بەپێی هەواڵێ کوردپرێس و بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی ڕاگەیاندنی رێبەری مەزن شۆڕش، ئایەتوڵڵا خامنەیی رێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی رۆژی چوارشەممە لە ساڵرۆژی لەدایکبوونی فاتیمەی زەهرا (د.خ) لە دیدار لەگەڵ بەشێک لە مەداحان و زاکیران، وێڕای ئاماژەدان بە کەڵک وەرگرتنی هەردەمی نەیاران لە هەموو ئامرازەکان بۆ بەرنگاربوونەوەی گەلی ئێران و سیستەمی ئیسلامی جەختیان لەسەر ئەوە کردەوە کە لە سەردەمی ئاڵۆزی ئێستا و داهاتوودا دەبێت لە هەموو ئامرازەکانی سیاسی، کۆمەڵایەتی، ئابووری، بەرگری بۆ بەهێزترکردنی پێگەی ئێران کەڵک وەرگرین.
بەڕێزیان وێڕای پێرۆزبایی کردنی جەژنی لەدایکبوونی کچی پێغەمبەری مەزن (د.خ) هەروەها ڕایانگەیاند: "کچی پێغەمبەری مەزن" و "هاوسەری ئیمامی خوای گەورە" پیشاندەری بەرزی پێگە و جێگای فاتیمەی زەهرایە، کە پەروەردە کردنی "دوو سەیدی خەڵکی بەهەشت" و "خۆپارێزی و خاوێنی هەناو و دڵ" لەو تایبەتمەندیانەیە کە دەتوانێت خۆپارێزی و چاودێری بەردەوام لە ژیانی تاک و کۆمەڵگادا بەدیبێنێت.
رێبەری مەزنی شۆڕش وتیشیان: سیستەمی چەوسێنەران پشتیان بە مڵهۆڕی سیاسی، ئابووری، کۆمەڵایەتی و سەربازی بەستووە و لە هیج هەوڵێکیش بۆ زەبەر وەشاندن لە کۆماری ئیسلامی و گەلی ئێران درێخی ناکەن و نابێت ئەم راستیە لەبەرچاو نەگرین.
ئایەتوڵڵا خامنەیی وێڕای ئاماژەدان بە کەڵک وەرگرتنی دوژمنانی شۆڕش لە ئامرازی کۆن و نوێ بۆ دژایەتی گەلی ئێران جەختیان لەسەر ئەوەش کردەوە: ئەوان لە دانوستان و ئاڵوگۆڕی ئابووری، گەمارۆ، هەڕەشەی سەربازی و هەر ئامرازێکی دیکە بۆ بەرەو پێشبردنی ئامانجەکانی خۆیان کەڵک وەردەگرن و ئێمەش دەبێت لە هەموو ئەم بوارانەدا توانای بەگژداچوونەوە و بەرگریمان هەبێت.
بەڕێزیان توانای سەربازیان بە گەورەترین چەکی چەوسێنەران بۆ مڵهۆڕی لە بەرامبەر گەلی ئێران هەژمار کرد و بە خستنەڕووی پرسیارێکی بنەڕەتی وتیان: لەم بارودۆخە جەنگەڵ ئاسایەی جیهاندا ئەگەر کۆماری ئیسلامی تەنیا بە دوای دانوستان و ئاڵوگۆڕی ئابووری و تەنانەت زانست و تەکنەلۆژیاشدا بڕوات بەڵام توانای بەگری نەبێت، تانانەت دەوڵەتە بچوکەکانیش رێگا بە خۆیان دەدەن کە هەڕەشە لە گەلی ئێران بکەن.
ئایەتوڵڵا خامنەیی وێڕای ڕەخنەی توند لەو کەسانەی کە سەردەم و جیهانی داهاتوو بە جیهانی دانوستان دەزانن و نە مووشەک، ڕایانگەیاند: ئەم سەردەمە سەردەمی هەموو شتێکە و ئەگینا بە ئاسانی و بە ڕوونی مافی گەلی ئێمە دەخۆن.
بەڕێزیان وتیشیان: وتنی ئەوەی کە سەردەم و جیهانی ئەمڕۆ جیهانی دانوستانە و نە مووشەک، ئەگەر لە ڕووی بێ ئاگاییەوە بێت بابەتێکە و بەڵام ئەگەر لە ڕووی ئاگادار و زانیارییەوە بکرێت خیانەت هەژمار دەکرێت.
رێبەری شۆڕش پیشاندانی مووشەکی پێشکەوتوو و مۆدێرنی سوپای پاسدارنی بە مایەی دڵخۆشی ئەو گەلانە زانی کە دڵیان بە هۆی کار و کردەوەکانی رژێمی زایۆنی و ئەمریکاوە خوێنە، بەڵام هیچ کارێکیان پێناکرێت و ڕاشیانگەیاند: دوژمنان بە بەردەوامی خەریکی بەهێز کردنی توانای سەربازی و مووشەکی خۆیانن لەم باروودۆخەدا چۆن دەڵێن سەردەمی مووشەک بەسەرچووە.
ئایەتوڵڵا خامنەیی ئەم قسانەی هاوشێوەی قسەی بەشێک لە بەرپرسانی دەوەڵەتی ڕاگوزەر لە سەرەتای شۆڕشدا زانی و زیادیان کرد: لەو کاتەدا بەرخۆدان و خۆڕاگریمان کرد و پاش ماوەیەک کە سەدام هێرشی بۆ سەر ئێران هێنا دەرکەوت تا چ ڕادەیەک پێویستیمان بەو کەرەستە سەربازیانە هەیە.
رێبەری شۆڕش وێڕای جەخت کردنەوە لەسەر ڕەزامەندی خۆی بۆ رێگای دیپلۆماسی و دانوستانی سیای، جگە لە چەند بابەت و لایەنێک وتیان: وەها بانگەشە نەکەن کە گوایا ئێمە دژی دانوستانین ئێمە دەڵێین دەبێت بەهێزی و هوشیارییەوە دانوستان بکەین تا فریومان نەدەن.
بەڕێزیان سەبارەت بە ئابووری خۆڕاگرانەش زیادیان کرد: دووپات کردنەوەی قسەکان و دروشمەکان مرۆڤ تووشی پەژارە دەکەن هەربۆیە کاتی "داپەڕ و کردەوە" بۆ بەهێزتر کردنی دۆخی ئابووری وڵات و باشترکردنی باری گوزەرانی خەڵکە.
کۆدی بابهت: 54666 | بهروار: ۱۳۹۵/۱/۱۲ | کاتژمێر: 16 : 28
برچسب:
نویسنده: استخدام کار