خرید بک لینک

بەپێی هەواڵی کورپرێس، حەمید ڕەزا پیری لەگەڵ بەرپرسی ئەنجومەنی هاوئاهەونگی بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەکانی پارێزگای کرماشان، کۆمەڵەی چاودێری و دەرمانی "راه سعادت" مادەی ١٦ی یاسای بەرەنگاربوونەوەی مادەی هۆشبەر کە بریتین لە بەکاربەری مۆتەجاهیر، کارتۆن خەو و بێ خانومانی بەسەر کردەوە.

بەڕێوەبەری گشتی بەشی پارێزگار لەم بەسەر کردەنەوەیەدا هەوڵەکان بۆ دەرمان و چارەسەرکردنی کێشەی بەکاربەرانی مادەی هۆشبەری بە کارێکی خواویست و پڕ لە خێر و پاداشت لە قەلەمدا و وتی: ئەو کەسانە کە لەم رێگایەدا هەنگاو هەڵدەگرن خێر و پاداشتێکی تایبەتیان بەردەکەوێت چونکە کەمتر کەسێک ئامادەیە وەها کارێک ئەنجام بدات.

ناوبراو وێڕای جەخت کردنەوە لەسەر بەکارهێنانی بەرنامەی زانستی، پسپۆڕانە و فەرهەنگی بۆ لابردن و چارەسەرکردنی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر وتی: بەکارهێنەرانی مادەی هۆشبەر دەبێت بە شیوازی پسپۆڕانە و هەروەها بەرنامەی فەرهەنگی لە داوی مادەی هۆشبەر رزگاریان بێت و دەبێت هەوڵ بدرێت تا ئەم کەسانە بۆ لابردنی مادەی هۆشبەر کەمترین ڕێژەی مادەی میتادۆن بەکاربهێنن.

پیری، کاری چاودێری بەکارهێنەرانی مادەی هۆشبەر و هەوڵدان بۆ دوور کردنەوەی ئەوان لە مادەی هۆشبەر بە کارێکی پڕ بایەخ لە قەڵەمدا و وتیشی: ئەم بابەتە دەبێتە هۆی دروست بوونی کەشێکی لەبار بۆ گەڕانەوەی ئەم کەسانە بۆ باوەشی گەرمی بنەماڵەکانیان.

ئەو هەروەها ڕایگەیاند: هەر هەنگاوێک بۆ چاودێری و خاوێن کردنەوەی ئەمجۆرە کەسانە لە ئیعتیاد ئەنجام بدرێت زۆر بایخدارە و ئێمە لەم جۆرە هەنگاوانە بە جیدی لە پارێزگای کرماشاندا پشتیوانی و پێشوازی دەکەین و هەر هەنگاوێکیش بۆ کاریگەری زۆرتری ئەم هەنگاوانە بکەوێتە سەر شانی ئێمە بە دڵنیایەوە ئەنجامی دەدەین.

هەروەها لەم بەسەر کردنەوەیەدا بەرپرسی ئەنجومەنی هاوئاهەنگی بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەکان پارێزگا لە وتەیەکدا ڕایگەیاند: بەهۆی ئەو پلانانە کە داڕێژراون و لە پێناو نەهێشتنی کۆمەڵگا لە بوونی کەسانی کارتۆن خەو و بێ خانومان، وێڕای نەبوونی پێداویستی و سنوورداربوونی بودجە، جێگای خۆشحاڵییە بە چاودێری و بەدواداچوونی بەڕێوەبەرایەتی باڵای پارێزگا، ئەنجومەنی هاوئاهانگی بەرنگاربوونەوەی مادەی هۆشبەر بە هاوئاهەنگی دەزگا پەیوەندییدارەکان بۆ رۆژانی نەورۆزی ئەمساڵ توانیویەتی پتر لە ٣٠٠ کەسی سواڵکەر، بێ ڕێوشوێن، کارتۆن خەو و بەکاربەری مادەی هۆشبەر، بەشێوازێکی شیاو رێکخراون و خراونەتەوە ژێر چاودێری و سەرلەنوێ چارەرسەر کردنەوە.

عەلی شمشێری هەروەها ڕایگەیاند: لە کۆتایی قۆناغەکانی چارەسەردا، ئەم کەسانە لە رووی تەکنیکی و پیشەییەوە فێری کار دەکرێن چونکە بەپێی ئەو پلانانە کە دانراوە هەوڵ دەدەین ئەم جۆرە کەسانە بە بەدەستهێنانی ئەزموونی جۆراوجۆر ببن بە خاوەن کار و پیشەی خۆیانەوە و بەمجۆرەش ڕێژەی زیانە کۆمەڵایەتییەکان لە کۆمەڵگادا کەم دەبێتەوە و ئێمە بەوپەڕی تواناوە هەوڵ بۆ نەهێشتنی بەکاربەرانی مادەی هۆشبەر و دیسان چارەسەرکردنی ئەوان دەدەین.

کۆدی بابهت: 54668 | بهروار: ۱۳۹۵/۱/۱۲ | کاتژمێر: 17 : 59

برچسب: نویسنده: استخدام کار تاريخ: جمعه 13 فروردين 1395 ساعت: 0:24

صفحه بندی