خرید بک لینک

بە پێی هەواڵی کوردپرێس ژمارەی 80ی مانگنامەی ڕاپۆرتی مۆسیقا (تایبەت بە خاکەلێوەی 1395) بریتی لە بابەت و نووسراوەی جۆراوجۆر لە بواری مۆسیقا بڵاوکرایەوە. گرینگترین بابەتەکانی ئەم ژمارەیە بە گوێرەی خوارەوەن:

موجتەبا میرزادە ئاچەر فەڕانسەی مۆسیقای ئێران؛ بە بۆنەی 70یەمین ساڵوەگەڕی لە دایکبوونی موجتەبا میرزادە/ ئاهەنگێک بۆ گیتار بە بۆنەی ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی سەمین باغچەبان/ دیمانە لەگەڵ مەجید درەخشانی؛ لە بوون و هۆنینەوە/ وتووێژ لەگەڵ مەجید درەخشانی؛ لە ژێر کاریگەری گوڵەکاندام/ چاوخشاندنێک بە دەور و پێگەی مۆسیقازانانی سەردەمی قاجار/ لێکۆڵینەوەیەک لەسەر دوو هەڵبەستی "هزاردستان" (هەزار دەستان) و "بە گردش فروردین" (بە سووڕانی خاکەلێوە) لە محەممەد عەلی ئەمیر جاهید/ توێژینەوەیەک لەسەر کوپلە مۆسیقای "یار با من بمان" (یار لەگەڵما بمێنە) بەرهەمی ئیسماعیل تێهرانی/ چەمکی مۆسیقایی مەجلیس؛ کۆڕەخنە و لێکۆڵینەوەی ئەلبۆمی "مجلس عاشقکشی" (مەجلیسی ئەویندارکوژی) بە ئاهەنگدانەری ئەحمەدڕەزا ئیسماعیلی/ ڕاوێچکە لە هزردا؛ یادداشتێک لە سەر ئەڵبۆمی مۆسیقای "شکوەهای بیکلام" (سکاڵا بێکەلامەکان) بەرهەمی ئەمین هونەرمەند.

حەز لە پۆلی فۆنی؛ یاداشتێک لەسەر مۆسیقای "واگویەها" (گێڕانەوەکان) بەرهەمی محەمەد ڕەزا تەفەززوڵی/ نێوان وەرگێڕان و نووسین؛ ڕەخنەیەک لەسەر کتێبی "مقدمەای بر آنالیز موسیقی آتنال" (پێشەکییەک لەسەر شیکردنەوەی مۆسیقای ئاتنال)/ دەلاقەی مۆسیقاناسانە بەرەو مۆسیقای ئاوانگارد؛ ڕەخنەیەک لەسەر کتێبی "تئوری کمپوزیسیون معاصر" (تیۆری کۆمپۆزسیۆنی هاوچەرخ)/ جیهانی سروشتی وەکوو گۆڕەپانێکی یاری بۆ ئاهەنگسازانی باروک.

شیکاری وەرزی بەهار لە کۆنسێرتۆی ڤیۆلۆن بەرهەمی ئانتۆنیۆ ویواڵدی/ بزوان؛ بابەتێکی دەروونناسانە بۆ مۆسیقازانان/ لێکۆڵینەوەیەکی مێژوویی لەسەر پلە و پایەی مۆسیقای ئێرانی پێش لە هاتنی ئیسلام بە توێژینەوە و بەرچاوگرتنی نیگارە پاشماوەکانی بەر لە ئیسلام/ ڕوانینێک بۆ تێکەڵاوی شێعر و مۆسیقا.

شیاوی ئاماژەیە ئەم ژمارەیە لە مانگنامەی ڕاپۆرتی مۆسیقا بە سەرنووسەری سرووش ڕیازی لە 68 لاپەڕەدا بڵاو کراوەتەوە.

مامۆستا موجتەبا میرزادە لە ساڵی 1324 هەتاوی لە کرماشان لە دایک بووە و بە هۆی کاری باوکییەوە کە فەرمانبەری دەوڵەت بووە بۆ ماوەی چەند ساڵێک لە ئیلام ژیاون. خۆی دەڵێت هۆگرایەتی ئەو بە مۆسیقا هەر لە سەردەمی مناڵی و تەمەنی سێ ساڵاندا لەو کاتەوە کە بۆ بیستنی مۆسیقای رادیۆ بەرەو ماڵی دراوسێکەیان دەکێشرا، دەستی پێکردووە. سەرەتا بە ژەنینی ئەو سازانەی کە خۆی بە ژێرئیسکان و سیم و تێخ و ... دروستی دەکرد، تینوویەتی خۆی بە مۆسیقا دەشکاند، پاشان لە کاتی چواردە ساڵیدا کە گەڕابوونەوە بۆ کرماشان هەڤاڵێکی باوکی کە هۆگرایەتی و حەزی موجتەبا بە مۆسیقا دەبینێ پێشنیاری پێدەکات تا ڤیۆلۆنێک بکڕێت.

میرزادە پێش لە ڤیۆلۆن بە سەنتووری براگەورەکەی مۆسیقای کار کردبوو. پاش کڕینی ڤیۆلۆن، چونکە مامۆستایەک بۆ فێر کردنی ڤیۆلۆن پەیدا نەدەبوو، خۆی بە گوێدانی ئەو ئاهەنگانەی کە ئەو دەمە لە ڕادیۆ بڵاودەبوونەوە دەستی کرد بە فێربوونی ڤیۆلۆن و پاشانیش کاری پڕووکێنەری فێر بوونی نۆت (بێ ڕاهێنەر و بە هەڵسەنگاندنی ئاهەنگەکانی ڕادیۆ و نۆتە نووسراوەکانیان).

لە پێشبڕکێی ئۆردووی ڕامسەر دەبێتە خاوەنی پلەی یەکەم لە ڕشتەی ژەنینی ڤیۆلۆن و لە ساڵی 1339 هاوکاری خۆی لەگەڵ ڕادیۆ کرماشان دەست پێدەکات و لەم ماوەیەدا چەندین بەرهەمی بیرنەکراوی کوردی بە هاوکاری و سەرپەرشتی ئەو دروست دەکرێن.

بێ گومان دەوری میرزادە لە ناساندنی زۆرێک لە گۆرانیبێژەکان حاشا هەڵنەگرە. لە ساڵی 1346ی هەتاوی دەچێتە تاران و لە ساڵی 1347 هاوکاری خۆی لەگەڵ ئۆرکێسترەکانی باربۆد، نەکیسا و فارابی وەکوو ژەنیاری ڤیۆلۆن دەست پێدەکات. سازی تایبەتی میرزادە ڤیۆلۆن و کەمانچە بوو و هەروەها لەگەڵ سێتار و سەنتووریش بە تەواوی ئاشنا بوو. لە کارنامەیدا ژمارەیەکی زۆر بەرهەمی مۆسیقای نەریتی، فۆلکلۆر و پاپ لەگەڵ زیاتر لە 40 مۆسیقای فیلم دەکەونە بەرچاو. ناوبراو بۆ زۆرێک لە هونەرمەندان ئاهەنگی دروست کردووە. بەرهەمەکانی میرزادە بە تایبەت لە مۆسیقای کوردیدا لە ڕیزی شاکارەکانی ئەو مۆسیقایە هەژمار دەکرێن، میرزادە هەروەها ئاهەنگدانەری بۆ چەندین فیلم کردووە.

موجتەبا میرزادە لە بەدیهێنانی بەرهەمی مۆسیقایی هیج سنوورێکی نەدەناسی. لە تاکەژەنی ڤیۆلۆن لە مۆسیقای فارسی و کوردیدا بگرە تا ژەنیاری لەگەڵ گرووپ لە تۆماری ستۆدیۆیی، لە مۆسیقای ناوچەییەوە بگرە تا مۆسیقای کلاسیکی ڕۆژئاوا و پاپ، جاز و بلووز، لە مۆسیقای نەریتی تا سترانە کووچە بازاڕییەکان و ماڕش و مۆسیقای فیلم.

هەرچەندە موجتەبا میرزادە ژەنیاریی خۆی لە ژێر کاریگەری ژەنیاریی پەرویز یاحەقی دەزانێت و هەمیشە بە ڕێز و خاکەسارییەوە ناوی لێدەبات، بەڵام کەسایەتی سەربەخۆی ڤیۆلۆنی میرزادە بە تەواوی دیارە و تایبەتمەندییەکانی خۆی هەیە. لە ڤیۆلۆنی میرزادە تەکنیکە ڕۆژئاواییەکانی ژەنینی ڤیۆلۆن لەگەڵ شیرینی مۆسیقای ئێرانی هاوکات خۆدەنوێنن. تریۆلەی بەهێز و خێرا، گلیساندۆی کەم بەڵام بەجێ و ئاڕشەکێشی نەرم بەڵام پڕهێز لە تایبەتمەندییەکانی ژەنیاریی میرزادەن. "چوار مزرابی شوشتەری" تاکەژەنی ڤیۆلۆن لەگەڵ دمەکی بیژەن کامکار، توانا و هێزی کەم وێنەی ئەو لە ژەنینی ڤیۆلۆنی ئێرانی بە باشی پیشان دەدات. (ئەڵبۆمی "بداهە نوازی ویولون مجتبی میرزادە").

ناوبراو لە ساڵانی دوایی ژیانی خۆیدا کاتێک لە لووتکەی ئەزموون و داهێنەری بوو، چووە سووچی بێدەنگی و هێمنییەوە. میرزادە یەکێک بوو لە گەورەترین ژەنیارانی کەمانچە لە ئێران و زۆر لە کەمتەرخەمی ئاهەنگسازان لەمەڕ ئامێری کەمانچە گلە و سکاڵای بوو، هەمیشە بە شێوەیەکی تایبەت ئاوڕی لە کەمانچە دەدایەوە. لە سەر ئەو ڕایە بوو کە ژەنینی کەمانچە نابێ لە ژێر کاریگەری ژەنینی ئامێری ڤیۆلۆندا بی، چونکە ڕۆحی ئەم دوو سازە لێک جیایە. شێوازی کەمانچە ژەنینەکەی بە تەواوی نوێهێنەرانە و تایبەت بە خۆی بوو.

سادق نوجوکی ئاهەنگسازی بەناوبانگی مێژووی مۆسیقای ئێران لە دیمانەیەکدا سەبارەت بە میرزادە دەڵێت: "موجتەبا لە ڕوانگەی توانای نوێهێنەری و داهێنەرییەوە باشترین ژەنیارێک بووە کە بە درێژایی تەمەن دیتوومە". مەزهەر خالقی گۆرانیبێژی بە ناوبانگی کورد سەبارەت بە میرزادە دەڵێت: "هەمیشەش وتوومە حەسەن زیرەک ناوبانگی خۆی منەتباری میرزادەیە، چونکە حەسەن زیرەک پێش لە موجتەبا چووبوو بۆ ڕادیۆ تاران و لەوێدا لەگەڵ ئۆرکێستری گەورە گۆرانی خوێندبوو، بەڵام بە ڕای من ئەو بەرهەمانه زۆر نەچوونە ناو دڵی خەڵکەوە زۆربەیان لەبیر کرانەوە. زیرەک لە تاران لەگەڵ ئۆرکێستری موشیر هومایون شارەداریش کاری کردبوو و هیچ کام لەم بەرهەمانە نەبوونە هۆی ناوبانگ دەرکردنی حەسەن زیرەک و بەرهەمەکانی نەهاتنە ناو کۆمەڵگاوە، تەنانەت ئەو بەرهەمانەی کە لە ڕادیۆ بەغدایش تۆمار کرابوون زۆر نەکەوتنە بەرچاو، بەڵام تێکڕای ئەو بەرهەمانەی بە ئۆرکێستر و هونەری میرزادە تۆمار کراون هەستێکی تایبەتیان هەیە و لە بیرەوەری گشتیی خەڵکدا ماونەتەوە".

میلاد کیانی ژەنیاری بەرچاوی سەنتوور بیرەوەریەکی خۆش دەگێڕێتەوە: "لە میوانیەکدا مۆسیقایەکی خۆشیان سەرخستبوو و من تێگەیشتم ئەم مۆسیقایە دەبێ بە دەستی ئێرانییەک داڕشترابێت، لە حاڵێکدا میوانەکانیتر وایان بیرنەدەکردەوە و دەیانگوت ئەم ئاهەنگدانەرە ڕووسی یان بیانییە. من بە دڵنیاییەوە وتم ئەم ئاهەنگدانەرە ئێرانییە و ڕەنگە میرزادە بێ. چوونکە کەمانچەیەک لە ناو بەرهەمەکەدا بوو کە سەرنجی منی ڕادەکێشا، بەڵام بەهۆی ئەوە پێشتر ئەو مۆسیقایەم نەبیستبوو، نەمتوانی بە دڵنیاییەوە بۆچوونی خۆم دەربرم. بۆیەش وتم واباش لە میرزادە خۆی بپرسین. پەیوەندیمان لەگەڵ گرت، مۆسیقاکەمان بۆ سەرخست و وتی بەڵێ کاری منە. مۆسیقای فیلمی داڵاهۆیە".

دەیگێڕاوە سەرلەبەیانیەک چوومە ستۆدیۆ و لە ژووری فەرماندا دانیشتم و فیلمەکەم دیت. بە شێوەی بیداهە ئەو مۆسیقایەم بۆ ساز کرد. دەیگوت خۆم زۆرتری سازەکانی ناو ئۆرکێسترەکەم لێداوە (تا ئەو جێگایە کە ببوە ئۆرکێسترێکی گەورە). لە تایبەتمەندییەکانی میرزادە ئەوە بوو هەمیشە لە پشت شانۆ کاری هونەری دەکرد.

ئاهەنگسازی و هەڵوەژارتن

لە تایبەتمەندییە کەم وێنەکانی هەڵوەژارتنەکانی موجتەبا میرزادە دەتوانین بە هەڵوەژێری نوێ و لێک نەچوونی کارەکانی لەگەڵ دیتران و تەنانەت لەگەڵ کارە پێشوەکانی خۆیشی ئاماژە بکەین کە پیشاندەری داهێنەریی هونەری و ڕوانگەی دروستی میرزادە سەبارەت بە هونەرە. لە خوارەوە بە هەندێکیان ئاماژە کراوە:

- ئاهەنگە بە ناوبانگەکانی مۆسیقای کوردی بە دەنگی حەسەن زیرەک و مەزهەر خالقی

- ئەلبۆمی "راز گل" (ڕازێ گوڵ) بە دەنگی عەلیڕەزا ئیفتیخاری

- گۆرانییەکانی "دایە دایە" (موتورچی)، "بزران بزران"، "میری" (جنگ لران)، "داڵکە"، "تفنگ"، "زندگی" و "قدم خیر" لە مۆسیقای لۆڕی بە دەنگی ڕەزا سەقایی

- ئەلبۆمی "نوروز آوارگان" (نەورۆزی ئاوارەکان) بە دەنگی عەبدولوەهاب مەدەدی (مۆسیقای ئەفغانی)

- ئەلبۆمی "بە یاد آن گذشتە" (بە یادی ڕابردوو) بە دەنگی هومایون کازمی

- ئەلبۆمەکانی "زلف بنفشه" (بسکی وەنەوشە)، "یوسف گم گشته" (یۆسفی ونکراو) و "نفس باد صبا" (هەناسەی سروە) بە دەنگی نادر گوڵچین

- ئەلبۆمی "مست عشق" (مەستی ئەوین) بە دەنگی ئەکبەر گوڵپایگانی (گوڵپا)

- هەڵوەژارتنی ئاهەنگەکانی «اشک و آه» (فرمێسک و ئاه) (آشیونه) (هێلانە)،«اوستا کریم» (وەستا کەریم)، «زندگی قشنگه» (ژیان جوانە)، «ببخش» (ببوورە)، «کاشکی دوستت نداشتم» (بریا خۆشم نەدەویستی) و «نمیخوام» (نامەوێ) و سروودە ئینقیلابییەکانی «به لاله در خون خفته» (بۆ هەڵاڵەی تێکەڵ بە خوێن).

هەندێک لە تاکژەنیەکان

- تاکەژەنی سێتار لە گۆرانی "بزن تار" (تار لێدە) بە دەنگی هایدە و ئاهەنگسازی سادق نوجوکی

- تاکەژەنی ڤیۆلۆن لە گۆرانی "مخلوق" (دەسکرد)

- تاکەژەنی ڤیۆلۆن لە گۆرانی "دیونەتم" (شێتی تۆم)

- تاکەژەنی کەمانچە لە ئاهەنگی دەسپێکی ڕۆژانەی ڕادیۆ دەریا بەرهەمی عماد ڕام

تاکەژەنی سێتار لە گۆرانی "شازدە خانوم" (خاتوو شازادە) وەکوو یەکەمین کەڵک وەرگرتن لە سازی سێتار لە مۆسیقای پاپی ئێرانی.

- هەڵوەژارتن و تاکەژەنی کۆپلەیەکی تەنز بۆ بەرنامەی تەلەفزیۆنی "کاف شو" بە دەرهێنەری پەرویز سەیاد، مۆسیقا لە سەر بنەمای باڵەی "دریاچە قو" (گۆمی قوو) بەرهەمی چایکۆفسکی کە لە درێژەدا دەبێتە کۆپلەیەکی شەش و هەشتی ئێرانی و لە جۆری خۆیدا لە مۆسیقای بێکەلامی تەنزدا بێوێنەیە.

- تاکەژەنی ڤیۆلۆن لە ئەڵبۆمی "نون و دلقک" (نان و دەڵقەک)

- تاکەژەنی کەمانچە لە کۆپلەی ئۆرکێستر لە ئەلبۆمی "گلبانگ دو" (گوڵبانگی دوو) بە دەنگی محەمەدڕەزا شەجەریان و ئاهەنگسازی حەسەن یوسف زەمانی

- تاکەژەنی ڤیۆلۆن لە زۆربەی ئاهەنگە بەناوبانگەکانی کوردی بە دەنگی حەسەن زیرەک و مەزهەر خالقی

- تاکەژەنی کەمانچە لە ئەلبۆمی "یادگار دوست" (یادگاری دۆست)ی شەهرام نازری بە ئاهەنگسازی کامبیز ڕۆشەنڕەوان

- تاکەژەنی ڤیۆلۆن لە ئەلبۆمی "از دست عشق" (لە دەستی ئەوینەوە) بە دەنگی عەزیز شاڕۆخ

- تاکەژەنی کەمانچە لە "نازنین یار" (نازەنین یار) بە دەنگی حسامەدین سیراج

- تاکەژەنی ڤیۆلۆن لە مۆسیقای سریالی تەلەفزیۆنی "تلفن مشترک" (تەلەفوونی هاوبەش)

مۆسیقای فیلم

گلها و گلولهها1370 (گوڵ و گولەکان)، مسافران مهتاب (رێبوارانی تریفە) 1366، مدرک جرم (بەڵگەی تاوان) 1364، حماسه مهران (حیماسەی میهران) 1363، تفنگدار (چەکدار) 1362، خانه عنکبوت (یانەی جاڵجاڵۆکە) 1362، جایزه (خەڵات) 1361، دادا 1361، قرنطینه (قەرەنتینە) 1361، اعدامی (ئیعدامی) 1359، پنجمین سوار سرنوشت (پێنجەمین سواکاری چارەنووس) 1359، بنبست (بەربەست) 1357، زن و زمین (ژن و زەوی) 1357، صمد در به در میشود (سەمەد ئاوارە دەبێت) 1357، نفسبریده (پشووسوار) 1357، جای امن (هێمنگە) 1356، صمد در راه اژدها (سەمەد بە رێگای ئەژدیهاوە) 1356، میراث (میرات) 1355، صمد خوشبخت میشود (سەمەد بەختەوەر دەبێت) 1354، علی کنکوری (عەلی کۆنکوری) 1352، عیالوار (منداڵدار) 1352، قیامت عشق (قەیامەتی عەشق) 1352، تختخواب سهنفره (تەختی سێ کەسی) 1351، حکیمباشی (حەکیم باشی) 1351، خانه قمر خانم (ماڵی قەمرخانم) 1351، صمد و سامی، لیلا و لی لی (سەمەد و سامی، لەیلا و لیلی) 1351، مردی در طوفان (پیاوێک لە ڕەشەبادا) 1351، درشکهچی (داشقەچی) 1350، شاطر عباس(شاترعەباس) 1350، صمد و قالیچه حضرت سلیمان (سەمەد و فەڕشی حەزرەتی سولەیمان) 1350، عزیز قرقی (عەزیز قرقی) 1350، عمو یادگار (مامەیادگار) 1350، لوتی 1350، محلل 1350.

مامۆستا موجتەبا میرزادە لە ساڵی ٢٦ی جۆزەردانی ١٣٨٤ لە تاران کۆچی دوایی کرد.

برچسب: نویسنده: استخدام کار تاريخ: سه شنبه 3 فروردين 1395 ساعت: 22:17

صفحه بندی