بەپێی هەواڵی کوردپرێس بە گێڕانەوە لە هەواڵدەریی ئارا نیوز، ساڵح موسلیم، هاوسەرۆکی پارتی یەکێتیی دیموکراتیکی کوردەکانی سووریا، ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو جەختی لەسەر پێویستی ئەنجامدانی هەرچی خێراتری کۆنتڕۆڵکردنەوەی شاری ڕەقە لە سووریا لەلایەن یەکینەکانی پاراستنی گەل یان YPG کردووە کە لقی سەربازیی PYD بە ئەژمار دێت.
ناوبراو ڕاگهیاندبوو: زۆربەی هێرشەکانی داعش بۆ سەر کۆبانێ لە ڕێگای ئەم شارەوە ئەنجام دەگرێت، هەر بەم بۆنەیە کە شاری ڕەقە دەبێت لە یەکەمین هەلدا لەلایەن یەکینەکانی پاراستنی گەلەوە کۆنتڕۆڵ بکرێتەوە.
بەڵام نیکۆلاس هراس، کارناسی ناوەندیی Center of a New American Security دەڵێت: نیگەرانیی سیاسەتوانانی ئەمریکی ئەوەیە کە کوردەکان لە ئەگەری پێشڕەویکردن لە ڕەقە و کۆنتڕۆڵکردنەوەی ئەو شارە، بەهۆی پێکهاتەی جەماوەریی ئەو شارە، ناتوانن بە باشی ئیدارهی بکهن.
ناوبراو زیادی کرد: ئەگەر YPG بتوانێت کە داعش لە شار وەدەر بنێت، پێویستی بە ژمارەیەکی زۆری هێزی عەرەب بۆ دانان لە جێگای ئەوان هەیە. خودی YPGەش هێزی پێویستی بۆ جێگیر کردن لە ڕەقە نییە. هەر بەم بۆنەوە کوردەکان دەبێت هەر لە ئێستادا تەنانەت لە بیری پاراستنی ئەو ناوچانەدا بن کە گرتوویانەتەوە و هەروەها لە بیری دابینکردنی هێزی عەرەب بۆ جێگیرکردن لە ڕەقە پاش وەدەرنانی داعش ببن. بەڵام ساڵح موسلیم وتوویەتی کە هێزەکانی YPG، پاش کۆنتڕۆڵکردنەوەی هەر ناوچەیەک، ئەو ناوچەیە ڕادەستی ئیدارەی خۆجێی دەکەن.
شەڕڤانانی کورد بە ئارانیوزیان ڕاگەیاندبوو کە شەڕی ڕەقە، شەڕێکی سەخت و دژوار دەبێت و لەوانەیە کە کوژراوێکی زۆری لێ بکەوێتەوە.
دوو کەس لە شەڕڤانانی بیانی کە پەیوەست بە ڕیزی YPG بوونە، وتوویانە کە ئەگەر پاڵپشتیی هێزەکانی هاوپەیمانیان هەبێت، گرتنەوەی ڕەقە دەکرێت. ئەم کارە وەکوو سەرکەوتنێکی گەورە و هاوشێوهی ئازادکردنەوەی کۆبانێ دەبێت.
ههواڵ ئێرنێستۆ، شەڕڤانی فەڕەنسی YPG وتوویەتی کە شەڕ بۆ ئازادکردنەوەی ڕەقە دژوارە و زیانێکی زۆری لی دەکەوێتەوە. ئێمە لە کۆبانێ 1500 کەس لە هێزەکانی خۆمانمان لەدەست دا کە لەوانەیە لە شەڕی ڕەقە ئەم ڕێژەیە بە 3000 هەتا 4000 کەس بگات.
ئەبوو عیسا ڕەقاوی، لە فەرماندەکانی سوپای ئازادی سووریا کە لەگەڵ هێزەکانی YPG هاوکاری دەکات، داوای لە هاوپەیمانان کردووە کە هەرچی زووتر ئامادەکاریی بۆئۆپراسیۆنی ئازادکردنەوەی ڕەقە بکات، چون داعش ئامادەکاریی کردووە و بە هەڵکەندنی خەندەق بە دەوری شاری ڕەقە و وەرگرتنی زۆرەملی هێز لە نێو گەنجان، خۆی بۆ ئۆپراسیۆن دژ بە هێزەکانی یەکگرتووی سووریا ئامادە کردووە.
کۆدی بابهت: 54641 | بهروار: ۱۳۹۵/۱/۱۰ | کاتژمێر: 14 : 24
برچسب:
نویسنده: استخدام کار