بە پێی هەواڵی کوردپرێس بە گێڕانەوە لە ئیرنا، محەممەد جەواد زەریف لەم دواییانەدا لە لاپەڕەی تایبەتی تویتێرەکەی خۆیدا نووسیویەتی: ئێران لە ماوەی ٢٥٠ ساڵی ڕابردوودا هێرشی نەکردوەتە سەر هیچ وڵاتێک بەڵام ئەو کاتەی سەدام ئێمە بە مووشەک بۆردومان دەکرد و ماوەی ٨ ساڵ خەڵکی بێ تاوانی ئێران بە چەکی کیمیایی سەدام هێرشی دەکرایە سەر، کەس یارمەرتی ئێمەی نەدا.
وەزیری دەرەوە وتیشی: من لەو کەسانەی کە ئێران بە کردەوەی ورووژێنەرانە تۆمەتبار دەکەن، داوا دەکەم کە قسەیکەی فەرماندە سوپای پاسدارانی ئێران دووپات بکەنەوە کە وتی ئێمە بێجگە لە بەرنگاری کردن لە خۆمان، کەڵک لە هێزی سەربازی وەرناگرین.
زەریف زیادیشی کرد: نە بەرجام و نە بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایش، ڕێگری لە چالاکی ئێران لە سەر ئەو مووشەکانەی کە توانای هەڵگرتنی کڵاوی ناڤۆکیان نییە ناکەن. دەقەکان بخوێننەوە؛ بە زمانی ئینگلیزی ساکار نوسراوە و دەقێکی مافەوانی تەکنیکی نییە.
سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی وڵاتەکەمان هەروەها لە سەردانی ئەم دواییانەی خۆی بۆ وڵاتی ئۆستۆڕالیا و نیوزێلەند، لە لێدوانێکدا بۆ ڕادیۆ نیوزیلەند ڕایگەیاند کە تاقیکردنەوەکانی مووشەکی ئێران دژی ڕێکەوتنی ناڤۆکی نین.
زەریف وتیشی: ئێمە بە بەراورد لە گەڵ وڵاتانی ناوچەکە تەنها بەشێکی زۆر کەم بۆ کەرەستەی سەربازی و خۆپاراستن خەرج دەکەین.
ناوبراو ڕوونیشی کردەوە: ئێمە بەردەوام وتومانە درێژە بە گەشەپێدانی تواناکانی بەرنگاری لە خۆمان دەدەین و ئەمە هیچ پەیوەندیەکی بە چەکی ناڤۆکییەوە نییە.
وەزیری دەرەوە هەروەها وتیشی: ئەم مووشەکانە تەنها بۆ ئامانجی بەرنگاری و خۆپاراستنن و ئێمە هێرش نەکردۆتە سەر هیچ وڵاتێک و ناشیکەین.
کۆدی بابهت: 54661 | بهروار: ۱۳۹۵/۱/۱۲ | کاتژمێر: 14 : 13
برچسب:
نویسنده: استخدام کار