خرید بک لینک

بە پێی هەواڵی کوردپرێس، سیروس سەنایی لە لێدوانێکدا بۆ هەواڵنێران ڕایگەیاند: مێهرەجانی وێنەی نەورۆزی کوردستان بە ئامانجی پشتیوانی کردن و هاندانی هونەرمەندان وێنەگر بۆ وێناکردنی دابونەریت و ڕێوڕەسمی تایبەتی خەڵکی کورد بەڕێوەدەچێت.

سانی زیادیشی کرد: ئەم مێهرەجانە لە سەر مژارگەلێکی وەکوو دابونەریت و ڕێوڕەسمی تایبەتی گەلی کورد لە ڕۆژانی نەورۆزدا وەکوو کڕین، خوانی حەوت سین، ڕوانگەی خەڵک بۆ نەورۆز، ئاوڕدانەوەیەک لە پەراوێزەکانی ڕێوڕەسمی نەورزۆ، هەڵپەڕکێ، گەشت و گوزار، سروشت، سەردان کردن و هەر بابەتێکی دیکەی لەم چەشنە بەڕێوەدەچێت.

ناوبراو ڕوونیشی کردەوە: بڕی یەک ملیۆن ڕیاڵ خەڵات دەدرێتە هەموو وێنە هەڵبژاردەکانی مێهرەجانەکە و کەسانی یەک تا سێش بە ڕیز بڕی ١٠ ملیۆن ڕیاڵ، حەوت ملیۆن ڕیاڵ و پێنج ملیۆن ڕیاڵیان وەکوو خەڵات پێشکەش دەکرێت.

سەنایی وتیشی: ڕێوڕەسمی خەڵات کردن و کۆتایی فسیڤاڵەکە لە ڕۆژی ٢٥ی مانگی ڕەشەمە بەڕێوە دەچێت و ئەو بەرهەمانەی کە بۆ بەشی پێشبڕکێی مێهرەجانەکە دەرچوون لە ٢٥ ڕەشەمەوە تا ٥ی خاکەلێوە لە نیگارخانەی پارکی شەهیدانی شارەوانی سنە نمایش دەکرێن.

زیادیشی کرد: ئەمیر عەلی جەوادیان، مەسعوود موراد سەلیمی و ئەفشین بەختیار داوەری نزیک بە ٣٧٠ بەرهەمی ناردراو بۆ نووسینگەی مێهرەجانی وێنەی نەورۆزی کوردستان لە ٥٢ وێنەگر، دەکەن.

سەرۆکی ئەنجومەنی سینەما جەوانی سنە هەر لەم پەیوەندیەدا ڕادەگەیێنێت: ئەفشین بەختیاری خاوەن بڕوانامەی پلە یەکی هونەر، مامۆستای زانکۆ و ئەزموونی ٤٥ ساڵەی وێنەگری لە بوارە جیاوازەکانی وەکوو سروشت، جەماوەرناسی، میراتی کەلەپووری و چاپ کردنی ٦٥ کتێبی پڕ بایەخی ئێرانناسی لە کارنامەی خۆیدا هەیە.

سەرۆکی ئەنجومەنی سینەما جەوانی ئێران لقی سنە وتیشی: مەسعوود موراد سەلیمیش ماستەری وێنەگری لە زانکۆ تاران خوێندوە، مامۆستای بواری وێنەگری لە زانکۆ و پەیمانگاکانی شاری سنەیە و بەڕێوەبردنی پێشانگای جۆراوجۆر و هەروەها چاپ کردنی کۆمەڵە وێنەی سروشت و نژیارڤانی لە کارنامەی خۆیدا هەیە.

سەنایی وتیشی: هەروەها ئەمیر عەلی جەوادیان، خاوەن بڕوانامەی پلە یەکی هونەر لە وەزارەتی فەرهەنگ و ئیڕشادی ئیسلامی، مامۆستای زانکۆ، وێنەگری بەرەکانی شەڕ لە ساڵی ١٣٥٨ تا ١٣٦٥ی هەتاوی و خاوەن بەرهەمی ناوازە لەم بوارە دایە و بڵاو کردنەوەی ١٠ کتێبی وێنەیی و هەروەها بەڕێوەبردنی پێشانگای جۆراوجۆر لە چالاکییەکانی ئەم هونەرمەندە لە ئەژمار دێن.

کۆدی بابهت: 54333 | بهروار: ۱۳۹۴/۱۲/۲۷ | کاتژمێر: 12 : 48

برچسب: نویسنده: استخدام کار تاريخ: پنجشنبه 27 اسفند 1394 ساعت: 16:09

صفحه بندی