خرید بک لینک

بە پێێ هەواڵی کوردپرێس لە ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمڕۆ سێ شەمە 3ی خاکەلێوە، تەقینەوەیەک لە میترۆی بڕووکسێل ڕوویدا، ئەمەش لەکاتێکدایە هەر ئەمڕۆ دوو تەقینەوەی دیکە لە فڕۆکەخانەی ئەو شارەی ڕوویاندابوو.

بەهۆی ئەم تەقینەوەیەوە سەرجەم وێستگەکانی میترۆ لە برۆکسلی پایتەخت بەلژیکا داخران.

ئاژانسی ڕۆیتێرز بڵاویکردەوە تەقینەوەی سێیەم لە وێستگەی میترۆی مالبیک لە برۆکسلی پایتەخت روویداوە کە نزیکی دامەزراوەکانی یەکێتی ئەوروپایە.

بەپێی ئاژانسی فرانس پرێس هەرسێ تەقینەوەکە لانیکەم 21 کوژراو و زیاتر لە 30 برینداریان لیکەوتووەتەوە، لە تەقینەوەی سێیەمدا لە ناو میترۆکەدا 15 کەس کوژراون و 55 کەس بریندارە.

هەروەها ئاژانسی ئەی پی بڵاوی کردەوە: تەقینەوەکە ژمارەیەک برینداری لێکەوتەوە و سەرجەم ئەو کەسانەش لەو ویستگەیە بوون گوێزراونەتەوە.

بەهۆی تەقینەوەکانی ئەمڕۆوە هێزە ئەمنییەکانی بەلژیکا خراونەتە ئەوپەڕی حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

هەر بههۆی تهقینهوهکانهوه فڕۆکهخانهی برۆکسێل چۆڵکراوه و گهشتهکانی هێڵی شهمهندهفهر و پاس و میترۆ و ترامیش وهستێنراون.

هاوکات بەهۆی تەقینەوەکانەوە سەرجەم کۆبوونەوەکانی دەزگا جیاوازەکانی یەکێتی ئەوروپا هەڵوەشێنرانەوە و سنووری نێوان فەڕەنسا وبەلژیکا داخراوە.

کۆدی بابهت: 54451 | بهروار: ۱۳۹۵/۱/۴ | کاتژمێر: 1 : 20

برچسب: نویسنده: استخدام کار تاريخ: چهارشنبه 4 فروردين 1395 ساعت: 4:30

صفحه بندی