه، ئه‌وه‌یه که له ناو هه‌رێمی کوردستان بنکه‌یه‌ک تایبه‌ت به برینداره‌کان هه‌بێت. له جێگای ئه‌وه‌ی که ئێمه ئه‌و هه‌موو به‌رکه‌وتووانه ڕه‌وانه‌ی ئێران بکه‌ین، ده‌توانین بنکهیەک بە پشتیوانیی تیمه پزیشکییه‌کان بهێنین که له‌ناو هه‌رێمی کوردستان و له ماڵی نه‌خۆشه‌کان چاره‌سه‌ریی پزیشکییان بۆ بکرێت. بۆ ئه‌وه‌ی که هه‌م له ڕووی ده‌روونییه‌وه و هه‌م له ڕووی جه‌سته‌ییه‌وه ئێستا ده‌کرێت له سه‌فه‌ره‌کان هه‌مووی چاره‌سه‌ری بکرێت. چون به‌ڕاستی مه‌ودای تاران و هه‌رێمی کوردستان، مه‌ودایه‌کی زۆره و نه‌خۆشه‌کانیش هه‌موویان له بارێکی ته‌ندروستیی ناڕه‌حه‌ت تێده‌په‌ڕن و تا ده‌گه‌نه ئێران، حاڵی ته‌ندروستیان زۆرجار خراپتر ده‌بێت.
* ئاماژه‌تان به هاوکارییه‌کانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دا. تکایە به شێوه‌ی به‌ربڵاو ئاماژه به ڕێژه‌ی ئه‌م یارمه‌تیانه بکه‌ن؟
ـ له کاتێکدا که هه‌موو وڵاتان و کۆمه‌ڵگای جیهانی پشتیان له کورد و به‌تایبه‌ت خه‌ڵکی لێقۆماوی هه‌ڵه‌بجه و ناوچه‌کانی دیکه‌ی هه‌رێمی کوردستان کرد که به‌ر هێرشی دڕندانه‌ی به‌عس که‌وتن، ته‌نیا کۆماری ئیسلامیی ئێران بوو که فریای ئه‌م خه‌ڵکه کەوت و له پاڵیاندا ڕاوه‌ستا و یارمه‌تی و هاوکاریی هه‌موولایه‌نه‌ی پێدان. ئه‌و به‌رکه‌وتووانه‌ش که له ئێستادا له حاڵی ژیاندان، قه‌رزداری یارمه‌تییه مرۆڤدۆستانه و بێxadدرێخهکانی ئێرانن، ته‌نانه‌ت هه‌ناردنی ئه‌و به‌رکه‌وتووانه بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات که توانایی چاره‌سه‌رییان له ئێران‌دا نه‌بوو، له‌لایه‌ن کۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه ئه‌نجام درا و ئێران کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌ی به هه‌موو خه‌ڵکی جیهان ڕاگه‌یاند.
ڕژێمی به‌عس جینایه‌تی زۆری دژ به گه‌لی کورد ئه‌نجام دا که هه‌موویان به بۆنه‌ی ناوخۆییxadبوونی پرسه‌که له وڵاتان و به‌تایبه‌ت عێراق، بێده‌نگ مانه‌وه و ته‌نیا وڵاتێک که ده‌نگی سته‌مxadلێکراوی گه‌لی کوردی عیراقی به گوێی خه‌ڵکی جیهان گه‌یاند، کۆماری ئیسلامیی ئێران بوو و ئێران له ئاستی جیهانیدا ئه‌و بایکۆت و بێده‌نگییه‌ی له به‌رانبه‌ر جینایەتی دژ به کورده‌کانی عێراقی شکاند. من خۆم یه‌کێک له‌و بهرکهوتووانهم که له ساڵی 1988 له ڕێگای کۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه ڕه‌وانه‌ی وڵاتی ئه‌ڵمانیا کراوم. ئێران به‌و شێوه که گرینگی به شارۆمه‌ندان و جه‌نگاوه‌رانی خۆی ده‌دا و سه‌باره‌ت به ماف و به‌تایبه‌ت چاره‌سه‌ری پزیشکییان پێداگری کردووە و دەیکات، هه‌ر به‌و شێوه‌ش له‌گه‌ڵ کورده‌کانی عێراق مامه‌ڵه‌ی کرد، هیچ جیاوازی و هه‌ڵاواردنێکی ڕه‌چاو نه‌کرد. به گشتی جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌که‌م که هه‌مووی ئه‌و کارانه‌ی که بۆ هه‌موو به‌رکه‌وتووانی کیمیایی هه‌ڵه‌بجه ئه‌نجام درا، له‌لایه‌ن کۆماریی ئیسلامیی ئێرانه‌وه بوو و هه‌موو ئه‌و ته‌جروبه و ئه‌زموونه که له به‌رکه‌وتووانی خۆی به‌ده‌ستی هێنابوو، به‌بێ هیچ چاوه‌ڕوانییه‌ک بۆ به‌رکه‌وتووانی کیمیایی هه‌ڵه‌بجه و ناوچه‌کانی دیکه‌ی هه‌رێمی کوردستان به کار هێنا و هه‌ر ئێستاش ئه‌و به‌رکه‌وتووانه‌ی که له‌ژیاندان، هه‌موویان بۆ چاره‌سه‌ریی پزیشکی ڕوویان له ئێران کردووه. ئه‌گه‌رچی له ئێستاشدا حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان کاری ئه‌م چاره‌سه‌ریی پزیشکییه ئه‌نجام ده‌دات، به‌ڵام له پێشدا هه‌مووی ئه‌م کاروباره له‌لایه‌ن کۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه ئه‌نجام ده‌درا و هیچ که‌سێک لەو پێناوەدا هاوکاری و یارمەتیی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی نه‌داوە.
* هاوکاری و یارمه‌تییه‌کانی کۆماری ئیسلامیی ئیران به به‌رکه‌وتووانی کیمیایی هه‌ڵه‌بجه له ئێستادا له چ ئاستێکدایه؟
ـ له ئێستادا هه‌ر وه‌ک ڕابردوو، گواستنه‌وه‌ی به‌رکه‌وتووانی چه‌کی کیمیایی بۆ ئێران درێژه‌ی هه‌یه و لایه‌نی ئێرانیش وه‌کوو که‌سه‌کانی خۆیان به ئاسایی ئه‌مانبینن و ئه‌و پێداویستییانه‌ی که پێویسته بۆیان چاره‌سه‌ر ده‌که‌ن. وه‌ک پێشتریش ئاماژه‌م پێ‌کرد، تێچووی ئه‌نجامدانی ئه‌م کارانه له‌لایه‌ن حکوومه‌تی هه‌رێم دابین ده‌کرێت، به‌ڵام کۆنسوڵگه‌ریی ئێران له هه‌رێمی کوردستان داشکاندنەوە و تهخفیفێکی باشی بۆ ویزیتهکانیان کردووه و هه‌موو جۆر هاوکاری بۆ ئاسانکاری ئه‌م کارانه له به‌رچاو گرتووه.
* کۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه له ساڵانی ڕابردوودا ده‌ستی به به‌دواداچوونی چاره‌نووسی ونبووانی ئه‌م کاره‌ساته و دۆزینه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌کان و گه‌ڕانه‌وه‌یان کردووه. ئاماژه‌یه‌ک به‌م کاره بکه‌ن و هه‌تا ئێستا چه‌ن که‌س له‌م ونبووانه گه‌ڕاونه‌ته‌وه باوه‌شی بنه‌ماڵه‌کانیان؟
ـ به‌هۆی زۆری تاوانه‌کان و به‌هۆی زۆری شه‌هیده‌کان و به‌رکه‌وتووانی کیمیابارانه‌وه، زۆربه‌ی ئه‌و خێزانانه‌ی که منداڵه‌کانیان پەرتەوازە بوونه، ئه‌وانه‌ن که که‌سی یه‌که‌می خێزانه‌کانیان، دایک و باوکه‌کانیان شه‌هیدبوون و ئه‌و کات ئیتر منداڵه‌کان پەرتەوازە بوون و خۆیان له یه‌کێک له شاره‌کانی ئێران‌دا بینییه‌وه، تا ئێستا 7 منداڵ دۆزراونه‌ته‌وه و به که‌سووکاریان شادبوونه‌ته‌وه. ئه‌مانه هه‌موویان له ئێران و له نێو بنه‌ماڵه‌کانی ئێرانی‌دا گه‌وره بوونه. دوایین که‌س، کچێک بوو که له ساری گه‌وره ببوو که له ڕێگای کۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی سه‌رده‌شته‌وه به ئێمه‌یان ناساند و دواجار بە خۆشحاڵییەوە پاش ئه‌نجامدانی کاروباری پێویست، توانی که به بنه‌ماڵه‌که‌ی خۆی شاد ببێته‌وه. ئێستاش 10 منداڵمان له به‌رده‌ستایه و ده‌توانم بڵێم له‌و 10 منداڵه، 7یان له وڵاتی ئێران نیشته‌جێن، که خۆشبه‌ختانه بۆ ئه‌م 16ی مانگی مارچه، 2 که‌سی تریان به که‌سوکاریان شاد ده‌بنه‌وه. ئه‌مه ده‌توانم بڵێم ئاماری منداڵه‌کانه، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی داوای منداڵه‌کان ده‌که‌ن، 72 خێزانن و داوای 119 منداڵ ده‌که‌ن که منداڵه‌کانیان لێ بزربووە. داخوازیی خۆیان بۆ ئه‌م کاره ڕاگه‌یاندووه و تۆمار کراوه.
* کۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه به مه‌به‌ستی پێداچوونه‌وه بۆ کاروباری مافی قوربانیان، له‌گه‌ڵ هه‌ندێک ناوه‌نده مافه‌وانییه‌کان له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا هاوکارییان کردووه. ئه‌و هاوکارییانه چین و ئه‌نجامه‌کانیان تا ئێستا چی بووه؟
ـ کۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه وه‌کوو NGOیه‌کی مه‌ده‌نی و هه‌ڵبژێردراوی که‌سوکاری شه‌هیده‌کان به‌رده‌وام به‌دوای ئه‌وه‌دایه که پێوشوێنگری بۆ که‌سانی تاوانبار بکات که له‌م بۆردومانه‌دا ڕۆڵیان هه‌بووه و خۆشبه‌ختانه ده‌سته‌یه‌ک له پارێزه‌رانی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌گه‌ڵماندا ئاشنا بوونه و ئه‌و ده‌سته پارێزه‌ره توانیویانه ژماره‌یه‌ک به‌ڵگه‌ی باش له‌سه‌ر ئه‌و کۆمپانیانه‌ی که هاوکاری ڕژێمی به‌عسیان کردووه سه‌باره‌ت به هاوکاریی دوولایه‌نه بۆ ده‌ستپێگه‌یشتنی ئه‌م ڕژێمه به چه‌کی کیمیایی و به‌کارهێنانی ئه‌م چه‌که له هه‌ڵه‌بجه و ناوچه‌کانی دیکه‌ی کوردستان په‌یدا بکه‌ن. یه‌که‌م دۆسیهیەک که کۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه به هاوکاری گرووپی پارێزه‌رانی نێونه‌ته‌وه‌یی و چه‌ند ڕێکخراوه‌ی دیکه به‌دواداچوونیان بۆ کرد، له وڵاتی فه‌ڕه‌نسا بوو که له 28/6/2013 یه‌که‌م که‌یسمان له وڵاتی فه‌ڕه‌نسا له‌سه‌ر دوو کۆمپانیا کرده‌وه و ئێستاش به‌رده‌وامین له کۆکردنه‌وه‌ی هۆکاره‌کانی تۆمارکردنی تاوان له‌سه‌ر دوو کۆمپانیای ناوبراو. به خۆشحاڵییه‌وه ده‌توانم بڵێم ئه‌مه ههنگاوێکی گه‌وره‌یه بۆ ئه‌وه‌ی که بتوانرێت چه‌کی کۆکوژ بنxadبڕ بکرێت و بتوانرێت ئه‌و که‌سانه‌ی که به‌شێکن له تاوانه‌کان، ڕووبه‌ڕووی یاسا بکرێنه‌وه که ئه‌مه کارێکه بۆ پاراستنی مرۆڤایه‌تی، کارێکه بۆ بنxadبڕکردنی ئه‌و که‌سانه‌ی که له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی نێوده‌وڵه‌تی و له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان خه‌ڵکه‌کانی تر ده‌که‌نه قوربانی.
* له چه‌ن حه‌وته‌ی ڕابردوودا، به‌رپرسانی کۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی کیمیایی هه‌ڵه‌بجه، له چالاکیی کۆمپانیایه‌ک هەواڵیان دا که چه‌کی به به‌عس فرۆشتووه و له ئێستادا له هه‌ولێر کار ده‌کات. ئایا ئێوه‌ش به‌دواداچوونتان بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه کردووه؟
ـ به‌ڵێ، وه‌ها مه‌سه‌له‌یه‌ک له ئارادایه. له ئاکامی به‌دواداچوونه‌کانی ئه‌م کۆمه‌ڵه‌یه سه‌باره‌ت به‌و کۆمپانییانه‌ی که هاوکارییان له‌گه‌ڵ ڕژێمی به‌عس کردووه، دیاره که له نێوان ساڵه‌کانی شه‌ڕی ئێران و عێراقدا، لانیکه‌م 500 کۆمپانیای ئه‌ورووپی و ئه‌مریکی و هه‌ندێک له وڵاتانی عه‌ره‌بیش چه‌کی خۆیان ڕاده‌ستی سه‌دام کردووه و هه‌موو جۆره چه‌ک، وه‌کوو چه‌کی قه‌ده‌غه‌کراویان به ڕژێمی به‌عس فرۆشتووه و له توێژینه‌وه ئه‌نجامدراوه‌کاندا دیاری کراوه که یه‌کێک له‌و کۆمپانیانه‌ی که له نێوان ساڵه‌کانی 1987 و 1988دا و هاوکات له‌گه‌ڵ بۆردومانی کیمیایی هه‌ڵه‌بجه هاتوونه‌ته نێو مامه‌ڵه‌ی چه‌که کیمیایی و قه‌ده‌غه‌کراوه‌کان و چه‌کی کیمیاییان ڕاده‌ستی سه‌دام کردووه، له ئێستادا له هه‌ولێر خه‌ریکی چالاکییه و له دوایین کۆبوونه‌وه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی قوربانیان، به‌ڵگه‌ی په‌یوه‌ندیدار سه‌باره‌ت به بوونی ئه‌م کۆمپانیایه له هه‌ولێر تاوتوێ کراوه و ئه‌و به‌ڵگانه‌ش ڕاده‌ستی به‌رپرسانی کۆمپانیایه‌کی مافخوازی و کۆمیته‌ی پارێزه‌رانی ئه‌مریکا کراوه که له‌گه‌ڵ ئه‌م کۆمه‌ڵه‌یه‌دا هاوکاری ده‌که‌ن؛ به‌ڵام به‌بۆنه‌ی ئه‌وه‌ی که دروستی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه و به‌ڵگه په‌یوه‌ندیداره‌کان و سه‌لماندنی ئه‌م پرسه له ڕووی یاساوه هێشتا یه‌کلا نه‌بووه‌ته‌وه، له میدیاییxadکردنی ورده‌کارییه‌کانی ئه‌م بابه‌ته و باسکردنی له‌سه‌ر ناوی ئه‌و کۆمپانیایه خۆمان ده‌بوێرین، به‌ڵام به یه‌کلایی بوونه‌وه‌ی زانیارییه په‌یوه‌ندیداره‌کان، کاروباری پێویست له به‌رانبه‌ر ئه‌م کۆمپانیایه ئه‌نجام ده‌گرێت.
* با ئاورێک لە خودی شاری هه‌ڵه‌بجه بدەینەوە؛ له‌م دواییانه‌دا به‌ڵێنی زۆر بۆ ئاوه‌دانکردنه‌وه و گه‌شه‌ی شاره‌که دراوه. جه‌نابتان وه‌کوو دانیشتوویەکی هه‌ڵه‌بجه و بهرکهوتوویەکی ئه‌و کاره‌ساته، ئه‌م شاره له ڕووی ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگییه‌وه له چ ئاستێک‌دا دەبینن و ده‌بوایه له چ ئاستێک‌دا بایه؟
ـ به ڕای من، ئه‌و شارانه‌ی که کۆمه‌ڵکوژییان له به‌رانبه‌ردا کراوه، ده‌توانم بڵێم ده‌بنه ڕه‌مزێک بۆ ناساندنه‌وه‌ی ئه‌و گه‌لانه، هه‌ر به‌و شێوه‌یه که هیرۆشیما و ناکازاکی بوون به هێمایه‌ک، بۆیه هه‌ڵه‌بجه‌یش بووه‌ته ڕه‌مزی قوربانیان و ناساندنه‌وه‌ی گه‌لی کورد. ده‌بێت ئاماژه به‌وه بکه‌م که له‌م کۆتاییانه‌دا و له بواری پراکتیکه‌وه، کاری جیدی بۆ پێشکه‌وتن و گه‌شه‌ی هه‌ڵه‌بجه ئه‌نجامی گرتووه. به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه یه‌کێک له‌م کارانه‌یه و قوربانیانی ئه‌م شاره‌ش هۆکاری ئه‌م بهپارێزگابوونهیه. بوونی هه‌ڵه‌بجه به پێته‌ختی ئاشتیش یه‌کێکی دیکه له‌م کارانه‌یه؛ به‌ڵام به‌داخه‌وه هاوکات له‌گه‌ڵ ئه‌م بڕیارانه، قه‌یرانی ئابووری هه‌رێمی کوردستانی له‌خۆ گرت و که ئه‌م کێشه‌یه له ده‌ستی ئێمه‌دا نییه. بۆ ناساندنی کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه له ئاستی جیهانیدا، کاری زۆر باش کراوه؛ به‌ڵام له‌م ئاسته‌دا، خزمه‌تکاریی بۆ نه‌کراوه و بۆ پێشکه‌وتنی ئه‌م شاره، جگه له‌و بڕیاره دراوانه که ئاماژه‌یان پێکرا، هیچ کارێکی تایبه‌ت له ڕووی ئابووری، فەرهەنگی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه نه‌کراوه و ئه‌م کێشه‌یه‌ش له هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌م شاره له‌گه‌ڵ شاره‌کانی دراوسێی زۆر به‌رچاوه.
* یه‌کێک له‌و کاریگه‌رییانه‌ی که چه‌کی کیمیایی له سەر ئەو ناوچانه‌ی که به‌کار ده‌برێت، داده‌نێت، کاریگه‌رییه درێژخایه‌نه‌کان له‌سه‌ر جیله نوێکان و جیله‌کانی داهاتووه که ده‌بێته هۆی که‌مxadئه‌ندامبوون و ئه‌و نه‌خۆشینانه‌ی که منداڵانی تازه له‌دایکبوو له‌و ناوچانه‌ی که له سه‌رانسه‌ری جیهاندا بۆردومانی کیمیایی کراون تووشی دەبن. ئایا له هه‌ڵه‌بجه، بالیسان، شێخ وه‌سان و ناوچه‌کانی دیکه وه‌ها شتێک بینراوه؟
ـ ئێمه وه‌کوو کۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه، سه‌ردانی چه‌ند وڵاتێکمان کردووه، به‌تایبه‌ت ڤیه‌تنام و خۆشبه‌ختانه‌ش ئه‌و کاریگه‌رییانه‌ی که له به‌رکه‌وتووه‌کانی ئه‌واندا بینیومانه، له به‌رکه‌وتووه‌کانی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه و شاره‌کانی دیکه‌ی هه‌رێمی کوردستان نەماندی. له هه‌ندێک له ناوچه‌کانی جیهان به گازی نارنجی لێیان دراوه که کاریگه‌ریی خراپ به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر جیله‌کانی داهاتوودا ده‌بێت. به‌ڵام ئه‌وانه‌ی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه به‌و شێوه‌یه نین. هەر چەند وه‌هاش نییه که بڵێین مه‌ترسییان نییه. سه‌باره‌ت به‌و خوشکانه‌ی که به‌رکه‌وته‌ی کیمیابارانن و ئه‌ندامی هه‌ناسه‌ی خۆیان ته‌واو نییه و ناتوانێت ئۆکسیژنی ته‌واو بۆ کۆرپه‌که‌ی وه‌ربگرێت، به‌هۆی نه‌توانینی جه‌سته‌ییه‌وه له کاتی دووگیانxadبوونیاندا له دوو مانگی ئاخری سکپڕیدا منداڵه‌کانیان له‌بار ده‌چن. ئه‌مانه ئه‌و گرفتانه‌ن که خوشکه‌کانی ئێمه له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه که به‌رکه‌وتوون، بۆیان ماوه‌ته‌وه. به‌ڵام منداڵی مشوش نه‌دیتراوه و له‌م باره‌یه‌وه ده‌بێت توێژینه‌وه‌یه‌کی بۆ بکرێت و به شێوه‌ی زانستی تاوتوێ بکرێت.
* ئه‌گه‌ر باسێکی دیکه هه‌یه که به پێویستی ده‌زانن ئاماژه‌ی پێ بکه‌ن، بفه‌رموون.
ـ ئێمە قوربانیانی هەڵەبجە هەمووکات سپاسی خۆمان ئاراستەی کۆماری ئیسلامیی ئێران کردووە و تەنانەت لە دادگای باڵای تاوانەکانی عێراقیشدا، وەکوو بەشێک لە شاهیدانی دۆسیەی لێپرسینەوە لە سەرکردەکانی ڕژێمی بەعس، ڕاستییەکانی ئەم جینایەتەمان درکاند، ئیدعای بەرپرسانی ڕژێمی بەعسمان سەبارەت بەوەی کە کۆماری ئیسلامیی ئێران هۆکاری بۆردومانی کیمیایی هەڵەبجە بووە ڕەت کردەوە و شەهادەتمان لەسەر ناڕاستبوونی ئەم قسەیە دا و وەکوو ناسێنەری بەشێک لە جینایات بە دژی گەلی ئێران و کوردەکان کارمان کرد. له ئێستاشدا داوا له کۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌که‌ین که له بارودۆخی قه‌یراناوی ئێستای هه‌رێمی کوردستاندا هه‌ر وه‌کوو ڕابردوو هاوکار و هاوڕێیه‌کی باش بۆ هه‌ڵه‌بجه بێت. له بواری کۆمه‌ڵایه‌تی و فەرهەنگییه‌وه، هه‌ڵه‌بجه خاوه‌ن خاڵی هاوبه‌ش و په‌یوه‌ندی قووڵ و هه‌تاهه‌تایی له‌گه‌ڵ ئێراندایه. ئێمه خوازیاری به‌رده‌وامبوون و قووڵتربوونی ئه‌م په‌یوه‌ندییانه‌ین و هیوادارین که ئێران هه‌ر وه‌کوو ڕابردوو که پاڵپشتی ئێمه بوو، ببێته یار و هاوڕێی ئه‌م پارێزگا بچووکه له بواری گه‌شه و پێشکه‌وتندا.
دیمانە: حەسەن ساڵحی
داگرتن و داڕشتنه‌وه: سه‌یید محه‌مه‌د حسێنی
کۆدی بابه‌ت: 54294 | بهروار: ۱۳۹۴/۱۲/۲۶ | کاتژمێر: 23 : 30
برچسب:
نویسنده: استخدام کار