بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نەجمەدین کەریم پارێزگاری کەرکووک، لە لێدوانێک بۆ ماڵپەڕی میدێڵ ئێست ئانلاین، بەڕێوەچوونی گشتپرسی دیاری کردنی چارەنووسی هەرێمی کوردستانی لە ساڵی ٢٠١٦دا بە دوور زانی. بەڵام بەوتەی ئەو ئەگەر ئەم گشتپرسیە بەڕێوەبچێت هاووڵاتیانی ناوچە کێشەلەسەرەکانی نێوان هەولێرا-بەغدا کە لە دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتی هەرێمی کوردستاندان لەوانە پاڕێزگای کەرکووک تێیدا بەشداری دەکەن.
کەریم جەختی لەسەر ئەوە کردەوە ئەگەر گشتپرسی دیاری کردنی چارەی خۆنووسی بێ بەشداری خەڵکی ناوچە کێشەلەسەرەکان کە ٤٠ لە سەدی خاکی کوردستان پێکدەهێنن، بەڕێوەبچێ، هیچ واتایەکی نابێت.
ناوبراو وتیشی: کەرکووک بەهۆی باری دیمۆگرافییەوە کە جۆراوجۆرە و چەندین ئیتنیک و ئایین تێیدا دەژین دەبیت پێگەیەکی تایبەتی لە هەرێمی کوردستاندا هەبێت.
ئەو هەروەها باسی لە ئەگەری پێکهێنانی هەرێمی کەرکووک کرد و ڕایگەیاند: کە دڵگرانییەکی زۆر لە سیاسەتەکانی بەغدا لە بەرامبەر کەرکووکدا هەیە چونکە حکوومەتی ناوەندی سیاسەت و پلانی سێنتراڵی و نابەجێی گرتووەتەبەر.
پارێزگاری کەرکووک وتی: لە کاتێکدا کە یاسای بنەڕەتی جەخت لەسەر بنچینەی فیراڵیزم دەکاتەوە بەڵام بەغدا دەسەڵاتێکی سێنتراڵ و بێ سنووری هەیە.
مەسعوود بارزانی لە دوایین پەیامی خۆیدا سەبارەت بە سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە کاتی ئەوە گەیشتووە کە گەلی کوردستان لە رێگای بەڕێوچوونی گشتپرسی چارەنووسی خۆی دیاری بکات.
ئەو لە پەیامی نەورۆزی خۆیدا هەروەها ئامانجی پێکهێنانی وڵاتی کوردستانی بە ئاشتیخوازانە وەسف کرد و جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە وەها هەنگاوێک مەترسی و هەرەشە بۆ هیچ لایەک هەژمار ناکرێت و دەیانەوێت لە رێگای ئاشتیانە و بە لەیەکتێگەیشتن و بە دوور لە توندوتیژی لەبارەی ئەم بابەتە لەگەڵ بەغدا گفتوگۆ بکەن و بە ئەنجامێکی گونجاو بگەن.
بارزانی ئەو کەسانەی کە لە هەرێمی کوردستاندا بە دڕدونگییەوە دەڕواننە پرسی سەربەخۆیی، بە هەوڵدان بۆ تیکدانی ئاسایشی کوردستان تۆمەتباری کرد و هەروەها سەبارەت بەو کەس و لایەنانە کە دەڵێن هێشتا کاتی سەربەخۆیی کوردستان نەهاتووە وتی: ئەوان هیچ پشکێکیان لە شانازییەکانی ئەم هەنگاوەدا نابێت و هیچ بەرپرسیاریەتییەکیان لە ئەنجام و پاشهاتەکانیدا نییە.
کۆدی بابهت: 54484 | بهروار: ۱۳۹۵/۱/۶ | کاتژمێر: 9 : 57
برچسب:
نویسنده: استخدام کار