خرید بک لینک

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شاری ڕوانسەر خاوەن کەش و هەوایەکی تا ڕادەیەک سارد و شێ دارە، تا ساڵی ١٣٦٩، لەگەڵ سێ شاری دیکە واتا پاوە، جوانڕۆ و سەلاسی باوەجانی بە شێوازی یەکدەست یەک شاریان پێکدەهێنا، بەڵام پاش ئەم رێکەوتە هەر کامیان بوون بە شارێکی سەربەخۆ.

زمانی ئاخاوتنی شاری ڕوانسەر کوردی سۆرانیە و زۆربەی خەڵکەکەشی سۆننە ئایینن، چیاکانی شاری ڕوانسەر بە دار بە تایبەت دار بەڕو و هەروەها گیا کە بۆ دەوا بە کاردەهێنرێن داپۆشراوە.

ئەم شارە وێڕای سروشتی زۆر جوان و کانی و سەراوی دڵڕفێن لە رووی مێژوویشەوە مێژوویەکی دەوڵەمەندی هەیە بە جۆرێک کە ئاسەواری سەردەمی بەرد و سەردەمی سەرووی بەردین لەم شاریەدا دەبینرێت.

ئەشکەوتی قۆری قەڵا کە بە یەکێک لە سەرسوڕهێنەرترین ئەشکەوتەکانی جیهان ناوبانگی دەرکردووە لەم شاریەدا و لە بناری چیای شاهۆ، لەسەر جادەی جوانڕۆ و ڕوانسەر و لە تەنیشت گوندی قۆری قەڵادا هەڵکەوتووە.

مێژووی ئەم ئەشکەوتە بۆ ٦٥ ملیۆن ساڵ لەمەو پێش دەگەڕێتەوە و بە درێژایی مێژوو وەکوو شوێنێکی هێمن و بە دوور لە ڕووداوەکان بەکارهاتووە و دۆزینەوەی ئاسەواری وەکوو کاسە، دەوری، قاپ ... مێژوو و هەبوونی مرۆڤ لەم ئەشکەوتەدا پشتڕاست دەکاتەوە.

ئەم ئەشکەوتە سی ساڵ لەمەوپێش دۆزراوەتەوە و یەکێکە لە ٧ ئاسەواری سروشتی نەتەوەیی ئێرانە کە لە ساڵی ١٣٥٥ و ١٣٥٦ دەستەیەک لە ئەشکەوتناسان و توێژەرانی ئەورووپی لەم شوێنەدا کاری هەڵسەنگاندنیان لەسەر کردووە و پەردەیان لەسەر نهێنیەکانی ئەم ئەشکەوتە هەڵداوەتەوە.

درێژایی درێژترین ئەشکەوتی ئاویی ئاسیا ٣١٤٠ مەترە کە تەنیا ٥٠٠ مەتری بۆ بینینی خەڵک ئامادە کراوە، لەم ئەشکەوتەدا پاش تێپەڕبوون لە داڵانەکەدا، یەکەمین تەلارەکەی هەڵکەوتووە کە لێوانلێوە لە قەندیل کە هێما و شێوازی زۆر تایبەت لە مێشکی مرۆڤدا دروست دەکەن و هەر ئەمەش هۆکارێکە بۆ ناونانی هەر یەک لە بەشەکانی بۆ نمونە هەبوونی قەندیلێک کە لە پەیکەری حەزرەتی مریەم دەچێت بووەتە هۆی ئەوەی کە ناوی ئەم تەلارە ناوی حەزرەتی مریەمی داوێن پاکی لێ بنرێت.

یەکێک لە سەیرترین دیاردەکانی ناو ئەم ئەشکەوتە هەبوونی شێواز و شکڵی سروشتی و بێ دەستێوەڕدانی مرۆڤ وەکوو شێری بەردین، ماسی، ماری کوبرا، کیسەڵ، فیل، دڵ، کەشتی، ناوی پیرۆزی حەزرەتی محەممەد (د.خ) و ... لە بەشە ناوخۆییەکانی ئەشکەوتەکەدایە.

جوانترین گۆمی ئاوی جیهان لە قوڵایی سەد مەتری ئەشکەوتەکەدا هەڵکەوتووە کە لەگەڵ هەندێک قەندیل کە وەکوو پەردە خۆیان دەنوێنن و کاتێک دەست بەو قەندیلانەدا دەکێشی هەر کام لەوان مۆسیقایەکی دڵڕفێنیان لێدەبیسترێت.

جوانی لە ڕادەبەدەر، درەوشاوەیی و سپی بوونی کریستاڵەکانی قووڵایی ١٥٠٠ مەتری ئەشکەوتەکە بیانوویەکی باشە کە ناوی ئەم تەلارە بکرێت بە تەلاری بووک.

هەبوونی ٤ تاڤگە لە قووڵایی ٢٥٠٠ مەتری و هەروەها تۆقێنەرترین بەشی ئەشکەوتەکە کە تونێلێکە بە درێژایی ٢٢٠ مەتر کە ئاو هەر هەمووی داپۆشیووە یەکێکی دیکە لە بەشە سەرسوڕهینەرەکانی ئەم ئەشکەوتە پێکدەهێنێت.

تەنیا جۆری ژیانی گیانلەبەر کە لەم ئەشکەوتەدا دۆزراوەتەوە بوونی جۆرێک لە شەمشەمە کوێرەی دەگمەنە کە هەر ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی کە گیانەوەرناسانی جیهان بە گرنگییەوە لەم بابەتە بڕوانن.

لە دەرەوەی ئەشکەوتەکەدا دارستانەکانی بەڕو دیمەنێکی ناوازەیان خولقاندووە و وێڕای ئەمە هەبوونی ئاسەواری مێژوویی و پاشماوەی قەڵایەکی سەردەمی ساسانییەکان لە دەوروبەری ئەشکەوتەکەدا کە تێیدا هەندێک ئاسەوار دۆزراوەتەوە، جێی ڕامانن.

شاری ڕوانسەر بەهۆی ئەوەی خاوەنی کانیاو و سەراوی زۆرە بە یەکێک لە پاراوترین شارکانی پارێزگای کرماشان هەژمار دەکرێت و هەر ئەمەش رێگای بۆ گەشەکردنی کشتووکاڵ دەستەبەر کردووە.

سەراوی ڕوانسەر لە ناو شاری ڕوانسەردا بە سەرچاوەی ڕووباری قەرەسو هەژمار دەکرێت کە درێژترین رووباری پارێزگای کرماشانە، سەراوی ڕوانسەر لە چیاکانی شاهۆ سەرچاوەی گرتووە و بە هۆکاری سەرەکی پێکهاتنی ئەم شارەش دێتە ئەژمار. هەروەها ئەم سەراوە دیمەنێکی ناوازەی بە شارەکە بەخشیوە، لە لایەکی دیکەشەوە دۆزینەوەی ٤ کۆڵەکە لە دەوروبەری سەراوەکەدا شوێنی پێی مێژووش بە سروشتە جوانەکەی زیاد دەکات.

تاڵاوی هەلیشان بە پانتایی ٤٥٠ هێکتار کە ٣٠ لە سەدی لە دوورگەی بچووک و گەورە پێکدێت یەکێکە لە تاڵاوە جوانەکانی پارێزگای کرماشان.

ئەم تاڵاوە لە ٣٦ کیلۆمەتری باکوری رۆژئاوای شاری ڕوانسەر و لە شوێنێکی دەشتاییدا هەڵکەوتووە. گۆڕی تاقی فەرهاد کە لە بناری چیای قولە لە باکووری رۆژهەڵاتی ڕوانسەردا هەڵکەوتووە و ئاسەوارناسان و توێژەران مێژووکەی بۆ سەردەمی ئەخمینیەکان دەگەڕێننەوە.

شاری ڕوانسەر خاوەنی شوێنی سەرنجڕاکێشی سروشتی وەکوو دارستانی جوانی بەڕو، سەراو و کانیاوی پاراو، ئەشکەوتی قۆری قەڵا، تاڵاوی هەلیشان، و هەروەها ئاسەواری کۆنی وەکوو گۆڕ و گڵکۆیە ... و بەدڵنیایەوە میوانداری میوانانێکی زۆر لەسەرانسەری وڵات دەکات.

برچسب: نویسنده: استخدام کار تاريخ: شنبه 29 اسفند 1394 ساعت: 1:31

صفحه بندی