خرید بک لینک

کوردپرێس: وێڕای ئەمە لە ساڵی ڕابردوودا گەشە کردنی ئەم جۆرە لە گەشتیاری ئەگەرچی بە شیوازێکی زۆر سنووردار لە چەند شارۆچکەیەکی ئەم پارێزگایەدا دەستی پێکردووە بەڵام بەشێوازێکی جیدی ئاوڕی لێنەدراوەتەوە.

لە ساڵی ١٣٩٤ بە کردنەوەی چەندین پرۆژەی ئاوی و بەنداو لەم پارێزگایەدا و دروست بوونی چەندین گۆلی دەستکرد ئەم دەرفەتە پتر لە جاران دەستەبەر بووە کە لە پارێزگای ئیلامدا ئەم جۆرە لە وەرزشانە گەشەیەکی تایبەت بە خۆیان ببینن و پارێزگای ئیلام ببێتە ناوچەیەک بۆ پەرەپێدانی ئەم جۆرە وەرزشە ئاوییانە.

بەنداوی سەیمەرە دەرەتانێکی زۆر گەورە بۆ وەرزشە ئاوییەکان و پیشەی گەشتیاری ئاوی

یەکێک لە دەگمەنترین ناوچەکان لە پارێزگای ئیلامدا بۆ گەشەپێدانی وەرزشە ئاوییەکان و هەروەها گەشتیاری ئاوی بەنداوی سەیمەرە لە شاری بەدرە دایە کە سروشتێکی تاقانەی لەم بوارەدا بەدیهێناوە.

بەنداوی سەیمەرە لەم شارەدا و گلدانەوەی ئاوی پشت ئەم بەنداوە کە لە دوو ساڵ لەوە پێشەوە گلدراوەتەوە هەر لە ئێستاشدا یەکێک لە شوێنە مەبەستەکان لە لایەن گەشتیارانەوەیە.

بە گڵدانەوەی ئاوی ئەم بەنداوە لە ئێستادا گۆلێک بە درێژایی پتر لە ٣٥ کیلۆمەتر لە نێوان شارۆچکەکانی بەدرە و سیروان دروست بووە کە خاوەن پتر لە ٢٠٠ کیلۆمەتر کەناری ئاوی زۆر جوانە و لە داهاتوودا دەتوانێت گۆڕانکاریەکی قووڵ لە گەشتیاری پارێزگای ئیلامدا بخولقێنێت.

لە ساڵی ڕابردوو لە چەندین شوێنی بەنداوی سەیمەرەدا لە شاری بەدرە بە هاوکاری فەرمانگەی میراتی فەرهەنگی، پیشەی دەستی و گەشتیاری و ڕێکخراوەکانی دیکە، بەلەموانی لەم گۆلەدا ئەنجامدرا و پێشبینی دەکرێت لە نەورۆزی ئەمساڵدا پێشوازیەکی باش لەم جۆرە گەشتیاریە بە تایبەت لە شاری بەدرەدا بکرێت.

وێڕای بەنداوی سەیمەرە لە شارەکانیxadتری ئەم پارێزگایە وەکوو سیروان، ئاودانان، ئەیوان و ناوچەکانیxadتر توانای گەشتیاری ئاوی دروست کراوە.

وەرزشە ئاوییەکان و گەشتیاری گۆلەکان جێی سەرنجی ڕێکخراوی میراتی فەرهەنگی ئیلام

هەر لەم پەیوەندەدا بەڕێوەبەری گشتی میراتی فەرهەنگی، پیشەی دەستی و گەشتیاری ئیلام وێڕای ئاماژەدان بە توانا باشەکانی پارێزگاکی ئیلام بۆ گەشتیاری ئاوی وتی: لە بەشێک لە ناوچە مێژوویی و سروشتی پارێزگادا بە مەبەستی کەڵک وەرگرتنی گەشتیاران و میوانانی نەورۆز گۆل و بەندئاوی دەستکرد و کەرەستەکانی پێویست بۆ بەلەموانی و وەرزشە ئاوییەکان دروست کراون.

عەبدۆلمەلیک شەممەزادە وتیشی: ئەم ئامادەکاریانە لە کۆمەڵەی گەشتیاری ئیمامزادە ئیبراهیم قەتال (د.خ)، گۆلە دوانەکەی ئاودانان، سەراوی باخی ئاودانان، گۆلی بەنداوی سەیمەرە، گەرووی سازبەن، گەرووی بەهرام چوبینە و گۆلی بەنداوی کەنگیری ئەیواندا دروست کراون.

ئەو هەروەها وتی: لەم کۆمەڵە گەشتیاریانەدا، پێداویستی پێویست بۆ بەلەموانی بە درێژایی رێگای ڕووبار و گۆلی بەنداوەکان، بەسەر کردنەوەی دیمەن و جوانییەکانی دەوروبەر دەستەبەر کراوە کە بە دڵنیایەوە ساتێکی زۆر خۆش بۆ بنەماڵەکان دروست دەکات.

وەبەرهێنان لە بەشی گەشتیاری ئاوی ئیلامدا زۆر پێویستە

بەڕێوەبەری گشتی میراتی فەرهەنگی، پیشەی دەستی و گەشتیاری ئیلام زیادی کرد: ساڵی ڕابردوو لە پشووەکانی سەری ساڵ و نەورۆز ٣٧٠ هەزار گەشتیار لە پارێزگای ئیلامدا ماونەتەوە کە لە چاو پشووەکانی نەورۆزی ساڵی ڕابردوو ٢٠ لەسەد بەرز بووەتەوە.

هەبوونی توانای سروشتی لە پارێزگای شاخاوی ئیلام و ڕووبار و گۆلەکان لەم پارێزگایەدا ئەگەرچی دەرفەتێکی زێڕینی خستووەتە بەردەست بەرپرسانەوە بۆ گەشەپێدانی ئەم جۆرە لە گەشتیارییەوە وێڕای ئەمە هێشتا پێدوایستی شیاو لەم ناوچەیەدا دەستەبەر نەکراوە و پێویستە کە لە نەورۆزی ئەمساڵدا و هەروەها لە ساڵانی داهاتوودا پلاندانانێکی شیاو لەم بارەیەوە ئەنجام بدرێت.

بانگەهێشت کردنی وەبەرهێنەرانی پاریزگاکانیxadتر و تەنانەت پارێزگای ئیلامیش بە مەبەستی بەشداری لەم کەرتەدا و وەبەرهێنان لەم بوارەدا زۆر رێگاخۆشکەر دەبیت.

برچسب: نویسنده: استخدام کار تاريخ: شنبه 29 اسفند 1394 ساعت: 3:58

صفحه بندی