بە پێی هەواڵی کوردپرێس بە گێرانەوە لە ماڵپەڕی ڕاگەیاندنی سەرۆک کۆماری، حوجەتولئیسلام دوکتۆر حەسەن ڕۆحانی رۆژی دووشەممە لەو دیدارە ساڵی نوێی وەک ساڵی تێکۆشان و بەڕێوەبەرایەتی بۆ هەوڵ و کردەوە لە ئابووریی خۆڕاگری زانی و وێرای داکۆکی لە هەنگاوهەڵێناوە لە سەر بواری گەشەی هۆشیارانە وەک پێداویستیی وڵات، وتیشی: بەرجام ئاسانکاریی پێویست و لابردنی تەگەرەکانی بەردەمە و فەزایەک دەخەملێنێت، بۆ ئەوەی بتوانین لە پێناو بەرژەوەندیی جەماوەر و گەشە و پێشکەوتن بەهرە لە تەواو ئیمکانەکان وەربگرین.
دوکتۆر ڕۆحانی دوای ئاماژە بە هەوڵی دوژمنان بۆ سڕینەوەی توانست و کاریگەریی ئێران لە بازاڕی جیهانی وزە لە ساڵانی ڕابردوو، لە کاتێکدا کە ئێران خاوەن پێگەی تایبەتیی وزە لە ئاستی جیهانی و ناوچەییە، زیادیشی کرد: ئەگەر ئەم دەوڵەتە بیویستبایە بە رێگای ڕابردوودا بڕوات، ئەمڕۆکە هەناردەی نەوتی وڵات تا خاڵی سیفر دادەبەزی و ئەگەر بەرجام نەدەبوو نەماندەتوانی تەنانەت یەک بەرمیل نەوتیش هەناردە بکەین، بەڵام بە یارمەتیی خودا و هەوڵی دەوڵەت ماف و پشکی وڵاتەکەمان لە ئاستی بازاڕدا مسۆگەر دەکەین.
سەرۆک کۆمار ئاماژەی بە هەوڵەکانی دەوڵەت بۆ بەرزکردنەوەی ڕۆڵی ئێران لە بازاڕی وزە و کاریگەرییەکانی لە سەر ژیانی جەماوەر کرد و وتی: دەوڵەت هاوکات هەوڵی داوە کە هەنگاو بە هەنگاو، دەروەستی بوودجە بە داهاتی نەوتەوە کەم کاتەوە و بۆ یەکەمجار لە مێژووی دوای شۆڕش، ساڵی ٩٤ یەکەمین ساڵێک بوو کە هەناردەی نانەوتی زیاتر لە هاوردەی نانەوتی بووە.
ڕۆحانی بە بیرهێنانەوەی پێشکەوتنەکان لە وەزارەتی پەیوەندی و تەکنۆلۆژیای زانیاری، وتیشی: بە پێی ڕاپۆرتی وەزیری پەیوەندی و تەکنۆلۆژیای زانیاری لە سەرەتای دەوڵەت بە نیسبەتی پلانی پێنجەم، پڕۆژەگەلی ئەم وەزارەتخانەیە نزیک بە 14.5 لە سەد پێشکەوتنی بووە و ئەمڕۆکە ئەو ئاستە لە سەداسەدیش تێپەڕبووە.
سەرۆک کۆمار بە داکۆکی لە پێشگری لە لەناوچوونی فەزای هیوا و هەوڵی دوای بەرجام، ڕایگەیاند: دەبێ ڕێز بگرین لە هەوڵی کەسانێک کە لە پێناو کردنەوەی ئەم گرێ کوێرەیە تێکۆشاون و سەرکەوتنەکانی دەوڵەت بەرهەمی لوتفی خوداوەندی و ئامادەبوون و پشتیوانی و هەوڵی جەماوەری بووە و ئەگەر خەڵکی بە دەنگی خۆیان لە هەڵبژاردنەکاندا بەشدار نەدەبوون، بە دڵنیاییەوە نەمادەتوانی ئەم ئاستە لە پێشکەوتن و دەسەڵات مسۆگەر بکەین.
دوکتۆر ڕۆحانی بە خستنەڕووی ئەوەی کە دەبێ لە فەزای پاش بەرجام لە پێناو ڕاکێشانی سەرمایەگەلی ناوخۆیی و دەرەکی و وەبەرهێنانی تەکنۆلۆژیا گرینگە جیهانییەکان بەهرە وەرگرین، جەختی کرد: دەبێ بە کار، هەوڵ و وردبینی و تەکنۆلۆژی، بە باشترین شێوە لە توانستگەلی ناوخۆیی و هێزی گەنجانی وڵاتەکەمان بەهرە ببەین و لەم بەستێنەدا یەکێک لەو بەشانەی کە دەتوانێ یارمەتیدەری جووڵەی بەرەوپیشی وڵات بێت، "ئای تی" و "ئاسی تی"یە کە دەتوانێ لە گەشەی زانست و تەکنۆلۆژیادا هاندەرمان بێت.
سەرۆک کۆمار بە ئاماژە بە پەسەندکرانی چوارچێوەگەلی تۆڕی نیشتمانی زانیاری لە شۆڕای باڵای فەزای مەجازی و ڕەخسانی بەستێنی بەهرە وەرگرتن لەو ڕایەڵە لە وڵاتدا وتی: دەبێ بە چەشنێک هەوڵ و پلان داڕێژین کە جەماوەر بەهرە وەرگرتن لە تۆڕە کۆمەڵایەتییە ناوخۆییەکان بەلایانەوە باشتر و ئەرخەیانتر لە تۆڕە کۆمەڵایەتییە بیانییەکان بێت.
ناوبراو هەروەها بە ئاماژە بە زەروورەتی هەوڵ بۆ جێبەجێ کردنی تێکرایی دەوڵەتی ئەلەکترۆنیکی لە وڵاتدا، وتیشی: دەوڵەتی ئەلەکترۆنیکی یەکێک لە رێگاکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە وڵاتدایە.
کۆدی بابهت: 54799 | بهروار: ۱۳۹۵/۱/۱۷ | کاتژمێر: 3 : 28
برچسب:
نویسنده: استخدام کار