بە پێی هەواڵی کوردپرێس، هەندێک لە ئێرانییە هونەرمەند و هەنەرپەروەرانی دانیشتووی پاریس لە سەروبەندی جەژنی نەورۆز بیر منداڵانی بێ دەرەتانی ئیلامی کەوتوونەوە و بە جۆرێک خۆشییەکانیان لە گەڵ ئەو منداڵانە دابەشکرد.
ئەم کارە خواپەسند و جوانە بە هەوڵی ئەنجومەنی ئیقباڵی فەرزانە کە ماوەی دوو ساڵە لە شاری پاریس بە مەبەستی پشتیوانی کردن لە منداڵان و کەم دەرەتانەکانی ئیلام چالاکییەکانی دەست پێکردوە، دامەزراوە و ژمارەیەکی بەرچاو لە خەڵکی پاریس و فەڕانسە پێشوازیان لەو چالاکییە مرۆڤ دۆستانە کرد.
یەکێک لە ئەندامانی ئەم ئەنجومەنە لەم پەیوەندیەدا لە لێدوانێکدا بۆ هەواڵنێری کوردپرێس وتی: دوو هونەرمەندی گەنجی ئێرانی دانیشتووی پاریس هاوکات لە گەڵ ساڵی نوێ و هاتنی جەژنی نەورۆز، خۆشەویستیان بۆ وڵات لە گەڕەکێکی بەناوبانگی پاریس بە ناوی saint) germain des près) هاوبەش کرد.
فەریبا ڕەزەوی زیادیشی کرد: ئایدا تەوەکولی، دانیشتووی پاریس و ئەمیر شاهۆرانی دانیشتووی ئێران، پێکەوە هاتنی نەورۆز و ساڵی نوێیان لە کڵێسەیەکی کۆن و مێژوویی لە ناو دڵی شاری پاریس کرد بە جەژن.
ناوبراو وتیشی: ئەم دوو هونەرمەندە بە هاوکاری ئەنجومەنی ئیقباڵ فەرزانە وێنەگەلێکیان لە ڕوخساری منداڵانی دەسکورتی ئیلام کێشاوە و نمایش کرد.
فەریبا ڕەزەوی بە ئاماژە بەوەی کە ئەم پێشانگایە لە لایەن ئێرانییەکان و خەڵکی پاریس پێشوازییەکی گەرم و گوڕی لێکرا ڕوونی کردەوە: هەموو داهاتی ئەم پێشانگایە دەدرێتە ئەنجومەنی ئیقباڵ فەرزانە کە لە ئێستادا پشتیوانی لە منداڵانی دەسکورت و کەم دەرەتانی ئیلام دەکات.
ناوبراو وتیشی: ئەم پێشانگایە لە لایەن ئێرانیانی دانیشتووی وڵاتی فەڕانسە و هاوڕێیانی فەڕانسەوی پێشوازییەکی بەرچاوی لێکرا.
کۆدی بابهت: 54670 | بهروار: ۱۳۹۵/۱/۱۲ | کاتژمێر: 22 : 12
برچسب:
نویسنده: استخدام کار