به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ژماره‌ی نوێی مانگنامه‌ی سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی، فه‌رهه‌نگی و ئابووریی "چرۆ" ژماره‌کانی 28 و 29 تایبه‌ت به مانگه‌کانی ڕێبه‌ندان و ڕه‌شه‌مه‌ی ئه‌مساڵ وەک دواژمارەی ساڵی 94 بڵاوکراوە و به خستنەڕووی وتار، نووسراوه، ڕاپۆرت، دیمانه و بابه‌تی جۆراوجۆر له چالاکانی سیاسی، نووسه‌ران، خاوه‌نxadبیران، کارناسان و هونه‌رمه‌ندانی وڵات به تایبه‌ت ناوچه کورده‌وارییه‌کان له 98 لاپه‌ڕه له چاپ درا و له ناوه‌نده فەرهەنگی و ڕۆژنامهفرۆشییهکاندا بڵاو بوویه‌وه.
سه‌رنووسه‌ری مانگنامه‌ی چرۆ له نووسراوه‌یه‌ک به ناوی "جیهان و ئێران له دوو په‌رده‌دا" به کورتی باسی له ڕووداوه دڵته‌زێنه‌کانی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و شه‌ڕ و خوێنxadڕشتن له وڵاتانێک وه‌کوو عێراق، سووریا و یه‌مه‌ن کردووه و له دوایشدا ئاوری داوەتەوە لە بارودۆخ و پێگه‌ی ئێران و ڕوونکردنه‌وه‌ی هه‌ندێک له ته‌وه‌ره گرینگه‌کان به‌تایبه‌ت ته‌وه‌ری هه‌ڵبژاردن.
چرۆ له‌م ژماره‌یدا له دۆسییه‌یه‌کی تایبه‌ت، ده‌ستی داوەتە تاوتوێکردنی هه‌ڵبژاردنه‌کانی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی له ناوچه کوردنشینه‌کان و لەوبارەوە بیروڕای خاوه‌ن بیران و نووسه‌ران و چالاکانی ئه‌م بواره‌ی له چاپ داوه.
له به‌شی سیاسی ئه‌م گۆڤاره‌دا، بابەتەکانی: "ته‌نگه‌ژه‌ی کورده‌کان له سووریای داهاتوو له وتووێژ له‌گه‌ڵ ئه‌سعه‌د ئه‌رده‌ڵان" ، "ڕوانینێک به سه‌رلێشێوانی ئاواره‌کان له پشتی ده‌رکه‌کانی سیاسه‌ت" له نووسینی فاتمه حامدی خا، "ئه‌ردۆغان له ڕێگای پڕ له هه‌وراز و نشیوی که‌ماڵیسم" له نووسینی کامیل که‌ریمیان، "به بیانووی سه‌ده‌مین ساڵوەگەری شه‌ڕی یه‌که‌می جیهانی" به نووسینی شاباز موحسێنی، له به‌شی دۆسیه‌ی ئه‌م ژماره‌دا بابەتگەلێکی وه‌کوو: "گۆڕانی هاوسه‌نگیی هێزی لایه‌نه‌کانی وڵات به تێپه‌ڕبوون له قۆناغی هه‌ڵبژاردنه‌کان" له نووسینی ئێحسان هووشمه‌ند، "بیرته‌سکی له گۆڕه‌پانی خۆنواندنی بلیمه‌ته‌کان" له نووسینی سڵێمان ئه‌ڵڵا مورادی، "یه‌کسان کردنه‌وه‌ی بارودۆخی ئیداری پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا له‌گه‌ڵ حه‌شیمه‌تی پارێزگا" له نووسینی ئیبراهیم فه‌تحی، "کێشه‌ی هه‌ڵبژاردن، ده‌نگدان به که‌سایه‌تییه‌کان نه به به‌رنامه‌کان" له نووسینی بێهرووز خه‌یرییه له چاپ دراون.
هەروەها خوێنەران دەتوانن له به‌شی فەرهەنگیدا بابەتەکانی: "دیمانه له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د عه‌لی چاووشی، مۆسیقازان و ڕۆژنامه‌وان" له نووسینی سامان عابری، "چه‌ن شاهنامه بۆ کورده‌کان" له نووسینی ڕامین فه‌خری. "منداڵێک که هه‌ر به شاعێری له دایک بوو، وتووێژ له‌گه‌ڵ فه‌ردین سادق ئه‌یووبی هونه‌رمه‌ندی وێنه‌کێش" له نووسینی فاتمه حامد خا، "ڕوانینێک به کۆبوونه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی توێژینه‌وه‌یی موسیقای کوردی" له نووسینی زاگرۆس که‌ریمی بخوێننەوە.
مانگنامه‌ی چرۆ له به‌شی کۆمه‌ڵایه‌تیی بابەتەکانی: "وه‌رگرتنی داخوازییه‌کان به تێپه‌ڕبوون له نێو ئاگر" له نووسینی مریه‌م نه‌زه‌ری، "ڕوانینێک به مێژووی کۆمه‌ڵایه‌تیی کوردستان له ساڵانی ده‌یه‌کانی 10 هه‌تا 30 هه‌تاوی" له نووسینی عه‌دنان به‌رزنجی، و لە به‌شی ئابووری، بابەتەکانی: "پێویستی گۆڕینی ڕوانگه‌ی نه‌شیاوی به‌رپرسانی وڵات به خه‌ڵکی کوردستان" له نووسینی فارۆق که‌یخوسره‌وی، "ڕیکلامی بازرگانی و مەسرەفخوازی" له نووسینی ئیبراهیم عهبدوڵڵازاد و بابەتەکانی بەشی ئەندێشەی: "تێکۆشینی به‌کۆمه‌ڵ و پێویستی ئه‌م بابه‌ته له سه‌رده‌می ئێستا" له دوکتۆر جه‌لال جه‌لالیزاده، "له تووندئاژۆیی تا توندوتیژی" به نووسینی مه‌هدی فه‌رمانیان، "تاوتوێکردنی بیر و ڕای ئێرانییه‌کان له سه‌رده‌می کۆن" له نووسینی یاسه‌مه‌ن ده‌وڵه‌تشایی بڵاوکردووەتەوە.
هەروەها بۆ بەشی کوردی بابه‌ته‌کانی سڵێمان سۆفی سوڵتانی، ئه‌مجه‌د غوڵامی، چنوور سه‌عیدی، ئه‌حمه‌د غوڵامی، په‌روین شێخی، و هتد لەم مانگنامەیەدا بەرچاو دەکەون.
خاوه‌ن ئیمتیازی ئه‌م مانگنامه محه‌مه‌د هادیفه‌ر و به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌م مانگنامهش دوکتۆر ئه‌سکه‌نده‌ر مورادییه. سامان عابری سه‌رنووسه‌ر و ئه‌مجه‌د غوڵامی دبیری به‌شی کوردی ئه‌م مانگنامه‌یه، کاری دیزاین و ڕازاندنه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌کان له ئه‌ستۆی ئه‌میر ڕه‌زا ئه‌مینی بووه و به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌م مانگنامهش محه‌مه‌د ڕه‌زا زه‌نگه‌نه‌یه.
هه‌روه‌ها ده‌سته‌ی نووسه‌رانی چرۆ بریتین لە دوکتۆر ڕوحۆڵڵا به‌هرامی، دوکتۆر حامد قادرزاده، ئێحسان هووشمه‌ند، قودره‌توڵڵا ئه‌حمه‌دیان، دوکتۆر جه‌لال جه‌لالیزاده، دوکتۆر ئومێد که‌ریمی، دوکتۆر شه‌هباز موحسێنی، دوکتۆر به‌هرام نه‌سروڵڵایی زاده، دوکتۆر ئه‌رده‌شیر سه‌دره‌دینی، فه‌ردین سادق ئه‌یووبی و عه‌دنان به‌رزنجی.
کۆدی بابه‌ت: 53409 | بهروار: ۱۳۹۴/۱۲/۵ | کاتژمێر: 11 : 10
- - , .
برچسب:
نویسنده: استخدام کار