خرید بک لینک

بهپێی ههواڵی کوردپرێس ئەمڕۆ شەممە ٢ى نیسانى ٢٠١٦ و دواى کۆبوونەوەى فراکسیۆنە کوردییەکان لە بەغدا، ئارام شێخ محەمەد، جێگرى دووەمى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق بە ئێن ئاڕ تى ڕایگەیاند: "هێشتا زووە بۆ ئەوەى بڕیار لەسەر عەبادى بدەین تابڵێین چووەتە ژێربارى داواکارییەکان ئێمە یان نەچووە، بۆیە هێشتا زووشە قسەکردن لەسەر کشانەوە لە حکوومەتەکەى عەبادى."

ناوبراو زیادیشی کرد: "لەسەر ژمارەى کەمکردنەوەى وەزارەتەکان ڕێکنەکەوتووین، بەڵام فراکسیۆنەکان وەک خۆیان دەمێننەوە و کاندیدى خۆیان دەبێت و پێویستە ئەو ناوانەش وەربگرن کە سەرۆک وەزیران هێناویەتى".

هەروەها وتیشى "ئەگەر فراکسیۆنەکانیش ڕایان لەسەر ناوەکانی کابینەکەى عەبادى نەبوو، ئەوە دەتوانن کاندیدى خۆیان بێنن، بەڵام بەو پێوەرانەى سەرۆک وەزیران دایناوە، بۆ ئەوەى گونجاوبێت لەگەڵ حکوومەتەکەى".

هەروەها ئەوەشى وت "ئەوەى کە پەیوەندى بە ئێمەوە هەیە ڕێژەى کورد لەسەدا ٢٠ ەو ڕێژەى سونە لەسەدا ٢٢ ەو هاوپەیمانى نیشتیمانى لەسەدا ٥٥ەو هەروەها وەزارەتێکیش بدرێت بە کەمە نەتەوەکان".

ئارام شێخ محەمەد سهبارهت به کشانەوەى کورد لە حکوومەتەکەى عەبادى، وتى: "ئێمە ئێستا زیاتر قسەمان لەسەر کاندیدەکانە کەلەلایەن فراکسیۆنەکانەوە، بەڵام بەپێوەر لەسەر بنەماى تەکنۆکرات".

هەروەها وتیشى "هێشتا زووە بۆ ئەوەى بڕیار لەسەر عەبادى بدەین تابڵێین چووەتە ژێربارى یان نەچووە، ئەم قسەیە بۆ ئەوکاتەیە ئەگەر وادەرچوو، بەڵام کۆبوونەوەکانى ئێمە بۆ ئەوەیە کەوا دەرنەچێت، بۆیە جارێ زووە بۆ کشانەوە".

شیاوی ئاماژهیه ڕۆژى پینجشەممە ٣١ى ئازارى ٢٠١٦ حەیدەر عەبادى ناوى ١٤ کاندیدى حکومەتەکەى پێشکەش بە پەرلەمان کرد بۆ ئەوەى دەنگى لەسەر بدەن، لەناو وەزیرەکانى پێشوشدا تەنها وەزیرى بەرگرى و وەزیرى ناوخۆى نەگۆڕى، لەناو کاندیدەکانیشدا دوو ناوى کورد هەبوون، هەرچەندە فراکسیۆنە کوردییەکان و لایەنە سیاسیەکان خۆى بێ بەریکرد لە هەردوو کاندیدەکانى وەزیرى نەوت و وەزیرى ئاوەدانکردنەوەى نیشتەجێبوون، هەردوێنێش کاندیدى وەزیرى نەوت نزار سالم کشانەوەى خۆى ڕاگەیاند.

کۆدی بابهت: 54706 | بهروار: ۱۳۹۵/۱/۱۴ | کاتژمێر: 14 : 59

برچسب: نویسنده: استخدام کار تاريخ: شنبه 14 فروردين 1395 ساعت: 18:52

صفحه بندی