به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هه‌واڵده‌ریی ئانادۆڵو له ڕاپۆرتێکدا به گێڕانه‌وه له ناوه‌ندی هه‌واڵگری تورکیا نووسی: له ئێستادا زۆربه‌ی ئه‌ندامانی سه‌ره‌کی پارتی یه‌کێتی دیموکراتیکی سووریا (PYD) که له باکووری سووریا چالاکی ده‌که‌ن له ئه‌ندامانی سه‌ره‌کی چیای قه‌ندیلن.
ئه‌م ڕاپۆرته زیادی ده‌کات: له ڕاستیدا پارتی یه‌کێتی دیموکراتیکی سووریا ده‌ره‌نجامی کۆنگره‌کانی په‌که‌که له نێوان ساڵانی 2003 بۆ 2015هیه. له‌م کۆنگرانه‌دا بۆ پێکهێنانی لقی سووری په‌که‌که له سووریا کاره پێویسته‌کان ئه‌نجام دراوه و له نۆڤێمبێری 2011 به گواستنه‌وه‌ی ئه‌ندامانی سه‌ره‌کی چیای قه‌ندیل بۆ ناو سووریا، ئه‌ندامانی سه‌ره‌کی PYD دیاری کراون و فه‌رمانده‌کانی YPG لقی سه‌ربازی پارتی یه‌کێتی دیموکراتیکی سووریا له‌م ئه‌ندامه پایه‌به‌رزانه‌ی چیای قه‌ندیل پێکهاتوون. به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه که له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌کانی تورکیا بڵاو کراوه‌ته‌وه PYD و PKK له سنووره‌کانی تورکیا و سووریا له هێڵی قامیشڵۆ- نۆسهیبین، کۆبانی- پهرسووس و عه‌فرین- ئامانۆس لار په‌یوه‌ندیان بووه و له‌م ڕێگایه‌دا هێزه سه‌ربازییه‌کان و چه‌ک و جیهازاتی سه‌ربازییان بۆ ناو سووریا گواستۆته‌وه.
له‌م ڕاپۆرته‌دا وێنه‌یه‌ک بڵاو کراوه‌ته‌وه که تێیدا ئه‌ندامانی سه‌ره‌کی پارتی یه‌کێتی دیموکراتیکی سووریا و په‌یوه‌ندییه‌کانی ئه‌وان له‌گه‌ڵ په‌که‌که هه‌ڵسه‌نگێندراوه و که‌سانی ناوبراو له‌م ڕاپۆرته بریتین له:
باهۆز ئه‌رداڵ: به نازناوی فه‌همان حسێن، به‌رپرسی کاروباری سووریای په‌که‌که که ده‌وترێت زۆربه‌ی به‌رپرسیارێتییه‌کانی PYD له ئه‌ستۆی ناوبراودایه. له ساڵانی 2003 بۆ 2009 به‌رپرسی یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل (HPG) لقی سه‌ربازی په‌که‌که بووه. بۆ ماوه‌ی 13 ساڵ له ناو تورکیا سیاسه‌ته‌کانی په‌که‌که‌ی جێبه‌جێ کردووه. ناوبراو ماوه‌ی ساڵێکه که له قه‌ندیل بۆ سووریا گواستراوه‌ته‌وه.
شاهین چیلۆ کۆبانی- مه‌زڵووم: به نازناوی فه‌رهاد عیدی شاهین، له به‌رپرسانی YPG و سه‌ر به په‌که‌که‌یه. له ساڵی 1990 ته‌ڤلی په‌که‌که بووه و له که‌مپه ئه‌ورووپییه‌کانی په‌که‌که و که‌مپی مه‌خموور له باکووری عێراق به‌شداریی کردووه. له ساڵی 2005 بووه‌ته ئه‌ندامی کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌که‌که و له ساڵی 2012 به‌ره‌ودوا له سووریادایه.
دیلان ڕه‌یحان محه‌مه‌د: به نازناوی ئاسیه عه‌بدوڵڵا، هاوسه‌رۆکی پارتی یه‌کێتی دیموکراتیکی سووریا (PYD)یه. بۆ ماوه‌ی 25 ساڵ له که‌مپه‌کانی قه‌ندیل و کارا له بنکه سه‌ره‌کییه‌کانی په‌که‌که به‌شداری کردووه و له ئه‌ندامانی ژنی باڵای په‌که‌که ده‌ناسرێت .
ئاڵدار خه‌لیل: جێگری ساڵح موسلیم. پێشتر وه‌کوو به‌رپرسی په‌که‌که له ناوچه‌کانی سێرت، ماردین و جۆله‌مێرگ له ناو تورکیا چالاکی کردووه.
جه‌میل عامد فوئاد: به‌رپرسی سیاسی بنکه‌ی KCK له سووریا. له ئه‌ندامانی کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌که‌که‌یه که له لازقیه و پارێزگای خه‌تای تورکیا چه‌ندین چالاکی ئه‌نجام داوه و له ساڵی 2013 له پێکهاته‌ی PYD چالاکی ده‌کات.
خالده: به نازناوی حه‌نیفه حسێن، به‌رپرسی باڵای کاروباری ژنانی KCK له سووریا. له 1998 له ناو په‌که‌که به‌شداری کردووه و له فه‌رمانده‌کانی هێزی سه‌ربازی ژنی په‌که‌که وێنا ده‌کرێت.
کۆدی بابه‌ت: 54545 | بهروار: ۱۳۹۵/۱/۸ | کاتژمێر: 11 : 57
برچسب:
نویسنده: استخدام کار