خرید بک لینک

کوردپرێس: مانگی مارچی هه‌ر ساڵ، ساڵیادی کاره‌ساتی مرۆڤی ساڵی 1988ه. بۆردومانی له ناکاوی شارێک که بوو به قوربانی دڕندهخوویی که‌سانی ده‌سه‌ڵاتدار له عێراق و 5000 شه‌هیدی به نامرۆڤانی ده‌سه‌ڵاتدار به‌خشی. هه‌ڵه‌بجه، شارێکی مێژوویی، که‌لتووری و سیاسی له کوردستانه که له ساڵی 1988 نزیک به 70 هه‌زار که‌س دانیشتوی ئه‌م شاره‌بوون.

کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه، ئه‌گه‌رچی بوو به کۆتایی بۆردومانی کیمیایی له سه‌ده‌ی بیسته‌م و سه‌ره‌تایه‌ک بۆ چاودێری جیدی و ڕێکوپێکتری جیهانی سه‌باره‌ت به به‌کارهێنانی وچهکه کۆمه‌ڵکوژه‌کان، به‌ڵام له ڕاستیدا نه سه‌ره‌تا، به‌ڵکوو درێژه‌ی به‌رنامه‌یه‌کی درێژخایه‌ن به ناوی ئه‌نفال بوو که له قۆناغه دواییهکانیدا، لانیکه‌م 182 هه‌زار قوربانی لێکه‌وته‌وه. له ڕاستیدا ساڵیادی قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه، له ئاستێکی به‌ربڵاوتردا، هێمایه‌ک بۆ وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی جینایاتی درێژخایه‌ن و سیسته‌ماتیکی ئه‌نفاله. وه‌بیرهێنه‌ری منداڵان و ژنان و پیاوانێک بوو که له ڕێگای شه‌ره‌فی سیاسی خۆیانه‌وه به شێوه‌ی تاکه‌که‌سی و به‌کۆمه‌ڵ، ئاواره و دوور خراونه‌ته‌وه و دواجاریش کوژراون و له گۆڕی به‌کۆمه‌ڵدا نێژراون تاکوو دابه‌زینی ئاستی ئه‌خلاقی سیاسی خۆیان هه‌تا نزمترین ئاستی نیشان بده‌ن. ئه‌م کاره‌ساته وه‌بیرهێنه‌ری ترس و نیگه‌رانی له دووپاتبوونه‌وه‌ی توندوتیژی و تاوانی شه‌ڕه که ئاشتی و ئاسایشی جیهانی ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه. وه‌بیرهێنه‌ری ده‌ردی شاردراوه له سه‌ر جه‌سته و گیانی ئه‌و که‌سانه‌یه که ترسی به‌کارهێنانی چه‌کی کۆمه‌ڵکوژ، خه‌ونی په‌رێشانی ئه‌وانه.

ئه‌نفال، نێوی ئۆپراسیۆنێک بوو که به کوشتاری فیزیکی و کۆمه‌ڵکوژی خه‌ڵک، گواستنه‌وه‌ی زۆره‌ملی خه‌ڵک له نیشتمان و زێدی خۆیان به ئامانجی له‌ناوبردنی بنه‌ما که‌لتووری، کۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری و سیاسییه‌کان، ڕووخاندنی گونده‌کان و شوێنی نیشته‌جێبوونی خه‌ڵک و له‌ناوبردنی پێناسه‌ی ئه‌و که‌سانه وه‌کوو به‌شێک له سیاسه‌ته‌کانی ته‌عریب، له گهڵاڕیزانی ساڵی 1987ه‌وه ده‌ستی پێ‌کرد و هه‌تا هاوینی 1989 درێژه‌ی پێدرا. هه‌ندێک له نووسه‌ران، باس له خولێکی چڕوپڕی 100 ڕۆژه به ناو ئه‌نفال ده‌که‌ن که تێیدا ئۆپراسیۆنی ئه‌نفال به زۆرترین ئاستی خۆی گه‌یشتبوو. ئه‌م ئۆپراسیۆنه، 182 هه‌زار قوربانی لێکه‌وته‌وه و نزیک به 600 هه‌زار که‌سی ماڵ‌وێران کرد.

تۆمارکردنی ئه‌م نووسراوه‌یه به‌م بۆنه‌وه نییه که هه‌مووی ئه‌م سیاسه‌ته پێوه‌ندی بداته‌وه به ڕادیکاڵیزم و شۆوێنیزمی عه‌ره‌بیه‌وه، به‌ڵام نکۆڵیکردنی ئه‌م ئۆپراسیۆنه‌ش به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی که بنه‌ماییترین کۆڵه‌که‌ی ڕژێمی به‌عسی عێراق که ده‌ڵێت "ته‌نیا عه‌ره‌به‌کان شیاوی پاراستنی ئایینی ئیسلامن"، نامومکینه.

به‌پێی ستراتژیی ئاسایشی نیشتمانی عێراق له کاتی هاتنه سه‌رکاری ڕژێمی به‌عس، کوردستان و دانیشتوانی ئه‌م نیشتمانه، وه‌کوو هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک بۆ ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوی عه‌ره‌بی به‌سه‌ر عێراقدا ده‌ناسران. ڕژێمی به‌عس له 86 هه‌زار کیلۆمه‌تری چوارگۆش ڕووبه‌ری گشتیی ناوچه کوردنشینه‌کان، ته‌نیا 35 هه‌زار کیلۆمه‌تری وه‌کوو شوێنی ژیان و نیشتمانی دایکیی کورده‌کان به ئه‌ژمار هێنا. سیاسه‌تی ته‌عریب له ڕوانگه‌ی بیردۆزه‌کانی ڕژێمی به‌عسی عێراقه‌وه به مانای " گواستنه‌وه‌ی خوێنی عه‌ره‌ب بۆ ده‌ماره‌کانی دیکه‌ی نه‌ته‌وه‌کان له عیراق"ه که‌شێوه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م کاره‌ش له قامووسی ئه‌مڕۆدا و به‌پێی بنه‌مای مافی نێونه‌ته‌وه‌یی سزادان له ڕیزی3 تاوانی گه‌وره له 4 تاوانی دیاریکراو له ماده‌کانی 6 و 7 و 8ی یاسای دیوانی سزای نێونه‌ته‌وه‌یی، واته تاوانی جینۆساید، جینایه‌ت له دژی مرۆڤایه‌تی و جینایه‌ت له شه‌ڕدا ده‌ناسرێت.

ئه‌گه‌رچی ده‌توانین لۆژیک و مێژینه‌ی ئه‌م سیاسه‌ته له سه‌ره‌تای سهردهمداریی ڕژێمی به‌عسی عێراق و کرده‌وه‌کانی له‌دژی نه‌ته‌وه‌ی کوردی فه‌یلی له ساڵی 1970 به دواوه و توندبوونه‌وه‌ی ئه‌م کاره به هۆی دۆزینه‌وه‌ی ڕێگهچاریهک بۆ له‌بیرکردنی شکستی ئابڕووبه‌رانه‌ی هێرش بۆ سه‌ر ئێران بێنینه ئه‌ژمار، به‌ڵام ئه‌و شته‌ی که به ناوی ئه‌نفال ناسراوه، به‌پێی ئه‌و ناوچانه که ئۆپراسیۆنیی تێدا ئه‌نجام دراوه به شێوه‌ی خواره‌وه‌یه:

ئه‌نفالی یه‌که‌م: 23ی فێبریوێریی 1988 هه‌تا مارچی 1988

ئه‌نفالی دووهه‌م: 22ی مارچی 1988 هه‌تا 1ی ئهیپرێڵی 1988

ئه‌نفالی سێهه‌م: له 7ی ئهیپرێڵی 1988 هه‌تا 20ی ئهیپرێڵی 1988

ئه‌نفالی چواره‌م: 3ی مه‌ی 1988 هه‌تا 8ی مه‌ی 1988

ئه‌نفالی پێنجه‌م/ شه‌شه‌م/ حه‌وته‌م: 15ی مه‌ی 1988 هه‌تا 26ی ئهگێستی 1988

ئه‌نفالی هه‌شته‌م: 25ی ئهگێستی 1988 هه‌تا 6ی سێپتێمبێری 1988

به‌پێی ڕاپۆرتی تایبه‌تی کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤ سه‌باره‌ت به عێراق، له جه‌ریانی ئۆپراسیۆنی ئه‌نفال و پێش و پاش ئه‌و کاره‌ساته، ئه‌م کارانه‌ی خواره‌وه ڕوویدابوو:

ڕووخاندنی 3 هه‌زار و 839 گوند و شارۆچکه، تێکدانی هه‌زار و 757 قوتابخانه، ڕووخاندنی 2 هه‌زار و 457 مزگه‌وت و پهرهستشگه، وێرانکردنی271 نه‌خۆشخانه و ده‌رمانگا، کۆچی زۆره‌ملی 219 هه‌زار و 828 بنه‌ماڵه.

به‌پێی هه‌واڵی فاینانشیاڵ تایمز له 3ی جوونی 1989دا، باس له کۆچی زۆره‌ملی 300 هه‌زار کورد کراوه. له ئامارێکی دیکه‌دا، باس له کۆچی 70 هه‌زار که‌سی تورکمان، ئاشووری و کوردی دانیشتووی شاری که‌رکووک کراوه.

کاره‌ساته‌کانی ئه‌نفال له مێژووی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا به‌هۆی دڕندهخۆیی و گهڵاڵهداڕێژانی گشتیی به‌رده‌وام، که‌م وێنه بووه. له برسا مردن و مردن به‌هۆی ئه‌شکه‌نجه له به‌ندیخانه‌کاندا، نێژرانی به‌کۆمه‌ڵی مرۆڤه‌کان له گۆڕه‌کان، له دیکه‌ی نموونه‌کانی ئه‌م سیاسه‌ته‌یه.

ڕژێمی به‌عس ته‌نیا قه‌ناعه‌تی به کوشتن له نێو خاکی خۆیدا نه‌کرد، به‌ڵکوو دوابه‌دوای ئاواره‌کانیش ده‌که‌وت و درێژه‌ی ئه‌نفالی بۆ خاکی تورکیاش کێشاند. به‌پێی ڕاپۆرته‌کان، دابه‌شکردنی نانی ژه‌هراوی له‌لایه‌ن جاشه‌کانی ڕژێمی به‌عسه‌وه له نێو که‌مپی په‌نابه‌ران له شاری ماردین، بوو به هۆی ژه‌هراویبوونی 3 هه‌زار که‌س له ئاواره کورده‌کانی نێو ئه‌م که‌مپه.

ئه‌گه‌رچی له‌وانه‌یه ئۆپراسیۆنی ئه‌نفال و ڕووداوه‌کانی تۆقێنه‌ری بۆردومانی کیمیایی عێراق به دژی هێزه سه‌ربازییه‌کانی ئێران له به‌ره‌کانی شه‌ڕی داسه‌پاو و هێرشکردنه‌سه‌ر شاره‌کانی سه‌رده‌شت و هه‌ڵه‌بجه وه‌کوو ڕووداوێک له ڕابردوو و بیانووێک بۆ وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی گرفتاربوونی مافی مرۆڤ له ده‌ستی دڕنده‌کانی ڕژێمی به‌عس وه‌کوو سه‌دام حسێن له‌به‌رچاو بگرین، به‌ڵام نه ڕێکخراوه‌ی دژ به چه‌که کیمیاییه‌کان به هه‌موو توانا و چاودێریی خۆیه‌وه ده‌توانێت ئاسایشی پێویست بۆ دابینکردنی هێمنایه‌تیی مرۆڤانه‌ی که‌مینه‌کان له شه‌ڕدا دابین بکات و نه که‌سانێک که هه‌موو بنه‌ما ئه‌خلاقی و مرۆڤایه‌تییه‌کان ده‌که‌نه قوربانی سیاسه‌ت و به‌ده‌ستهێنانی ده‌سه‌ڵات، پایبه‌ند ده‌بن به پێوه‌ره یاساییه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان . هه‌ر به‌م بۆنه‌وه، نیگه‌رانی سه‌باره‌ت به دووپاتبوونه‌وه‌ی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه له ئارادایه، چوونکه له چوار ساڵی ڕابردوودا له شه‌ڕی نێوخۆی سووریا چه‌ندین جار چه‌کی کیمیایی به‌کار هێنراوه و له هێرشه‌کانی ئه‌م دواییانه‌ی هێزه‌کانی ده‌وڵه‌تی تورکیا بۆسه‌ر هاووڵاتیانی کوردی خۆی، بۆنی جینۆسایدی لێ دێت و هێشتا ئه‌گه‌ری ڕوودانی هه‌یه.

کۆدی بابه‌ت: 54348 | بهروار: ۱۳۹۴/۱۲/۲۷ | کاتژمێر: 15 : 37

برچسب: نویسنده: استخدام کار تاريخ: پنجشنبه 27 اسفند 1394 ساعت: 18:29

صفحه بندی