خرید بک لینک

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شاری پاوە بەهۆی جۆر و شێوازی نژیارڤانیی بیناکانیەوە بە شاری هەزار ماسووڵە ناوبانگی دەرکردووە، شارێکی پلیکانی لە بناری شاخدا کە جوانی سروشتەکەی تێکەڵ بە گرمایی، سۆز و خۆشەویستی خەڵکە زەحمەتکێشەکەی بووە.

سەبارەت بە ناوەی ئەم شارە چەندین گێڕانەوە و چیرۆکی جیاواز هەیە کە لەوانە دەتوانین ئاماژە بە: پاوە ناوی خۆی لە پاو فەرماندەیەکی یەزدگردی سێیەم کە لە کاتێکدا دەسەڵاتی ئەم ناوچەیەی لە ژێر دەستدا بووە، وەرگیراوە و لە عەرەبیدا پێی دەڵێن فاوج و خەڵکی ئەم شارە بەهۆی رێز و خۆشەویستیان بۆ پاو ئەم شارەیان بە ناوی ئەو ناوە پاوە. وێڕای ئەمە لە زمانی کوردیدا پاوە بە واتای خاوێن و پاک دێت.

شاخە بەرزەکانی هەورامان لە پاوەدا هەروەک شوورایەکی گەورەیە کە سنووری نێوان پارێزگاکانی کرماشان و کوردستان لەیەکدی جیا دەکاتەوە.

پێش ئەوەی کە ئاریەکان بێنە وڵاتی ئێرانەوە چەندین هۆز و ئیتنیکی دیکە لەم خاک و ناوچەیەدا نیشتەجێ بوونە کە لەوانە دەتوانین ئاماژە بە کاسییەکان بکەین کە لە ناوچەی هەوراماندا ژیاون و تا بەر لە سەدەی ١١ی پێش زایین لە ژێر هەیمەنە و دەسەڵاتی بابیلیەکان بووە و پاش ئەمە دەکەوێتە دەست ئاشوورییەکانەوە.

شێوەزاری خەڵکی پاوە هەورامیە کە لقێکی زمانی کوردییە و وەک بەشێک لە زمانە ئاڤێستاییەکان هەژمار دەکرێت، ئایینزای خەڵکی پاوە سوننەیە و ئاسەوار و بەڵگەکان وەکوو ئاتەشکەدەی گەورە لە بناری چیای ئاتەشگادا ئەوە دەردەخات کە پێش لە بوون بە ئیسلام خەڵکی ناوچەکە باوەڕمەند بە ئایینی زەردەشت بوونە.

چیای شاهۆ کە یەکێک لە گەورەترین چیاکانی زنجێرە چیای زاگرۆسە و بەهۆی ئەوەی کە خاوەنی چەندین لووتکە و شاخی بەرزە، تاڤ و کانیاوی زۆر لەم شارەدا هەڵکەوتووە کە چاڵە بەفری هەزاران ساڵ لەمەو پێشی تێدایە.

لە بناری ئەم چیایەدا پەیکەرێک بە ناوی مێردۆک هەیە کە لە خواکانی هاوبەشی نێوان بابیل و ئاشوورە کە لە کاتی گرتنی هەورامان لە لایەن ئاشوورییەکانەوە لە بەرزایی شاخەکەدا دروست کراوە کە ئەم پەیکەرە مێژووی سێ هەزار ساڵەی ئەم شارە بە جوانی پیشان دەدات.

شاری پاوە خاوەن ٥ ناوچەی نمونەیی گەشتیاری و ٤ گوندی مەبەست بۆ گەشتیارانە کە بریتین لە گوندەکانی هەجێج، خانەگا، زەردۆیی و شمشێر. شاری پاوە خاوەن توانا و دەرەتانێکی زۆر بۆ ڕاکێشان و لەخۆگرنتی گەشتیارە و لە جەمسەرە فەرهەنگییەکانی ناوچەی هەورامان هەژمار دەکرێت.

بەگشتی پێکهاتن و دەرکەوتنی شار و گوندەکان لە پەنای ئاوەکان و ڕووبارەکان بووە، شاری پاوەش بەدەر لەم بابەتە نییە و سەراوی هەوڵی دەتوانین وەکوو سەرچاوەی سەرەکی پێکهێنانی ئەم شارە بزانین.

بەهۆی کەش و هەوای ناوچەی هەورامان، بوونی شاخی بەرز و شیوی قووڵ، دارستانی چڕ و هەڵکەوتەی بنار ئاسا، هەر هەموویان بوونەتە هۆی ئەوەی کە کشتووکاڵ بە بەربڵاوی لەم ناوچەیەدا بوونی نەبێت، و لە بەرامبەردا زۆربەی داهاتی خەڵک ئەم شارە لە رێگای باخی هەنار، توو و گوێزەوە سەرچاوە دەگرێت و هەروەها پیشەی دەستی بە تایبەت چنینی کڵاش کە لە شاری نۆدشە و گوندی هەجێجدا زۆر باوە.

شارۆچکەی نەوسود، نۆدشە و باینگان سەر بە شاری پاوەن و هەرکام خاوەن ناوچەی جوان و سەیرانگا، شوێنی گەشتیاری، سروشتی دەگمەن و ڕازاوەن.

جۆری نژیارڤانیی بیناکان لە پاوەدا بە جۆرێکە کە پشتی بانی هەر ماڵێک کە لە بەرزاییەکی کەمتر لە بناری شاخەکەدا دروست کراوە، دەبێت دەرکەلی ئەو ماڵە کە بەرزتر لەو ماڵە دایە، هەروەها پەسا و کەلوپەلی ماڵەکان لە بەردە و بە شێواز و جۆری کۆن و مێژوویی بنیات نراوە.

لە تاڤگەکانی پاوە دەتوانین ئاماژە بە تاڤی دەرێبەر، قەڵوەز، شۆلەخە، شیلما و تاڤگەی بەناوبانگی بڵ کە ئاوەکەشی کانزاییە بکەین ناوی بڵ لە ئۆستوورەی چاودێری ئاوەکان لە سەردەمی بابیلیەکانەوە هاتووە.

لە ناو شاری پاوەدا مزگەتی گشتی شار هەیە کە خاوەن تاقە مینارەیەکە، مزگەوتێک کە لەسەر ئاتەشکەدا دروست کراوە و مێژووەکەی بۆ سەردەمی سەرەتای ئیسلام و کاتی هاتنی بۆ ناوچەکە دەگەڕێتەوە.

ڕووبارەکانی سیروان، چەمی مەرەخێڵ، گراڵ، ئاوی خەلیفە، ئاوی مرن ڕووبارە پاراوەکانی پاوە پێکدەهێنن.

شوێنە گەشتیاری و هەروەها مێژووییەکانیxadتری پاوە بریتین لە: ئیمازادە سەیید عوبەیدوڵڵا (کۆسەی هەجێج)، گڵکۆی سوڵتان سوهاک، گڵکۆی سەیید مەحموودی ئیسفەهانی، گوندی گەورە و گرنگی زەردۆیی، رێگای سەر سەوز و شیناوردی شمشێر بەرەو پاوە، شاخی بەناوبانگی ئاتەشگا، قەڵای پاسگە، کوێستانی جوانی بیمیر، ناوچەی پارێزراوی بۆزین و مەرەخێڵ، مزگەوتی دۆخان و شیوی مێژوویی گەنجگە و ... .

وێڕای ئەمانە گڵکۆی بەردتاشی خاڵۆ حسێن یان فەرهادی دوویەم لە گوندی بانەوڕی کە لە باشووری رۆژهەڵاتی پاوە دایە کە بە دەستی کەسێک بە ناوی حسێن کە قاچێکێشی کەمئەندامە، هەڵکەندراوە.

شاری پاوە خەڵکێکی بەسۆز، میوان دۆست، تیکۆشەر و زەحمەتکێشی هەیە و هەروەها خاوەن سروشتێکی دڵڕفێن و سەیرانگای تاقانە و دەگمەنە ئامادەی میوانداری لە هەزارن میوانی نەورۆزە.

برچسب: نویسنده: استخدام کار تاريخ: پنجشنبه 5 فروردين 1395 ساعت: 6:37

صفحه بندی