بە پێی هەواڵی کوردپرێس ڕێوڕەسمی ڕێزلێنان لە پاڵەوانانی وەرزشیی ساڵی ٩٣ی وڵات بە ڕێز گرتن و ئاراستە کردنی سپاس و پێزانین لە میداڵ هێنەرانی ئاسیایی و جیهانیی ٢٥ ڕشتەی وەرزشی لەلایەن سەرۆک کۆمار و وەزیری وەرزش و لاوان لە هۆڵی ئیجلاسی سەران لە تاران بەڕێوەچوو.
دوکتۆر مەحموود گوودەرزی وەزیری وەرزش و لاوان، جێگران، بەڕێوەبەرانی گشتی، سەرۆکی فیدراسیۆنە وەرزشییەکان و پێشەنگەکانی وەرزش لە ڕێوڕەسمەکەدا بەشداریان کردبوو.
حامد جەولایی بەڕێوەبەری گشتیی وەرزش و لاوانی کوردستانیش لەگەڵ بەڕێوەبەرانی گشتیی پارێزگا لەلایەن وەزارەتی وەرزش و لاوانەوە بانگهێشت کرابوون و لەگەڵ میداڵ هێنەرەکان لە ئاهەنگەکەدا بەشدارییان کرد.
حسێن کەرەمی، کاوە سولەیمانی، یاسین ئەحمەدی، محەمەد ئیبراهیمی، عەتا فەلاحی و نیگار حسێنی پاڵەوان ڕاهێنەرەکانی هەڵبژاردەی نەتەوەیی لە پارێزگای کوردستان بوون و لە ڕێوڕەسمەکەدا ڕێزیان لێگیرا.
لە پێشبڕکێ ئاسیاییەکانی کەنارەی تایلەند کاوە سولەیمانی میداڵیای زێڕ، حەسەن کەرەمی میداڵیای زێو و یاسین ئەحمەدیش میداڵیای برۆنزیان وەدەست هێنا.
هەروەها محەمەد ئیبراهیمی زۆرانبازی فەرەنگی کاری کوردستانی لە ڕکابەرییەکانی پاڵەوانی لاوانی ئاسیا لە مەغوولیستان میداڵیای زێڕی مسۆگەر کرد.
عەتا فەلاحی لە کێبەرکێ ئاسیاییەکانی کەناری تایلەند و نیگار حەسەنی لە پێشبڕکێکانی کچانی ئاسیا لە وڵاتی مالیزی وەکوو ڕاهێنەر لەگەڵ هەڵبژاردەی نەتەوەیی بوون.
کۆدی بابهت: 54371 | بهروار: ۱۳۹۴/۱۲/۲۸ | کاتژمێر: 17 : 15
برچسب:
نویسنده: استخدام کار