خرید بک لینک

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس وتەبێژی فەرمیی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لە ڕوونکردنەوەیەکدا هه‌ڵوێستی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی هه‌مبه‌ر به‌و ئاڵوگۆڕانه که بڕیاره له کابینه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراقدا بێته ئاراوه ڕاگه‌یاندووه.

له‌و ڕاگه‌یێندراوه‌دا کاردانه‌وه‌ی نه‌رێنی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان هه‌مبه‌ر به ئه‌و ئاڵوگۆڕانه‌ی که ڕه‌نگه له کابنیه‌ی ده‌وڵه‌ت بێته ئاراوه خراوه‌ته ڕوو که ڕایگه‌یاندووه: گۆڕینی وه‌زیره‌کان و هه‌ڵبژاردنی که‌سانێکی نوی بۆ به‌ده‌سته‌وه گرتنی وه‌زاره‌تخانه‌کان و یان وه‌لاوه‌نانی وه‌زیره‌کان، بایه‌خ و گرینگایه‌تی خۆی له‌ده‌ست داوه، چونکه بنه‌مای هاوبه‌شی و هاوپه‌یمانی له عێراقدا خراوه‌ته ژێر پێ.

وته‌بێژی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌و ڕوونکردنه‌وه‌دا جه‌ختی کردۆته‌وه، لە ژمارەیەک میدیا و دەزگەی ڕاگەیاندندا وا بڵاو کراوەتە کە لەبارەی پێشنیارەکان بۆ گۆڕانکارییە وەزارییەکان و لادانی وەزیرەکان و کاندیدکردنی کەسی تر بۆ پۆستە وەزارییەکانی حکوومەتی عێراقی، سەرۆک وەزیرانی عێراق پەیوەندی بە بارزانیه‌وه کردووە. ئه‌مه له حاڵێکدایه که له‌مباره‌وه هیچ ڕاوێژێک له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی هه‌رێمی کورستان نه‌کراوه و بە هیچ شێوەیەک باسی پێشنیارەکان بۆ گۆڕانکاریی وەزاری لەنێوانیاندا نەکراوە.

له‌به‌شێکی دیکه‌دا هاتووه: "لێرەدا سەبارەت بە پێشنیارەکان بۆ گۆانکارییە وەزارییەکانی حکوومەتی عێراقی و هەڵوێستی بەڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەمبارەیەوە بە گشت لایەک ڕادەگەیێنین کە له‌لای بارزانی گۆڕانکاریی وەزاری و کاندیدکردنی کەسی تازە بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزاری یان لادانی وەزیرەکان لە حکوومەتی عێراقیدا بایەخێکی ئەوتۆی نەماوە چونکە بنەمای شەراکەت لە حکوومەتی عێراقیدا پێشێل کراوە و مانای نەماوە. کە شەراکەتیش نەما کورسیی وەزارەت چ بەهایەکی دەمێنێت؟

زیادیشی کردووه: لە 28ی 3ی 2016 لەمبارەیەوە سەرۆک کۆماری عێراق لەڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە سەرۆک ی هه‌رێمی کوردستانه‌وه کردووە و، تێیدا بارزانی ناڕازی بووە لە نەمانی بنەمای شەراکەت لە حکوومەتی عێراقیدا.

ئه‌م ڕوونکردنه‌وه‌یه له کاتێکدایه که سه‌لیم جه‌بووری سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕووژی دووشه‌ممه ڕایگه‌یاندبوو که هاوپه‌یمانییه سیاسیه‌کان ڕۆژی پێنجشهمهیان وه‌کوو دوایین مۆڵه‌ت دیاری کردووه تاکوو ناوی وه‌زیره‌کانی کابینه‌ی نوێ له لایه‌ن حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ڕابگه‌یێندرێت.

عه‌بادی ڕۆژی سێشهمه داوای له په‌رله‌مانتاران و لایه‌نه سیاسیه‌کان کردبوو که هه‌ڵوێستی ڕاشکاوانه‌ی خۆیان له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی که وه‌زیره‌کان سه‌ر به هاوپه‌یمانییه سیاسیه‌کان بن یان ئه‌وه‌ی که کابینه‌یێکی تکنۆکرات پێکبهێنرێت، بخه‌نه ڕوو.

فراکسیۆنه کورده‌کانی په‌رله‌مانی عێراق جه‌خت ده‌که‌نه سه‌ر مانه‌وه‌ی پشکی 20 له سه‌دی پۆسته وزارهییهکان بۆ کورد و دژایه‌تی توندیان ده‌ربڕیوه هه‌مه‌به‌ر به که‌مکردنه‌وه‌ی پشکی ئه‌وان له ده‌سه‌ڵات.

هه‌ر له‌م په‌یوه‌ندییه‌دا موحسین سه‌عدوون، په‌رله‌مانتاری پارتی له ئه‌نجومه‌نی نوینه‌رانی عێراق وتی: پارتە کوردستانییەکان پێش ئاشنابوون لەگەڵ وەزیرانی نوێی کابینەی عەبادی و شێوەی هەڵبژێردرانیان و لەبەرچاوگرتنی بەشی ئیتنیکەکان و کەمینەکان لەم هەڵبژاردنەدا، دەنگی متمانەیان پێ نادەن.

ناوبراو له لێدوانێکدا بۆ هەواڵدەریی "عین العراق نیوز" زیادی کرد: ئەو کۆمیسیۆنانەی کە لەلایەن سەرۆکانی سێ دەسەڵات لە عێراق بە مەبەستی یارمەتیدانی حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی ئه‌و وڵاته بۆ هەڵبژاردنی وەزیرەکانی کابینەی نوێ پێکهاتوون، لەڕاستیدا هیچ کارێکی ئەوتۆیان ئەنجام نەداوە و پارتە کوردستانییەکانیش هەتا ئێستا هیچ پاڵێوراوێکیان بە عەبادی نەناساندووە و بەشداریی ئەم کۆمیسیۆنانەیان نەکردووە.

موحسێن سەعدوون وتیشی: عەبادی دەبێت پێش ناساندنی وەزیرەکانی کابینەی نوێ بە ئه‌نجومه‌نی نوێنەران، بە مەبەستی ئاگاداربوونەوە لە پێوەرەکانی هەڵبژاردنیان، ناوی ئەو کەسانە ڕادەستی پارت و لایەنە سیاسییەکان بکات.

کۆدی بابه‌ت: 54650 | بهروار: ۱۳۹۵/۱/۱۱ | کاتژمێر: 12 : 46

برچسب: نویسنده: استخدام کار تاريخ: چهارشنبه 11 فروردين 1395 ساعت: 15:46

صفحه بندی