خرید بک لینک

بەپێی هەواڵێ کوردپرێس و بە گێڕانەوە لە هەواڵدەریی دۆغان، مەولوود چاووش ئۆغڵۆ و محەمەد جەواد زەریف لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەشدا وەڵامی پرسیاری هەواڵنێرانیان دایەوە، گرنگترین تەوەرەی ئاماژە پێکراوی هەر دوو لایەن لەم کۆنگرە رۆژنامەوانییەدا کە لە ژێر کاریگەری تەقینەوە خۆکوژییەکەی شەقامی ئیستقلالی ئەستەنبۆڵ، بۆن و بەرامەی بەرنگاربوونەوەی تیرۆری بەخۆ گرتبوو، بەم گوێرەی خوارەوەیە:

مەولوود چاووش ئۆغڵۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا:

لە بەرنگاربوونەوەی تیرۆردا دەبێت هەنگاوی هاوبەش هەڵگرین: تیرۆر جارێکی دیکە هاووڵاتیانی بێ گۆناهی کردە ئامانج. ئێمە خوازیاری بەرنگاربوونەوەی تیرۆر بە شێوازی هاوبەش لەگەڵ کۆمەڵگای نێودەوڵەتی داین. خەباتی ئێمە دژ بە هەموو تیرۆرێک درێژەی دەبێت. ئەمڕۆ لەگەڵ برای خۆشەویستم بەڕێز محەمەد جەواد زەریف وەزیری بەڕێزی دەرەوەی ئێرانیش سەبارەت بە هەنگاوە هاوبەشەکان بۆ بەرنگاربوونەوەی تیرۆر گفتوگۆمان کردووە.

PYD/YPG وێنەی راستەقینەی خۆیان بە جیهان نیشاندا: زۆر ڕوونە کە بەشێک لە زلهێزەکان لە ئێستادا خەریکی بەکارهێنانی PYD/YPGن. وڵاتی دۆست و برادەرمان ئێرانیش شاهیدی ئەم بابەتەیە. پارتی یەکێتی دیمۆکراتیکی سووریا لەگەڵ دەوڵەتی ئیسلامی عێراق و شام (داعش) بۆ پاراستنی یەکێتی خاکی سووریا و رێگرتن لە دابەشبوونی ئەو وڵاتە خەبات ناکەن. خەباتی ئەوان لە سووریادا داگیرکردنی بەشێک لە خاکی ئەو وڵاتە بە مەبەستی دامەزراندنی ئەو کانتۆنانەیە کە خۆیان دایانمەزراندووە. ئەوان نە بۆ ئازادی بەڵکوو بۆ بەرژەوەندی خۆیان خەبات دەکەن. بە ڕاگەیاندنی فیدراڵیزمێک کە ئەم پارتە ئەنجامی داوە وێنەی راستەقینە و مەبەستی سەرەکی خۆی بە هەموو جیهان پیشاندا. ئەوان خوازیای دابەشکردنی سووریان. ئێمە لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران پشتیوانی لە یەکێتی خاکی سووریا دەکەین.

دەرفەت بۆ نەهێشتی ناکۆکییەکانی نێوان ئێران و تورکیا دروست بووە: ئەو ئاگربڕە کاتییە کە لە سووریادا جێبەجێ کراوە دەرفەتێکی خوڵقاندووە تا ناکۆکییەکانمان لەگەڵ ئێراندا چارەسەربکەین. ئەگەرچی سەبارەت بە پێگە و بارودۆخی بەشار ئەسەد لەگەڵ ئێراندا جیاوازی بۆچوونمان هەیە و ئەم جیاوازییانە ناشارێنەوە، بەڵام سەبارەت بە بەدیهێنانی ئاشتی لە سووریادا لەگەڵ ئێراندا هاوبیرین. ڕووسیا ئێمەی لەسووریادا بێ هیوا کرد، و بە داخەوە نەیتوانی ڕۆڵێکی چالاک بگێڕێت. ئێمە بڕوامان وایە کە لەم ڕەوتەدا ئێران و تورکیا دەتوانن ناکۆکییەکانی نێوانیان چارەسەربکەن.

محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران:

هێرشی تیرۆریستی ئەستەنبۆڵ وێنەی قێزەونی تیرۆری پیشاندا: پێش هەموو شتێک هێرشە تیرۆریستییەکەی ئەمڕۆ لە شەقامی ئیستقلال شەرمەزار دەکەم. ئەم هێرشە جارێکی دیکە وێنەی قێزەون و دژە مرۆیی تیرۆری پیشاندا. سەرەوخۆشی لە گەل و دەوڵەتی تورکیا دەکەم و بە ئیدانەکردنی هەموو هێرشە تیرۆریستیەکان، لە خوای گەورە داواکارم لە هەموو گیانبەخت کردووان خۆش بێت و بۆ بنەماڵەکانیان داواکاری سەبرم و بۆ بریندارانیش هیوای لەشساغیی دووبارەیان بۆ دەخوازم.

دژی هەموو هەنگاو و کردەوەیەکین کە یەکێتی خاکی عێراق و سووریا تێکبدات: وەزیری دەرەوەی ئێران لە درێژەی وتەکانی خۆیدا وێڕای ئاماژەدان بە ڕاگەیاندنی فیدراڵی لە لایەن PYD لە باکووری سووریادا وتی: ئێران هەردەم جەختی لە پاراستنی یەکێتی خاکی هەموو وڵاتان کردووەتەوە. سنوورە جۆگرافییەکان نەگۆڕن. سیاسەتی ئێمە لە هەموو کاتێکدا لە چوارچێوەی ڕێزگرتن لە یەکێتی خاکی وڵات و دەستەبەرکردنی یەکپارچەیی عێراق و سووریا بووە. بەتایبەت دژی هەر جۆرە کردەوە و هەنگاوێکین کە یەکێتی خاکی عێراق و سووریا تێکبدات، بڕوامان وایە کە داهاتووی سووریا بە جۆرێک دەبێت کە هەموو پێکهاتەکانی ئەو وڵاتە لەخۆ بگرێت.

ناکۆکی بۆچوون لەگەڵ تورکیا لە رێگای گفتوگۆوە چارەسەر دەبێت: ئێران و تورکیا بە تەواوەتی خوازیاری کۆتاییهێنان بە تەنگەژەکانی سووریاین. ئەگەرچی خوازیاری جێبەجێ کردنی تەواوی ئاگربڕ لە سووریاداین، بەڵام دیسان کەم بوونەوەی گرژییەکانیش هەر باشە. بڕوامان وایە دانوستانەکانی ژێنێڤ بە شێوازی زۆر جیدی و بە گرنگیدان بە ئامانجی کۆتایی بەردەوام دەبێت، و لە داهاتوودا بۆ سووریا ئاشتی دەستەبەر دەکرێت. سەبارەت بە سەربەخۆیی سیاسی لە سووریا و پاراستنی یەکێتی خاکی ئەو وڵاتە لەگەڵ تورکیادا هاوبیرین. هەموو ناکۆکییەکان لەگەڵ تورکیا لە رێگای گفتوگۆوە چارەسەر دەبن.

برچسب: نویسنده: استخدام کار تاريخ: شنبه 29 اسفند 1394 ساعت: 23:57

صفحه بندی