خرید بک لینک

بهشی عێراق و ههرێمی کوردستان- سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەدیدارێکدا لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند: کۆمیڵگهی نێودهوڵهتی پاڵپشتی ههوڵهکانی مهسعوود بارزانی بۆ بهرهنگاری لهگهڵ تیرۆر و سهقامگیرکردنی ئاشتی له ناوچهکهیه.

بهپێی ههواڵی کوردپرێس به گێرانهوه له ماڵپهڕی فهرمی پارتی دیموکراتی کوردستان مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕۆژی شهممه پێشوازی لە بان کی مۆن سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و شاندێکی یاوەری کرد کە پێکهاتبوو لە "جیم یونگ کیم" سەرۆکی بانکی جیهانی و "ئەحمەد عەلی" سەرۆکی بانکی گەشەپێدانی ئیسلامی و "جان کۆبیس" نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق و ژمارەیەک ڕاوێژکار و بەرپرسی نەتەوە یەکگرتووەکان و بانکی جیهانی و بانکی گەشەپێدانی ئیسلامی.

لهو دیدار و چاوپێکهوتنهدا بان کی مۆن له وێڕای جهخت کردنهوه لهوهی که پێشمهرگه ناوێکی ناسراوە لە ئاستی جیهانیدا کە لە هێڵی یەکەمی پاراستنی جیهانە لە هەڕەشەی تیرۆ، وتی: "جیهان ئاگاداری ئەو تەحەدیاتانەیە کە ڕووبەڕووی هەرێمی کوردستان بووەتەوە و سەرکەوتنی ئێوە لەم شەڕەدا و لە بارودۆخێکی سەختی ئابووری جێگەی سەرسامیی هەموو جیهانە."

سهرۆکی ڕێکخراوی نهتهوه یهکگرتووهکان وێڕای ئاماژه به ڕۆڵی گرینگی ههرێمی کوردستان له حهواندنهوه و پاراستنی سهدان ههزار ئاواره و لێقهوماوی شهڕی داعش، دووپاتیکردەوە کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پاڵپشتی هەوڵەکانی بارزانییە بۆ بەدیهاتنی ئاشتی و سەقامگیری له ناوچهکه و جیهان.

سهرۆکی ههڕیمی کوردستانیش لە وتەیەکدا باسی لە قوربانیدانی گەلی کوردستان کرد لە شەڕی دژی تیرۆریستان و ئەوەیشی خستەڕوو کە سەرباری شەڕێکی قورس، کوردستان ڕووبەڕووی قەیرانی دارایی بووەتەوە و سەدانهەزار ئاوارەیشی حەواندووەتەوە.

مهسعوود بارزانی وێڕای ئاماژەدان بە هۆکارەکانی قەیرانی دارایی وتیشی کە هەتا ئێستا هیچ لایەنێک لەڕووی دارایی هاوکاریی کوردستانی نەکردووە و حکوومەتی عێراقیش پابەندی بڕیارهکانی خۆی نهبووه لە یارمەتیدانی هەرێمی کوردستان بۆ حەواندنەوەی ئاوارەکان.

بارزانی لە بەشێکی دیکەی وتەکانیدا ئاماژهی دا به بەرنامەی چاکسازیی حکوومەتی هەرێم و ڕایگەیاند: "حکوومەتی هەرێم پابەندی هەموو پێوەر و ئەو بنەمایانە دەبێت کە بۆ چاکسازی پێویستن.

ناوبراو زیادیشی کرد که پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە هاوکاریکردنی عێراق و هەرێمی کوردستان ڕەچاوی ئەوە بکات کە بەشی زیاتری قورسایی شەڕی تیرۆر و تێچوونی پەنادانی ئاوارەکان بەر هەرێمی کوردستان کەوتووە.

بارزانی له کۆتایی وتهکانیدا داوای له رێکخروی نهتهوه یهکگرتووهکان و دامەزراوە جیهانییەکان کرد کە لە سەرخستنی پڕۆسەی چاکسازی و تێپەڕاندنی قەیرانی ئابووری ڕێنوێنی و ڕاوێژی پێویست پێشکەشی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بکەن.

هەر لەم دیدارەدا سەرۆکی بانکی جیهانی سەرۆک بارزانیی لە هەوڵەکانی بانکی جیهانی ئاگادار کردەوە بۆ یارمەتیدانی هەرێمی کوردستان و ڕەزامەندیی خۆیشی نیشاندا لەسەر بەرنامەی چاکسازیی و جددیبوونی حکوومەتی هەرێم لەمبارەیەوە و حکوومهتی ههرێمیشی شیاوی یارمهتی و پشتیوانی جیهانی زانی.

شیاوی ئاماژهیه لەم کۆبوونەوەیەدا سەرۆکی حکوومەت و جێگری سەرۆکی حکوومەت و ڕاوێژکاری ئەنجوومەنی ئاساییشی هەرێم و وەزیری ناوخۆ و وەزیری پێشمەرگە بە وەکالەت و سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێم و وەزیری پلاندانان و بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێم و گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئامادە بوون.

کۆدی بابهت: 54578 | بهروار: ۱۳۹۵/۱/۸ | کاتژمێر: 14 : 32

برچسب: نویسنده: استخدام کار تاريخ: يکشنبه 8 فروردين 1395 ساعت: 18:31

صفحه بندی