بهپێی ههواڵی کوردپرێس، به گێڕانهه له ماڵپهڕی سبهی شاندێک بە سەرۆکایەتی تەها زەنگەنە جێگری وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەرپرسانی نەوتی ئێران گەیشتونەتە قۆناغی ئامادەکردنی رێکەوتنێک بۆ راکێشانی بۆریی نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ ئێران و بڕیارە لەماوەی مانگێکدا رێکەوتنەکە ئیمزا بکرێت و بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
ئەمە لەکاتێکدایە لە ماوەی رابردودا تائێستاش رۆژانە سەدان تەنکەر نەوتی خاو لە هەرێمەوە ڕەوانەی ئێران دەکرێت و داهاتەکەشی نادیارە.
نازم دەباغ نوێنەری هەرێم لە تاران وردهکارییهکانی ئهو ڕێککهوتنهی ئاشکراکردووه و و رایگەیاند، لە قۆناغی یەکەمدا بە تانکەر نەوتی خاو ڕەوانەی پاڵاوگەکانی کرمانشان و تەبرێز دەکرێت، کە رۆژانە دەگاتە 30 هەزار بەرمیل نەوت، لە قۆناغی دوەمیشدا پێداویستی پاڵاوگە نەوتییەکانی تاران و ئاراک دابین دەکرێت تا ئەو کاتەی راکێشانی بۆریی نەوت لە کێڵگە نەوتییەکانی گەرمیانەوە بۆ پارێزگای کرمانشان لە ئێران تەواودەبێت.
بەوتەی نازم دەباغ چاوەڕوان دەکرێت ئاستی هەناردەی نەوتی هەرێم بگەیەنرێتە 200 هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا و ئەگەر ئێران لە ناوخۆدا پێویستی بە نەوتی هەرێم نەما هەناردەی دەرەوەی دەکات.
ناوبراو زیادیشی کرد: "رێکەوتنەکە هەناردەکردنی گازی سروشتی هەرێمیش بۆ ئێران لەخۆدەگرێت، بەڵام بۆ دیراسەکردنی ئەم بابەتە، وەفدی هەردولا پێویستیان بە کۆبونەوەی زیاتر هەیە."
شێرکۆ جەودەت سەرۆکی لیژنەی سامانە سروشتییەکانی ههرێمیش لهبارهی ئهم ڕێککهوتنهوه، رایگەیاند: هەر ڕێکەوتنێکی ستراتیژیی درێژخایەن لەنێوان هەرێم و وڵاتان، پێویستە ڕەزامەندیی پەرلەمانی کوردستانی لەسەر بێت.
لەدوای تورکیا، ئێران دەبێتە دوەم وڵات کە بۆ هەناردەکردنی نەوتی هەرێم رێکەوتنی لەگەڵ دەکرێت.
کۆدی بابهت: 54823 | بهروار: ۱۳۹۵/۱/۱۷ | کاتژمێر: 13 : 7
برچسب:
نویسنده: استخدام کار