خرید بک لینک

کوردپرێس: شاری دیواندەرە خاوەن شوێنی گەشتیاری سروشتی زۆرە کە هەموو ساڵێک گەشتیارێکی زۆر بۆلای خۆی ڕادەکێشێت یەکێک لەم شوێنانە ناوچەی سەرسەوز و شیناوردی چل چەمەیە. شاخی چل چەمە بە بەرزایی ٢١٣٧ لە سەر ئاستی ئاوە ئازادەکان وەکوو بەرزترین شاخی پارێزگای کوردستان دەناسرێت. ئەم ناوچە جوانە لە نێوان سەقز، مەریوان و دیواندەرەدا هەڵکەوتووە و ئیسحاق ئاوا، بەست، کا نێعمەت، سۆڵە، نەرگسەڵە و دەرهەوان، لە گەندەکانی دەوروبەری هەژمار دەکرێن. چڵ چەمە لە شاخە بەرزەکانی کوردستان سەرچاوە دەگرێت.

ئەم شاخانە خاوەن تاڤ و ڕووباری زۆرە و نازناوەکەی باس لە هەبوونی ٤٠ ڕووباری ئاو دەکات. ئەو شاخەی کە چل چەمە لەوێوە سەرچاوە دەگرێت لە ناوچەی "خوڕخوڕە"ی دیواندەرەدا هەڵکەوتووە و لە ناوچەیەکی کوێستانی و بەفرگر دایە. لەم شاخەدا دەتوانین لە هەموو ساڵدا بەفر ببینین، ئەم شاخە یەکێک لە سەرچاوەکانی ڕووباری چەغەتوو و سپی روودە و خاوەن کانی، چۆم و شیناورد و پانتایی سەرسەوزیی زۆری لێیە.

ئەم کوێستانە وێڕای تایبەتمەندی سروشتی و ئێکۆلۆژیکی دەگمەن وەکوو بەرزایی، پڕ بەفریی، پاراوی چۆم و ڕووبارەکان، شوێنی سەوز بوونی دەیان گژوگیای جۆراوجۆر، خاوەن دەیان لووتکە و بەرزاییە کە وەک زنجیر پێکەوە نووسوان و لەگەڵ کۆمەڵێک کوێستاندا کە ماوەیەکی زۆر دووریش نا، شوێن و نشینگەی ئاژەڵداران و لەوەڕگەی مەڕ و ماڵات بووە پێگە و گرنگییەکی مێژوویی و جۆگرافیی تایبەتی پێبەخشیوە.

چل چەمە بەهۆی زستانی دوور و درێژی کوردستان و بەرزاییە بەرزەکانی گەورەترین شوێنی پاشەکەوتی ئاوە و سەدان جۆر گژوگیای تایبەت بە دوا و دەرمان لە بناری ئەم شاخەدا دەڕوێن.

بەدڵنیایەوە ئەم شوێنە جوان و دڵڕفێنە یەکێک لە جوانترین و ڕازاوەترین ناوچە شاخاوییەکانی زاگرۆسە، کە لێوانلێوە لە گیای بۆن خۆش، جوان، بۆ دوا و دەرمان و خواردن و هەروەها چەندین جۆر پێکهاتەی جیاوازی بەرد و لووتکە و خاکی جۆراوجۆرە. هەر کەسێک کە جارێ ئەم شاخە جوانەی بینیبێت بە دڵنیایەوە دەبێت بە هۆگری جوانییەکانی و لە بەرنامەکانی ساڵی داهاتووی خۆیدا شوێنێک بۆ دیسان چوون و بڕینی ئەم شاخە تەرخان دەکات.

شاخی چل چەمە دەیان جۆری گژوگیای تایبەت بە دوا و دەرمان وەکوو سۆلان یان گوڵی مێخەک، کاشمە، لووشە، پسڵ یان کول، سموور، ڕێواس، منی، سوورە بنە، گۆنی، کنیواڵ، پیچک، بەڕەزا، سنۆبەر، قەیتەران، وەنەوشە و سالمە لە ئامێز گرتووە. قزڵ ئۆزون یەکێک لە لقەکانی سیروانە کە دەڕژێتە دەریای عومانەوە و ڕووباری خوڕخوڕە کە دەڕژێتە بەنداوی بۆکانەوە، لە ڕووبارە زۆر گرنگەکانی ئەم ناوچە جوان و دەگمەنە هەژمار دەکرێن. لووتکەی شانشین داڵاش، دوبرا، شاخی سوڵتان، شاخی باینچۆ، شاخی ئەفراسیاو، شاخی کانی میران، شاخی هەزار مێرگ، باشوورتی و شاخی کەڵ کوژ بە بەرزایی جیاواز لە لووتکە جوان و بەرزەکانی ئەم ناوچەیەن.

لووتکەی چل چەمە یان شانشین خاوەن دەیان دۆڵ و هەورازە، کە دەتوانین ئاماژە بە کەل با، یان یاڵی ملە کەوە، یان کانی زڵێخا یا قوڵی زڵێخا، کەلی گاوە ڵاڵ، یاڵی بەردە قیبلە، یاڵی شانشین، یاڵێ کاڵ کاڵێ، یاڵی دەلۆ، یاڵی ئەستێرە ڕەش، بکەین.

ئەم ناوچەی جوانە لە هەموو ئاراستەکانییەوە کانی و چۆمی پاراو و زۆری لە ئامێز گرتووە کە بەناوبانگترین و و پاراوترینی ئەم کانایانە کانی "چاوەڕەش" لە بەشی باشووری رۆژهەڵاتی ئەم شاخە دایە. قوڵنگی ئەحمەد خدر لە ناوچەی باکووری رۆژهەڵاتی دیواندەرە، کوێستانی میکاییلە کوێرە، هەوارگە یان کوێستانی کانی چاوڕەش، کوێستانی جەمین، کوێستانی کانی زڵێخا، و لە کۆتاییدا کوێستانی مستەفا خان لە کوێستانەکانی چل چەمەن.

زنجیرە چیای چل چەمە بەهۆی گژوگیاکەیەوە کوێستان و ڕەوەندی وڵاتانی دراوسێ وەکوو عێراق ڕوویان تێکردووە. لە نێوان دوو دەوڵەتی ئێران و عێراق لە کۆتایی سەردەمی قەجەری و سەردەمی پەهلەوی یەکەم و دوویەم پەیمانێک بە ناوی "پێشخوران" واژۆ کراوە کە تێیدا هاتووە ئاژەڵدارانی ناوچەی گەرمەسێری کوردستانی عێراق لە ناوچەی گەرمیان و بازیان کە بە جاف ناسراون لە بەرامبەر پێدانی بڕێک پارە بۆ لەوەڕاندنی مەڕ و بە گشتی ئاژەڵەکانیان بۆ ئەم ناوچەیە هاتوون. و ئەم هاتن و چوونە کە هەر ٣ تا ٥ مانگی خایەندووە کاریگەرییەکی زۆری لەسەر ناونانی ئەم یاڵ و دۆڵ و لووتکەکانی زنجیرە چیای چل چەمەدا هەبووە. لەوانە کانی زڵێخا یان قووڵی زڵێخا بە ناوی مەڕدارێک بە ناوی زڵێخا و هواجەمین کە کوێستانێکی گەورە و خاوەنی گڵ و گژ گیایەکی زۆر و ڕادەبەدەرە کە لە نێوان گوندەکانی دەرە دزان و شاقەڵا دایە بە ناوی خاوەنی مەڕ و ئاژەڵەکانی ئەم ناوچەیە کە لەو کاتەدا ناوی جەمین بووە ناو نراوە.

١- یاڵی ملە کەوە: لە تەنیشت ئیسحاق ئاوا دایە، گوندی سوڵە بەرامبەر کێوی دووبرا یەکێک لە لووتکەکانی چل چەمەیە. ٢- یاڵی بەردە قیبلە: بەرامبەر بە کانی با و گوندی توکە لانە، یاڵی ملە کەوە گرێدراوە بە شاخی باشوورتی و ئیسحاق ئاواوە. ٣- یاڵی کانی زڵێخا لە لایەک بۆ کوێستانی جاف و لە لایەکی دیکەوە بە گوندی سولان گرێدراوە.

لووتکەی شانشین بەرزترین لووتکەی چل چەمەیە کە لە لایەک بە یاڵی هیڵ گڕی دەدرێت و لە لایەکی دیکەشەوە بە گوندی گۆکچە لە دەوروبەری شاری مەریواندا پەیوەست دەبێت. ٤- یاڵی کاڵ کاڵێ: یەکێکی دیکە لە یاڵ و دۆڵەکانی چل چەمەیە کە بە ناوی ژنێکی جاف کە خاوەنی کوێستانەکە بووە ناوی کاڵێی لێنراوە.

شاخەکانی چڵ چەمە:

١- شاخی مزگەوت و میرزا: یەکێک لە لووتکەکانی شاخی چل چەمەیە، لە پشت گوندی نێرگسەڵە و لە لایەکی دیکەشەوە بە گوندی کول واز و لە لایەکی دیکەوە بە گوندی دۆزەخ دەرە پەیوەست دەبێت.

٢- شاخی هەنگە لانە: یەکێک لە شاخەکانی زنجیرە چیای چل چەمەیە لە لایەک لە پشتی ئاوایی کانی میران کە لە بەرامبەری شاخی سوڵتان ئاغەزە توو دایە.

٣- شاخی بەردی مەلا خدر: یەکێک لە شاخەکانی چل چەمەیە کە لە بەرامبەر گوندی گوڵ چەهرە دایە.

٤- شاخی هەزار مێرگ: یەکێک لە شاخەکانی زنجیرە چیای چل چەمەیە و لە لایەکی دیکەشەوە پەیوەستە بە گوندی هەوارە گرمەوە.

٥- شاخی کانی میران: یەکێک لە شاخەکانی چڵ چەمەیە و لە لایەک پەیوەستە بە گوندی رێزاویەوە و لە بەرامبەر شاخی دوو برا دایە و دوو براش خۆی یەکێک لە شاخە بەرزەکانی چل چەمەیە.

٦- شاخی کۆنە شم شم: بە بەرزایی ٢٥٠٠ مەتر لە سنووری شاری مەریوان لە لایەکەوە پەیوەستە بە گوندی توراخ تەپە، و لە لاکەی دیکەوە بە گوندی سولە گرێ دەردێت.

٧- شاخی باشوورتی: کە ناسراوە بە هەلەجاڕ لە بەرامبەر گوندی ئاگجەیە، ئاگجە لە دەوروبەری مەریوان دایە.

٨- شاخی هەڵا کوڵان: یەکێک لە شاخەکانی چل چەمەیە، لە لایەکەوە پەیوەستە بە گوندی ڕێواسە و لە لایەکی دیکەوە بە گوندی کانی کەوێ گرێ دەدرێت. گوندی ڕێواسە و گوندی کانی کەوێ پەیوەستن بە شاخی میشا وەشیان کە میشا وەشیان لە بەرامبەر ئەو شاخانە دایە کە بە کوردستانی عێراق پەیوەست دەبن.

٩- شاخی سەر سێڵاو: یەکێک لە لووتکەکانی شاخی چل چەمەیە و لە بەرامبەر شاخی کا نێعمەت دایە.

١٠- شاخی کا نیعمەت: یەکێک لە شاخەکانی چیای چل چەمەیە و بە گوندی ئیسحاق ئاوا پەیوەست دەبێت.

١١- شاخی مارە سوور: یەکێک لە شاخەکانی چیای چل چەمەیە و لە نێوان شاخی کا نیعمەت و ئاوایی ئیسحاق ئاوادا هەڵکەوتووە.

١٢- شاخی قووڵی قاورمە: کە ناسراوە بە شاخی دەربەند، لە لایەکەوە پەیوەستە بە کێوی کانی تاڵە و لە لایەکی دیکەشەوە گرێدراوە بە گوندی دەر وەزان لە دیواندەرە و لە بەرامبەر گوندی قەزەڵ بڵاغ (کانی سوور) هەڵکەوتووە.

١٣- شاخی بەردە سپی و شاخی پشتی دربەند هەر یەکێکن.

١٤- شاخی کانی تاڵە و شاخی بێشکاوی پیکەوە پەیوەستن بە گوندی قزڵ بڵاغ و ئاوایی شاقەڵاوە و سەر بە شاری دیواندەرەن و بە درێژایی شاخی دەربەند و بەردە سپی هەڵکەوتوون.

١٥- شاخی دەرە تەنگی: لە نێوان کێواروی و پشتی دەربەنددا هەڵکەوتووە.

١٦- شاخی دەربەند: لە پشت ئاوایی شاقەڵا دایە و بە درێژایی شاخی پشتی دەربەند هەڵکەوتووە.

١٧- شاخی کەڵ کوژە: یەکێک لە لووتەکەکانی شاخی چل چەمەیە کە پەیوەستە بە گوندی تێکوڵان واز، و لە لاکەی دیکەوە گرێدراوە بە ئاوایی شەریف ئاواوە.

١٨- شاخی گردە قوڵنگ: لە لایەکەوە پەیوەستە بە گوندی دەرە وەزانەوە و لە لاکەی دیکەوە گرێدراوە بە گوندی شا قەڵا کە لە پشتی کانی شێخ ئەحمەددا.

١٩- شاخی تاڵە سەختە: بەرامبەر بە گوندەکانی دەرە دزان و شەریف ئاوادا هەڵکەوتووە.

٢٠- شاخی باینچۆ: لە مامۆخە سەرچاوە دەگرێت و لە بەرامبەر گۆندی باینچۆ دایە.

٢١- شاخی داڵاش: یەکێک لە شاخەکانی زنجیرەی چیای چل چەمەیە، کە زاڵە بەسەر گوندی قزڵ بڵاغ (کانی سوور) و لە لایەکی دیکەوە بەسەر گەندی دۆزەخ درەدا.

٢٢- شاخی هەزار میرۆ (هەزار لەوەڕگە): لەنزیکی یاڵی کەلە با، یاڵی چل چەمە و شاخی دووبرادا هەڵکەوتووە.

٢٣- شاخی سوڵاتان: یەکێک لە شاخەکانی چل چەمەیە و پشت گوندی نێرگسەڵە هەڵکەوتووە.

٢٤- شاخی قەجە و شاخی کۆنە قاژ: لە لایەکەوە پەیوەستە بە شاخی سوڵاتان و لە لاکەی دیکەوە گرێدراوە بە سوڵتان ئاغەزە توو.

٢٥- شاخی سوڵتان ئاغەزەتوو: شاخێکی بەرزە لە زنجیرەی چیای چل چەمە بە ناوی سەحابەیەکەوە کە وادیارە کوژراوە و لە بەرزایی هەمان شاخدا نێژراوە.

٢٦- شاخی کانی با: لە خوار سوولانە سەختە دایە و پەیوەستە بە گوندی تەوکەلانەوە. لە پێشتردا کە لە ناوچە دوورە دەست و گوندنشینەکاندا نەخۆشیەک پەیدا دەبوو کە مرۆڤەکان جەستەیان هەوی دەکرد، بڕوایان وابووە ئەگەر بێن لەم ئاوە بخۆن و لە ئاوی ئەم کانیەدا مەلە بکەن نەخۆشییەکەیان چارەسەردەبێت.

٢٧- شاخی کانی میران: هەم بە ئاوایی تەوەکەلان و هەم بە ئاوایی شاقەڵا پەیوەستە. و لە ناوچەی دیواندەرە و لە بەرامبەر ناوچەی کانی زێڕینە دایە کە بە دڵنیایەوە دەتوانین بڵێین ناوچەی کانی زێڕینە لە ئێراندا زۆرترین گیای نەعنا و پۆینەی ناو شاخی تێدایە.

٢٨-شاخی پەپولەی بەهار: یەکێک لە شاخەکانی چل چەمەیە، کە هەردەم پەپولە و باڵندەی بچووکی تێدا دەژیت.

٢٩- شاخی باشوورتی: شاخێک لە زنجیرەی چیای شاخی چڵ چەمە کە لێوانلێوە لە گژوگیای بۆن خۆش، و ناوێکیxadتری ئەم شاخە گوڵە زەرەدیە و زۆربەی گوڵەکانی بناری ئەم شاخە و وەردەکانی لە رەنگی زەردن.

٣٠-شاخی سولانە سەختە: کە ناوچەیەکی سەختە و پڕە لە گوڵی سولانە.

٣١- شاخی گاوەلان: لانە بە واتای هێلانە و گاوەش گیایەک بووە کە لە کۆندا بۆ ناو تەنوور و سووتانی ناو سۆبە بەکار هاتووە لە بەشێک لە ناوچەکانی کوردستان بەم دارە دەڵێن گوگم.

٣٢-شاخی قەبر دۆمە: کە لە نێوان سوڵتان ئاغەزەتوو و شاخی دووبرادا هەڵکەوتووە و یەکێک لە شاخەکانی چیای چل چەمەیە، کە لە سەر شاخەکەدا گۆڕی دەوارنشینێک هێشتا ماوەتەوە کە لە زمانی کوردیدا بە دۆم بەناوبانگە، و هەر بەم ناوەشەوە ماوەتەوە.

٣٣-شاخی وەلووشار: لە نێوان ئاوایی گوڵ چێهرە و ئاوایی سۆفی بەدە دایە.

٣٤- شاخی بەردی مەلاخدر: یەکێک لە شاخاکانی چیای چل چەمەیە کە نێچیرگەی تایبەتی کەسێک بە ناوی مەلاخدر بووە و هەر ئەم ناوەشی لێنراوە.

برچسب: نویسنده: استخدام کار تاريخ: سه شنبه 3 فروردين 1395 ساعت: 2:08

صفحه بندی