خرید بک لینک

کوردپرێس بە گێرانەوە لە ئاژانسی هەواڵی مێهر: ته‌وه‌ری هه‌ڵبژاردن له پارێزگا جۆراوجۆره‌کانی ئێران پاش شۆرشی ئیسلامی بوو به دیارده‌یه‌ک که چه‌ن ساڵ جارێک و یان به شێوازێکی شیاوتر، هه‌ر چه‌ن مانگ جارێک که‌شێکی ئاوێتەکاری پێکدێنێت.

که‌شێک که ئاوێتەیەکە له شادی، کێبه‌رکێی سیاسی، لێک نزیکبوونی ئیتنیکه‌کان و هه‌ڵبه‌ت کۆبوونەوە پهراوێزسازهکان و جارجارێکیش بێ په‌راوێزی حیزبه سیاسییه‌کانه که که‌شی شاره‌کان و پارێزگاکانی ئێرانی چه‌ن مانگێک له ژێر کاریگه‌ری خۆی داده‌نێت.

کرماشان ئه‌گه‌رچی خاوه‌ن پێکهاته‌یه‌کی هۆزه‌کی و ئیتنیکییه و به گشتیی ده‌نگه‌کان ده‌بنه هۆی دیاریکردنی ئاکامی هه‌ڵبژاردن، به‌ڵام به هه‌مووی ئه‌م لێکدانه‌وانه، بازاڕی دانیشتنه سیاسییه‌کانی حیزبه‌کان و ڕەوته سیاسییه‌کان بۆ دیاریکردنی لیستی پاڵێوراوانی لایه‌نی خۆیان زۆر گه‌رمه.

داڕێژه‌ی سیاسیی ڕێفۆرمخوازه‌کان

سه‌رنجڕاکێشترین و سه‌یر و سه‌مه‌ره‌ترین دانیشتنه سیاسییه‌کان له پارێزگای کرماشان به ڕای زۆربه‌ی کارناسانی مژاره سیاسییه‌کانی پارێزگا، دانیشتنی ڕێفۆرمخوازه‌کان بووه. دانیشتنگه‌لێک که له دوو ساڵی ڕابردوو هه‌تا ئێستا به گشتی بووه‌ته هۆی ده‌مه‌قڕه و تێکهه‌ڵچوونی فیزیکی و جارجارێکیش به ناوبژێوانی پۆلیس کۆتایی پێ هاتووه.

هه‌ر به‌م بۆنه‌وه، حیزبگه‌لێک وه‌کوو کارگوزارانی سازه‌ندگی و هه‌ندێک له حیزبه ناوچه‌ییه‌کانی دیکه، لیسته جیاوازه‌کانی خۆیان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی مه‌جلیسی شۆرای خوبره‌کان ڕاگه‌یاندووه. کارگێڕی حیزبی کارگوزارانی کرماشان به ڕاشکاوی ڕایگه‌یاند که ئه‌م حیزبه به پێکهاته‌یه‌ک جگه له‌و پێکهاته ده‌نگ ده‌دات که شۆرای سیاسه‌تxadدانانی ڕێفۆرمه‌کان ڕایگه‌یاندووه.

به ڕوانینێک بۆ داڕێژه‌ی سیاسیی ڕێفۆرمخوازه‌کان له هه‌ڵبژاردنه‌کانی مه‌جلیسی خوبره‌کان ده‌زانن که له نێوان 4 پاڵێوراو، زۆرتر له 3 لیست دراوه و تێکرا به شێوه‌ی پرژ و بڵاو ئه‌نجام دراوه.

ڕووداوێک که تا ڕاده‌یه‌ک له هه‌ڵبژاردنی لیستی پاڵێوراوانی ڕێفۆرمخواز بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامیش ڕوویدا.

شۆرای سیاسه‌ت دانانی ڕێفۆرم له پارێزگای کرماشان له هه‌شت کورسی نوێنه‌رایه‌تی مه‌جلیس بۆ 6 کورسی ئه‌و شۆرایه لیستی دا و له دوو بازگه‌ی هه‌ڵبژاردنیشدا بێده‌نگ مایه‌وه و هیچ پاڵێوراوێکی نه‌ناساند. ئه‌م ڕووداوه له حاڵێکدا ڕوویدا که ده‌ستبه‌جێ هه‌ندێک له بڕیارده‌رانی حیزبه ڕێفۆرمخوازه‌کان که هاوکات ئه‌ندامی شۆرای سیاسه‌تی ڕێفۆرمهکانن، لە لێدوانەکانیاندا به‌م لیسته کاردانه‌وه‌ی نه‌رێنییان بووە.

حیزبه ناسراوکان به میانه‌ڕه‌و

ئه‌و حیزبانه‌ی که له پارێزگای کرماشان لە ژێر ناوی میانه‌ڕه‌وی چالاکی ده‌که‌ن، له کرده‌وه‌دا، کاردانه‌وه‌یه‌کی زۆر توندتر له حیزبه ڕێفۆرمخوازکانیان له خۆ نیشان داوە. حیزبی "گەشە و میانەڕۆیی" له پارێزگای کرماشان‌دا وه‌کوو ناوه‌ندی وڵات، نه‌چووه‌ته نێو ئیئتیلافی ڕێفۆرمخوازه‌کان و خاوه‌نی لیستی سه‌ربه‌خۆی خۆی ده‌بێت. حیزبی کاریگه‌ران نزیک به ده‌وڵه‌تیش لە بارودۆخێکی هاوشێوەدایە و به گشتیی ده‌توانین بڵێین که حیزبه لایەنگرەکانی ده‌وڵه‌ت له کرماشانیش به ستراتژی خۆیان بێنه نێو هه‌ڵبژاردنه‌کان.

داڕێژه‌ی سیاسی بناژۆخوازه‌کان

شۆرای ئیئتیلافی بناژۆخوازه‌کانی کرماشان هه‌تا حه‌وته‌ی ڕابردوو هیچ چه‌شنه بانگه‌شه‌ی میدیایی له پارێزگا نه‌بووه. به جۆرێک که هه‌ندێک له پاڵپشتیکه‌رانی ئه‌وان دیمانه‌یان کرد و دڵنیاییان ده‌دا که بناژۆخوازه‌کان له کرماشان به هیچ ده‌ستکه‌وتێک ناگه‌ن.

ئه‌مه له حاڵێکدایه که به‌دواداچوونی هه‌واڵنێری مێهر له هه‌ندێک له ئه‌ندامانی شۆرای ئیئتیلافی بناژۆخوازه‌کان له دانیشتنی زۆر و به‌رده‌وامی هه‌موو ڕۆژه‌ی ئه‌م شۆرا هەواڵی دا و ڕایگه‌یاند که به‌م زووانه لیستی هه‌ڵبژاردنی بناژۆخوازانیش بۆ بازگه جۆراوجۆره‌کانی هه‌ڵبژاردن له هه‌ڵبژاردنه‌کانی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی و مه‌جلیسی خوبره‌کان ڕاده‌گه‌یێندرێت.

بناژۆخوازه‌کان له کرماشان کاریان خستووه‌ته دوایین ساته‌کان و یه‌ک ڕۆژ پاش ده‌سپێکردنی مۆڵه‌تی یاسایی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی، لیستی هه‌ڵبژاردنه‌کانی خۆیان له هه‌موو 6 بازگه‌ی پارێزگای کرماشان بڵاو کردووه‌ته‌وه. لیستێک که به بڕوای زۆربه‌ی سیاسیکارانی پارێزگا، به هاوده‌نگی زۆرینه‌ی که‌سایه‌تییه‌کان پێکهاتووه و له دوایین ساته‌کانی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی حه‌وته‌ی ڕابردوو له میدیاکاندا ڕاگەیێندرا و هه‌واڵده‌ریی مێهریش بڵاوی کرده‌وه.

داڕێژه‌ی سیاسیی پاڵێوراوانی سه‌ربه‌خۆ له کرماشان

ئەو پاڵێوراوانەی که له گۆڕه‌پانی هه‌ڵبژاردنی خوبره‌کانی ڕێبه‌ری و مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی له پارێزگای کرماشان به شێوه‌ی سه‌ربه‌خۆ هاتوونه‌ته نێو گۆڕه‌پان، چیرۆکی جیاوازیان هه‌یه. به گشتی، ئاماده‌بوونی ئه‌م پاڵێوراوانه به شێوازی سه‌ربه‌خۆ له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا به 3 شێوه هه‌ڵده‌سه‌نگێنرێت:

له حاڵه‌تی یه‌که‌مدا، هه‌ندێک له پاڵێوراوانی سه‌ربه‌خۆ، که‌سانێکی بناژۆخواز یان ڕێفۆرمخوازن که له لیستی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌م لایه‌نه سیاسییانه وه‌ده‌ر که‌وتوونه و پاش ئه‌م ڕووداوه‌ش له جیاتی خۆکشانه‌وه له به‌رژه‌وه‌ندیی لایه‌نێکی سیاسی، ئامادەبوونی خۆیان وەک پاڵێوراوێکی سه‌ربه‌خۆ ڕایانگه‌یاندووه.

حاڵه‌تی دووهه‌م له ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی پاڵێوراوان له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا، دیسان که‌سانێکی سیاسی بەرچاو دەکەوێت که پێشینه‌ی بناژۆخوازی یان ڕێفۆرمخوازییان دیاری کراوه، به‌ڵام به‌م بیرۆکه‌وه که بوون له ڕیزی ڕێفۆرمخوازه‌کان یان بناژۆخوازه‌کان بۆ ئه‌وان ده‌نگی به دواوە نییه، ڕایانگه‌یاندووه که به شێوه‌ی سه‌ربه‌خۆ له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا به‌شدارییان کردووه.

به‌ڵام حاڵه‌تی سێهه‌میش ده‌توانین وای لێکبدەینەوە که هه‌ندێک له کاندیداکان که سه‌ربه‌خۆییان له لایه‌نێکی سیاسی دیاری کراوه، ئه‌گه‌رچی ژماره‌شیان زۆر که‌مه، به‌ڵام له ڕاستیدا به شێوه‌ی سیاسیی سه‌ربه‌خۆیانه، ده‌یانهه‌وێت که له‌گه‌ڵ پاڵێوراوانی دیکه ڕکابەری بکەن.

به‌هه‌ر حاڵ ئه‌و شته‌ی که لێره‌دا ڕوونه، جۆری ده‌نگدان له پارێزگای کرماشان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌نگی هۆزه‌کی له لایه‌ن پاڵێوراوانە، به‌ڵام وه‌ها به‌دی ده‌کرێت که له هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتوو، زۆرتر له خوله‌کانی پێشوو، لیسته‌کانی هه‌ڵبژاردنی لایه‌نه سیاسییه‌کان ڕۆڵیان گێڕاوه.

- - , .

برچسب: نویسنده: استخدام کار تاريخ: چهارشنبه 5 اسفند 1394 ساعت: 13:16

صفحه بندی