خرید بک لینک

بە پێی هەواڵی کوردپرێس بە گێرانەوە لە ماڵپەڕی ڕاگەیاندنی سەرۆک کۆماری، دوکتۆر حەسەن ڕۆحانی لە پەیامەکەی خۆیدا جەختی لەوە کردەوە: من هەمدیسان دەستم بۆ لای گەلی مەزنی ئێران درێژ دەکەمەوە و هیودار و ئەرخەیانم کە بە هاوکاریی یەکتر و هەوڵی ناوخۆیی و پەیوەندیی سازێنەر لە گەڵ کۆمەڵگای جیهانی، لە بواری گەشە و پێشکەوت و چالاکیی ئابووریدا هەنگاو بنێینەوە و بگەینە دوو هێندەی مامناوەندی ١٠ ساڵی ڕابردوو.

سەرۆک کۆماری ئێران وێرای پیرۆزبایی وتنی جێژنی نەورۆز بە تەواو گەلی ئێران و بە تایبەت بنەماڵەی شەهیدان، گیانبازان و خۆبەخشان، وتی: ساڵێکی پڕ لە شانازی و یادەوەریمان تێپەڕاند و هەر لە سەرەتای ساڵی ڕابردووەوە وەک رێبەری باڵای شۆڕش فەرموویان ساڵی هاودڵی و هاوزمانی بووە ڕیخۆشکەری سەرکەوتنی مەزن بۆ وڵاتەکەمان و چالاکی ناڤۆکی لەو ساڵەدا لە بابەتێک کە وەک هەڕەشەیەک بۆ جیهان وێنا دەکرا بوو بە هێمایەک بۆ هاوکاریی گەلانی جیهان لە گەڵ ئێران.

ناوبراو وتیشی: گەلی ئێران بە هاوکاریی یەکتر بەرجامیان بە ئەنجام گەیاند و زنجیرەکانی گەمارۆیان هەڵوەشاندەوە و بەستێنیان بۆ چالاکی لە بوارە سیاسییەکان خۆش کرد.

دوکتۆر ڕۆحانی دوای ئاماژە بە هەڵبژاردنەکانی مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی و خوبرەکانی رێبەری زیادی کرد: جەماوەری سەربەرزی ئێران لە ساڵی ٩٤ حیماسەیەکیان خوڵقاند و ٧ی ڕەشەمەیان وەک رۆژی دەسەڵاتی نیشتمانی، ئاسایش و پاوەجێی ئێران بە جیهان نیشان دا.

سەرۆک کۆماری ئێران هاوکات ئاماژەی بە بەرتەسکییەکان و تەگەرەکانی ساڵی ڕابردوو بۆ دەوڵەت و جەماوەری ئێرانی کرد و هیوای خواست ساڵی نوێ ساڵی هیوا و هەوڵدان بێت.

جەختی لەوەش کردەوە: ئێمە دەتوانین بە هەوڵی هەمەلایەنە بگەینە گەشەی 5 لە سەدی و گەشەیەکی زیاتر بە نیسبەتی تەواو وڵاتانی دراوسێ؛ گەشەیەک کە بتوانێ هاوکاتی پێشخستنی ئابووری، هەلی کار بۆ کرێکارانی بێکار و لاوانی دەرچووی زانکۆکان بڕەخسێنێت.

دوکتۆر ڕۆحانی دوای ئاماژە بە بەرجامی 2 وەک هەوڵی هاوبەشی نەتەوەیی لە ناوخۆی وڵات لە پێناو جێگرکردنی کاری سەقامگیر کە لە رێگەی یەکگرتوویی، ئاشتی و هاودڵییەوە مسۆگەر دەبێت، ڕوونی کردەوە: بەرجامی دوو بەر لە ئابووری لە ئەخلاقەوە دەست پێدەکات و شۆڕشی ئێمە بۆ ئیسلام و ئەخلاق بووە و هەر بەو پێیە نابێ لە کۆمەڵگای ئێمە ئاسەوارێک لە گەندەڵی بمێنێتەوە.

ناوبراو لە کۆتاییدا سپاس و پێزانینی خۆی ئارستەی ئەو کەسانە کرد کە لە پێناو خزمەتکردن بە هاووڵاتیان لە بنەماڵە و لە سفرەی نەورۆزی دوور کەوتوونەتەوە و بۆ ئاسایش و ئاسوودەیی سنوورەکانی کۆمەڵگای ئێران تێدەکۆشن.

کۆدی بابهت: 54417 | بهروار: ۱۳۹۵/۱/۱ | کاتژمێر: 23 : 45

برچسب: نویسنده: استخدام کار تاريخ: دوشنبه 2 فروردين 1395 ساعت: 6:52

صفحه بندی