کوردپرێس: کوردستان هه‌ندێ له گه‌وره‌ترین ناوه‌کان له پیشه‌ی نه‌وتی ڕاکێشا و به سه‌رمایه‌دانه‌ران به‌ڵێنی ده‌ستکه‌وتێکی باش و چاوه‌ڕواننه‌کراو و سوودێکی گه‌وره‌ی دا به‌ڵام بۆ سه‌دان که‌س له سه‌رمایه‌دانه‌رانی بچووک ته‌نیا خه‌سارێکی کوشنده و خه‌ونه بێ ئاکامه‌کانی به‌دواوه بوو.
کۆمپانیای گۆلف کی ستۆن تووشی قه‌یران هاتووه
کۆمپانیای گۆلف کی ستۆن دوایین قه‌یرانی به بار هێنا. حه‌وته‌ی ڕابردوو به‌رپرسی ئه‌و کۆمپانیایه ناچار بوو قبووڵ بکات که له ئه‌گه‌ری ڕێکنه‌که‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه‌ی که قه‌رزیان پێ داوه، به کۆتاییه‌کانی کاری خۆی نزیک ده‌بێته‌وه. ئه‌م کۆمپانیا له مانگی ئهیپڕێڵ و ئه‌کته‌وبری ئه‌مساڵ به پێدانی سوودێکی زۆر به‌ره‌وڕوو ده‌بێته‌وه و ده‌بێ تاکوو مانگی ئه‌یپڕێڵی 2017 نزیک به 250 میلیۆن دۆلار له قه‌رزه‌کانی خۆی بداته‌وه. ئاستی پاره‌ی نه‌ختینه‌ی (ئه‌م کۆمپانیا) له 16ی مارچ بۆ 51 میلیۆن دۆلار دابه‌زی که له ئاستی 243 میلیۆن دۆلاری ئه‌و کۆمپانیا له جوونی ساڵی 2014هش که‌متره.
له حاڵێکدا که ئه‌م کۆمپانیا به دوای کڕیارێکی نوێیه، بایه‌خی پشکه‌کانی ئه‌و کۆمپانیا له حه‌وته‌ی ڕابردوو نزیک به 30 له‌سه‌د دابه‌زی و گه‌یشته خوارترین ئاستی خۆی. ئه‌م کۆمپانیا به دوای ده‌ستپێکردنی لێکدانه‌وه ستراتژیکه‌کانی له مانگی فێبریوێری ساڵی ڕابردوو پشکه‌کانی خۆی بۆ فرۆشتن دانا.
ئه‌گه‌رچی خه‌سار و زه‌ره‌ری کۆمپانیای نه‌وتی گۆلف کی ستۆن زۆر بووه به‌ڵام ئه‌م زیان و خه‌ساره زۆر دوور له چاوه‌ڕوانیش نه‌بوو. ئه‌م کۆمپانیا تاکوو ئه‌کته‌وبری ساڵی 2013 له گه‌یشتن به ئامانجه‌کانی به‌رهه‌مهێنان تواناییه‌کی خواری له خۆی نیشان دابوو. ئاراسته نه‌کردنی زانیارییه‌کی ورد و دروست له‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رێتی ئه‌و کۆمپانیایه، سووکایه‌تی به سه‌رمایه‌دانه‌رانی بچووک کرد.
تاد کوزل، دامه‌زرێنه‌ری کۆمپانیای گۆلف کی ستۆن و به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێکاری ئه‌و کۆمپانیایه خانه‌نشین کرا و سێ به‌رپرسی دیکه‌ش له ساڵی 2014 ده‌ستیان له کار کشایه‌وه؛ ئه‌مانه هه‌ندێ گۆڕانکاری بوو که هه‌ندێ که‌س پێیانوابوو ده‌توانێت ڕێگا بۆ فرۆشتنی کۆمپانیاکه هه‌موار بکاته‌وه.
"ئێمه له ئه‌کته‌وبری ساڵی 2013 هۆشداریمان به کۆمپانیای نه‌وتی گۆلف کی ستۆن دا که پشکه‌کانی خۆیان به بایه‌خی 172 پۆند بفرۆشێت و له‌گه‌ڵ خراپتربوونی بارودۆخ له ماوه‌ی دوو ساڵ و نیوی ڕابردوو پێشنیاری خۆمانمان به ڕێژه‌ی (109 پۆند، له جوونی 2014) و (20 پۆند، له دیسێمبێری 2015) دووپات کرده‌وه".
ڕکوودی جه‌نێل ئێنێرژی
جه‌نێل ئێنێرژی، کۆمپانیایه‌کی نه‌وتی دیکه که چالاکییه‌کانی خۆی له هه‌رێمی کوردستان ته‌رکیز کردووه له‌ژێر چاودێری تۆنی هیوارد، سه‌رۆکی پێشووی BP، زیان و خه‌سارێکی هاوشێوه‌ی به سه‌رمایه‌دانه‌ران گه‌یاندووه. دوای ئه‌وه‌ی که ئه‌و کۆمپانیا له کۆتایی مانگی ڕابردوو دانی به‌وه دانا که بایه‌خی یه‌کێک له گه‌وره‌ترین داراییه‌کانیان، واتا مه‌یدانی نه‌وتی ته‌ق ته‌ق، نزیک یه‌ک له‌سه‌ر سێ ڕێژه‌ی به‌راورده سه‌ره‌تاییه‌کان ده‌بێت، پشکه‌کانی نزیک به له‌سه‌دا 40 دابه‌زی.
ئه‌م کۆمپانیا نه‌وتییه له ماوه‌ی 12 مانگ، تاکوو کۆتایی مانگی دیسێمبێر، دوای ئه‌وه‌ی که ناچار بوو بایه‌خی مه‌یدانه نه‌وتییه‌کانی خۆی به له‌به‌رچاوگرتنی نرخ و پاشه‌که‌وته‌کان، خوارتر ڕابگه‌یێنێت و 1.2 میلیۆن دۆلار زه‌ره‌ری کرد.
"ئێمه له سه‌ره‌تا به کۆمپانیای جه‌نێل ئێنێرژی هۆشداریمان دا و پێشنیارمان کرد پشکی مانگانی دوایی خۆی تاکوو مانگی جوون به نرخی 971 پۆند بکڕێت. به‌م حاڵه‌شه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی که ورده ورده پاره‌ی نه‌ختینه کۆتایی هات، نرخی نه‌وتیش ورده ورده دابه‌زی و بارودۆخ له درێژایی سنوور و له سووریا خراپتر بوو و ئێمه خه‌ساره‌کانمان که‌م کرده‌وه".
ئێمه له ئه‌کته‌وبری 2014 هۆشداریمان به کۆمپانیای جه‌نێل ئێنێرژی دا که پشکه‌کانی خۆی به 828 پۆند بفرۆشێت و له‌و کاته تاکوو ئێستا له‌سه‌دا 85ی بایه‌خی پشکه‌کانی خۆی له ده‌ست داوه.
ته‌نگه‌ژه‌ی پێدان
به‌رهه‌مهێنه‌رانی نه‌وت له له‌نده‌ن نه‌ک ته‌نیا ده‌بوا له‌گه‌ڵ دابه‌زینی به‌رچاوی نرخی نه‌وت به‌ره‌وڕوو ببواینهوه به‌ڵکوو سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌کی داهاتی ئه‌وان، واتا حکوومه‌تی ناوچه‌یی کوردستانیش به شێوه‌یه‌کی به‌رچاو گیرۆده‌ی شه‌ڕ دژی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عێراق و شام (داعش) بوو.
حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانیش هاوکات له‌گه‌ڵ به‌ره‌نگاری له دژی داعش، گیرۆده‌ی گفتوگۆیه‌کی درێژخایه‌ن له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی عێراق له‌سه‌ر چۆنیه‌تی دابه‌ش کردنی داهاته‌کانی نه‌وته.
نه‌وت له ڕێگای هێڵێکی بۆری نوێ بۆ به‌نده‌ری جه‌یحانی تورکیا ده‌گوازرێته‌وه به‌ڵام پێدانی پاره‌ی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به کۆمپانیاکان ناڕێکوپێکه.
هه‌ندێ ئه‌زموون بۆ سه‌رمایه‌دانه‌ران
هێشتا له‌گه‌ڵ ڕۆژانی خۆش که نرخی هه‌ر به‌رمیل نه‌وت نزیک به 100 دۆلار بوو مه‌ودایه‌کی زۆر هه‌یه. بایه‌خی پشکه‌کانی کۆمپانیای نه‌وتی گۆلف کی ستۆن له سه‌ره‌تای ساڵی 2012 به زیادبوونهوهیهکی که‌م بۆ 4 پۆند له هه‌ر پشک گه‌یشت و بایه‌خی ئه‌و کۆمپانیایه‌ی به 3.6 میلیارد پۆند گه‌یاند. له سه‌ره‌تای ساڵی 2014 کۆمپانیای جه‌نێل ئێنێرژی به بایه‌خی پشکی 11 پۆندی زیاترین بایه‌خی خۆی وه‌ده‌ستهێنا و بایه‌خی ئه‌و کۆمپانیا گه‌یشته 3.1 میلیارد پۆند.
سه‌رمایه‌دانه‌رانی بچووک به هیوای گه‌شه و په‌ره‌سه‌ندنی نرخه‌کان نه‌وتی خۆیانیان هۆمار کرد، هه‌ر دوو کۆمپانیا هاوکات له‌گه‌ڵ دابه‌زینی نرخی نه‌وت دابه‌زینی بایه‌خی پشکه‌کانی خۆیانیان بینی و له ئێستادا کۆمپانیای نه‌وتی گۆلف کی ستۆن له بازاڕ بایه‌خێک به ڕێژه‌ی 90 میلیۆن پۆند و جه‌نێل ئێنێرژی نزیک به 200 میلیۆن پۆندی هه‌یه.
ئه‌مه چیرۆکێکی هه‌ژێنه‌ر و خه‌مبار بۆ سه‌رمایه‌دانه‌رانی بچووک بووه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌م ڕووداوانه ده‌ره‌نجامێکی به‌دواوه بێت ئه‌وا ده‌ره‌نجامی ئه‌و ئه‌زموونانه‌یه که چلۆن ده‌بێ له داوی ئه‌م بایه‌خانه (پشک) له داهاتوو ڕێگری بکرێت.
یاسایه‌ک ئه‌مه‌یه که به وردی به‌یاننامه‌کانی به‌رێوه‌به‌رێتی تاوتوێ بکرێت و ئه‌گه‌ر به شێوه‌ی به‌رده‌وام ڕێنماییه‌کی لاوازیان ئاراسته کرد پشکه‌کانی خۆتان بفرۆشن. یاسای دووهه‌م ئه‌مه‌یه که پرسه‌کانی ژووری ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تی پێوشوێنگری بکرێت و له ئه‌گه‌رێکدا که گۆڕانکارییه‌کی زۆر له مه‌ودای کاتی که‌م ڕوویان دا پشکه‌کانی خۆتان بفرۆشن. یاسایه‌کی سێهه‌م ئه‌مه‌یه که نیوه ڕوانینێکتان به بابه‌تی نه‌ختینه‌یی کۆمپانیاکه ببێت و ئه‌گه‌ر نه‌ختینه‌یی کۆمپانیاکه ڕوو له کۆتایی بوو، ڕه‌نگه ماوه‌ی ئه‌وه گه‌یشتبێت که به‌شێک له پشکه‌کانی خۆتان له‌سه‌ر مێز (هاوشێوه‌ی مێزی قۆمارکردن) هه‌ڵبگرن چونکه ئه‌گه‌ری ئه‌وه له‌ئارادایه که ئه‌و کۆمپانیا داوای پاره‌یه‌کی زیاتر له ئێوه بکات.
له ده‌ره‌نجامدا ئه‌وه‌ی که ڕوانینێکتان به ڕێژه‌ی مووچه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ران ببێت و ئه‌گه‌ر ئه‌وان به‌شێک له مووچه‌ی خۆیانیان بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی ئێستا خه‌رج نه‌کردبێت ئه‌وسا کاتی ئه‌وه گه‌یشتووه که ئه‌و کۆمپانیایه به‌جێبێڵن (هه‌موو پشکه‌کانتان بفرۆشن).
ژێدەر: ڕۆژنامه‌ی ئیندیپێندێنت
وه‌رگێران له فارسییه‌وه: سروور خدری
کۆدی بابه‌ت: 54798 | بهروار: ۱۳۹۵/۱/۱۶ | کاتژمێر: 15 : 27
برچسب:
نویسنده: استخدام کار