کوردپرێس: سه‌رهه‌ڵدانی هه‌ر حیماسهیەک پێویستی به ڕۆڵگێڕانی چینه جیاوازه‌کانی خه‌ڵک و له‌وان خوێندکاران و مامۆستایانی زانکۆیه، زانکۆ و زانکۆییه‌کان وه‌کوو سه‌رچاوه و خاڵی ده‌ستپێکی گۆڕانکارییه کۆمه‌ڵایه‌تی، فه‌رهه‌نگی و سیاسییه‌کان و ناوەندی بیرمه‌ندی و تێگه‌یشتووی کۆمه‌ڵگا دێنه ئه‌ژمار و زۆربه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که له زانکۆکان‌دا چالاکی ده‌که‌ن پڕوزه و بزێو و خاوه‌ن ئیراده‌یەکی قایمن، بڕه‌ودانی هه‌ستی بهرپرسایەتی له نێوانیاندا ده‌توانێت ببێته هۆی به‌ره‌وپێشچوونی ئامانجه‌کانی وڵات له ئاستێکی به‌رچاودا.
له ئێران‌دا به‌شداری سیاسی به واتای مافی خه‌ڵک بۆ دیاریکردنی چارەی خۆنووسی به پێی فه‌رمانه سیاسی – ئایینیه‌کانه. هه‌ر به‌م بۆنه‌وه به‌شداری خه‌ڵک له بڕیاردانی سیاسی و چاودێری له‌سه‌ر ئه‌و بڕیارانه به له‌به‌رچاوگرتنی بڕگه‌ی یه‌که‌می یاسای بنه‌ڕه‌تی به فه‌رمی ناسراوه. ئه‌م به‌شدارییه له سه‌ر بنه‌مای یاسایی، ئایینی و ڕێسا چه‌سپاوه‌کان له بواری په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا دێته ئاراوه.
ده‌توانین بڵێین که به‌شداری سیاسی هه‌رجۆره ئاکار، کرده‌وه و چالاکییه‌کی تاکه که ئامانج له‌و کرده‌وه‌یه کاریگه‌ری دانان له سه‌ر سیاسهتدانانی گشتی یان هه‌ڵبژاردنی ڕێبه‌رانی سیاسی و یان خۆد فه‌رماندانی ڕێبه‌ران به خه‌ڵک یان به گشتی بواری بڕیاردان و داواکارییه‌کان له نێوان خه‌ڵک و ده‌سه‌ڵاته. له ڕوانگه‌ی ئایینه‌وه به‌شداری سیاسی چالاکانه و هه‌ستیاربوون هه‌مبه‌ر به چاره‌نووسی خۆت و کۆمه‌ڵگا نه‌ته‌نیا ماف، بەڵکوو ئه‌رکێکی پێویست و به‌هایەکی کۆمه‌ڵایه‌تی گرینگ بۆ خوێندکاران و هه‌موو کۆمه‌ڵگایه؛ له‌م ڕووه‌وه لێکدانه‌وه‌ی ڕۆڵ، پێگه و کارتێکه‌ری خوێندکاران له سیسته‌می سیاسی و پێویستی بهههرهمهندبوونی کۆمه‌ڵگا له توانا و لێهاتوویی خوێندکاران بۆ به‌ڕێوه‌بردنی کاروباره‌کان یه‌کێک له مه‌رجه حاشاهه‌ڵنه‌گره‌کانی گه‌شه‌ی سیاسی و کۆمه‌ڵاتییه.
هه‌ستیار بوونی خوێندکار له هه‌مبه‌ر چاره‌نووسی خۆی و کۆمه‌ڵگاکه‌ی و خاوەن ڕوانگه و هەڵوێست بوون بە نیسبەتی پرسه ناوخۆیی و ده‌ره‌کییه‌کان و هه‌روه‌ها ڕۆژهڤهکانهوه، له پێویستییه‌کانی ژیانی سیاسی خوێندکاران و هه‌روه‌ها گه‌شه‌ی سیاسییه.
هه‌روه‌ها شیکردنه‌وه‌ی کارتێکه‌ری زانکۆکان وه‌کوو به‌شێکی گرینگ له پێکهاته‌ی فه‌رهه‌نگی وڵات و ڕۆڵی خوێندکار له‌م بواره‌دا به باشی پێویستی و گرینگی به‌شداری سیاسی خوێندکارانمان بۆ ده‌رده‌خات.
خوێندکاران هه‌ڵکه‌وته‌ی بیر و چینی بلیمه‌تی کۆمه‌ڵگان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاڵۆگۆڕه کۆمه‌ڵاتییه‌کان ده‌که‌ن، ئه‌وان سه‌ره‌ڕای ناسین و زانیاری ته‌واو له‌باره‌ی پاڵیوراوان و به‌شداری له هه‌ڵبژاردندا بۆ جێبه‌جێ کردنی ماف و ئه‌رکی شارۆمه‌ندی، ئۆباڵی هاندانی خه‌ڵکی ئاسایی بۆ به‌شداری له هه‌ڵبژاردن و خولقاندنی حیماسهیەکی نوێیان له ئه‌ستۆ دایه.
به گشتی تاکه‌کان بۆ به‌ڕێوه‌بردنی کاروباری گشتی خۆیان و کۆمه‌ڵگایان پێویستیان به به‌شداری سیاسی هه‌یه و له‌م ڕووه‌وه ئه‌م کاره له‌گه‌ڵ سروشت و زاتی ئه‌وان سازگار و ته‌بایه.
- - , .
برچسب:
نویسنده: استخدام کار