خرید بک لینک

بە پێی هەواڵی کوردپرێس، رۆژی دووشەمە دوو بازاڕچەی بەردەوامی پیشەی دەستی لە حەمامی مێژوویی میرزا ڕەسووڵ و هۆتێل تارا و بازارچەیەکی وەرزشیش لە شوێنی نیگارخانەی کۆمەڵەی فەرهەنگی هونەری وەحدەتی شارستانی مەهاباد کرانەوە.

سەرۆکی ئیدارەی میراتی فەرهەنگی، پیشەی دەستی و گەشتیاری مەهاباد وتی: یەکێک لە سیاسەتەکانی ڕێکخراوەی میراتی فەرهەنگی و گەشتیاری، پێکهێنانی بازاڕچەی مەودادار لە ڕۆژانی نەورۆز، بە ئامانجی فرۆشتن و ناساندنی دەسکرد و بەرهەمەکان لە بازاڕچە مەودادارەکانی نەورۆزە.

ئارەش شەهابی زیادی کرد: پیشانگای نەورۆزی ئەوساڵ لە حەوزەی پیشەی دەستی لە ژووردا خەریکی پیشاندانی ڕستەکانی موعەرەق، چێو و چەرم، چارۆقە دوورین (پێڵاوی تایبەتی ناوچەی مەهاباد کە وەک یەکەمین کەوشی کوردی ناسراوە)، گڵێم چنین، مونەبەت، پێکهێنراوی نەریتی، نمەد چنین، داتەنراوەکان، جۆڵایی، تەزهیب و .. دەبێت و تەعاونییەکانی پیشەی دەستی و هونەرمەندانی سەربەخۆ لەم پیشانگایە بەشداری دەکەن.

شەهابی زیادی کرد: بە مەبەستی زیندووکردنەوە و ناساندنی ڕستەی هونەری گڵێم چنین و چارۆقە دوورین بە شێوەی ڕاستەوخۆ لە پیشانگاکەدا، هونەرمەند ڕەحمان هورموزیاری، خاوەنی نیشانی نەتەوەیی، خەریکی دوورینی چارۆقەکان دەبێت.

ناوبراو وتیشی: هەروەها کتێبچەیەک لەبارەی ڕستەی هونەری جۆڵایی لەلایەن ئیدارەی گشتی میراتی فەرهەنگییەوە ئامادە کراوە و دەخرێتە بەردەستی بەشداربووان.

زیادیشی کرد: نزیکەی 85 لە سەدی بەرهەمە ئاراستە کراوەکانی ئەم پیشانگایە دەسکرد و بەرهەمی ژنان بووە و بەڕێوەبەرایەتی پیشانگاش بە سەرپەرشتی خانمی ئیبراهیمی بەرپرسی هەرەوەزیی پیشەی دەستی گەزیزە دەبێت.

سەرۆکی ئیدارەی میرات فەرهەنگی وتی: پیشەی دەستی بەشێ لە میراتی مەعنەوی و فەرهەنگیی ئێمەیە و پێویستە بۆ پاراستن و ژیانەوەی هەوڵ بدەین. لە ئێستادا لە شارەکانی خۆی و ورمێ، یانەی پیشەی دەستی خەریکی چالاکییە و مەهابادیش ئەو دەفرایەتییەی هەیە کە ببێتە خاوەنی شوێنێک لە ژێر ناوی یانەی پیشەی دەستی. ئێمە چاوەڕوانین شۆرای ئیسلامی شار لەم بوارەدا هاوکاریمان بکات.

شیاوی ئاماژەیە لە کۆی 17 بەرهەمی پیشەی دەستی پارێزگا کە ساڵی ڕابردوو توانیان نیشانی نەتەوەیی وڵات وەربگرن شەش بەرهەمیان لە لایەن هونەرمەندانی شاری مەهابادەوە بوو. ئەم بازاڕچانە بە شێوەی تەواوکات لە 1 تا 15ی خاکەلێوەی 1395 لە شاری مەهاباد بۆ سەردانی موسافرانی نەورۆزی و هەمووان ئامادەیە.

کۆدی بابهت: 54467 | بهروار: ۱۳۹۵/۱/۴ | کاتژمێر: 22 : 14

برچسب: نویسنده: استخدام کار تاريخ: پنجشنبه 5 فروردين 1395 ساعت: 1:35

صفحه بندی