بە پێی هەواڵی کوردپرێس بە گێرانەوە لە تابناک، محەمەد جەواد زەریف، سەر لە بەیانیی رۆژی چوارشەممە لە ئەکانتی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتێر چەند دەقێکی لەبارەی چالاکییە مووشەکییەکانی ئێران بڵاو کردەوە.
زەریف لەو پەیامەدا نووسی: "نە بەرجام و نە بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایش، هیچکام رێگرییان لە ئێرانیان نەکردووە لە ئەنجامدانی چالاکیی مووشەکییەک کە بۆ چەکی ئەتۆمی دانەڕێژراون، ئەم بەڵگەیە بخوێننەوە: بە ئینگلیزییەکی ساده نووسراوە، نەک بە زمانی تەکنیکیی یاسایی".
سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسیی ئێران لە درێژەدا ئاماژەی بە هێرشە کیمیاییەکانی سەدام، دیکتاتۆری پێشووی عێراق بۆ سەر ئێران لە سەردەمی شەڕی داسەپاوە کرد و نووسی: "ئێران لە ٢٥٠ ساڵی ڕابردوودا هێرشی نەکردووەتە سەر هیچ وڵاتێک. بەڵام کاتێک سەدام بۆ ماوەی 8 ساڵ ئێمەی مووشەکباران کرد و لە گازی کیمیایی لە دژی جەماوەری ئێمە بەهرەی وەرگرت، هیچ کەس گوێی نەدایە ناڵەی ئێمە و فریامان نەکەوت".
وەزیری دەرەوەی زیادیشی کرد: "ئەگەر کاتی هێرشی سەدام مووشەکمان دەبوو، ڕەنگە ئەم بەو ئیمکانە بمانتوانیبایە پێشگری بکەین لە هێرشە بەربڵاوەکانی ئەو، (بە بێ جیاوازی) لە دژی هاووڵاتییەکانمان یان لانیکەم لێمان کەم کردبایەتەوە".
زەریف لە درێژەدا نووسی: "من ئەو کەسانەی کە ئێران بە ئەنجامی کردەوەی دەنەدەرانە تۆمەتبار دەکەن، بۆ ململانێ و بەڵگەهێنانەوە بانگهێشت دەکەم تا هەروەک سەرداری سپای پاسداران پێیان بڵێم: جگە لە بۆ بەرگری پەنا بۆ زەبر و زۆر نابەین".
هەروەها وەزیری دەرەوەی ئێران لە وتەدانێکدا لە زانکۆی نیشتمانیی ئۆسترالیا هەمبەر بە هەوڵی هەندێک لە وڵاتان بۆ گۆڕینی سنوورەکان لە رپژهەڵاتی ناڤین و دەرئەنجامەکانی هۆشداری دا و وتی کە ئەم کارە "دەسپێکێک دەبێت بۆ شەڕگەلی دوارۆژانە".
محەمەد جەواد زەریف لە وەڵامی پرسیار لەبارەی گۆڕانی سنوورەکان لە رۆژهەڵاتی ناڤین و کاریگەرییەکانی ڕایگەیاند: "ئێوە چلۆن سنوورەکانتان داڕشتووە؟ ئەم هەوڵە دەسپێکی شەڕێکی ٣٠ ساڵە لە ناوچەی ئێمەدا دەبێت. هەر بۆیە واباشە لەو بوارەدا هەنگاو نەنێن".
ناوبراو زیادێسی کرد: "گۆڕان دەبێت لە شێوازی دەسەڵاتدارێتی و ئیدارەی حکوومەتی ئێمەدا و هەروەها شێوەی پەیوەندییەکانی ئێمە پێکەوە بێت و ئەمە ڕێک ئەو شتەیە کە گۆڕان پێویستی پێیەتی. گۆڕینی سنوورەکان تەنیا دۆخەکە خراپتر دەکات و دەسپێکێک بۆ ئارماگدۆن "شەڕگەلی دوارۆژانە" دەبێت".
کۆدی بابهت: 54375 | بهروار: ۱۳۹۴/۱۲/۲۸ | کاتژمێر: 17 : 1
برچسب:
نویسنده: استخدام کار