به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له سه‌ره‌تای هاوینی ڕابردوو، ئه‌نقه‌ره که‌مپه‌ینێکی سه‌ربازیی بێوێنه‌ی له دژی هێزه‌کانی پارتی کرێکارانی کوردستان یان هه‌مان په‌که‌که به‌ڕێ خستووه. به ده‌ستپێکردنی شه‌ڕ و تێکهه‌ڵچوونه‌کانی نێوان په‌که‌که و تورکیا، ئاگربڕی دووساڵه له تورکیا کۆتایی پێهات. ئه‌م وڵاته هه‌موو توانای سه‌ربازیی خۆی بۆ به‌رنگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ په‌که‌که به‌کار هێناوه. چه‌ندین جار به توندی پێگه‌کانی په‌که‌که‌ی له باکووری عێراق بۆردومان کردووه و له هه‌ندێک له شاره‌کانی باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیا، یاسای قه‌ده‌غه‌کردنی هاتوچۆ ڕاگه‌یاندووه. به‌پێی ڕاپۆرتی ئه‌م دواییانه‌ی گرووپی قه‌یرانی نێونه‌ته‌وه‌یی، ئه‌م ئۆپراسیۆنه بووه‌ته هۆی گیان له‌دستدانی 250 که‌سی سڤیل و ئاواره‌بوونی 300 هه‌زار که‌س.
شرۆڤه‌کاران پێیانوایه که سیاسه‌تی ته‌رکیزی تورکیا له‌سه‌ر په‌که‌که، بووه‌ته هۆی له‌به‌رچاونه‌گرتنی داعش و ئه‌م گرووپه تیرۆریستییه، ده‌رفه‌تێکی شیاوی بۆ زه‌برلێدان له‌م وڵاته وه‌ده‌ست هێناوه.
سنان ئۆلجه‌ن، سه‌رۆکی ناوه‌ندی بیرۆکه‌ی EDAM له ئه‌سته‌مبۆڵ به هه‌واڵده‌ریی ئه‌سۆشیه‌یتێد پرێس وتی: کاتێک که هه‌موو سه‌رچاوه‌کان بۆ به‌رنگاری له‌گه‌ڵ هه‌ڕه‌شه‌ی په‌که‌که ته‌یار ده‌کرێن، له‌وانه‌یه که داعش ئه‌م ده‌رفه‌ته بۆ دزه‌کردن و ئه‌نجامدانی ئۆپراسیۆن بقۆزێته‌وه.
فادی هاکورا، کارناسی بابه‌ته‌کانی تورکیا له چه‌تم هاوسی له‌نده‌ن ده‌ڵێت: داعش به خه‌ساردان له که‌رتی گه‌شتیاری تورکیا، کاریگه‌ریی نه‌رێنیی خسته سه‌ر ئابووری تورکیا.
ئه‌م کارناسانه پێیانوایه که هێڕشه‌کانی داعش، ئاکامی سیاسه‌ته‌کانی تورکیا له سووریایه. ئه‌وان ده‌ڵێن که ئه‌نقه‌ره له ساڵی 2011 هه‌تا 2014ه‌وه چاوی خۆی له‌سه‌ر جموجووڵه‌کانی گرووپه جیهادییه‌کان و هاتوچۆی ئه‌وان له سه‌ر سنووری سووریا به‌ست. ئه‌م کاره، ڕێگه‌ی به‌و گرووپه دا تا له عێراق و سووریا خه‌لافه‌تی ئیسلامی ڕابگه‌یه‌نێت و له تورکیاش ده‌ست به درووست‌کردنی خانه‌ی هاوشێوه بکات.
ئه‌م کارناسانه له‌سه‌ر ئه‌م بڕوایه‌ن که دراوسێیه‌تی تورکیا له‌گه‌ڵ داعش و به‌شداریکردن له ئیئتیلافی دژه داعش، مه‌ترسیی داعش بۆ سه‌ر ئه‌م وڵاته زۆرتر ده‌کات. ئه‌م به‌شداریکردنه، تاوانی سیاسه‌ته هه‌ڵه‌کانی خۆی له سووریا ده‌دات.
سونه‌ر جاکپتای، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌ی تورکیا له ناوه‌ندی واشنتۆن له‌م باره‌یه‌وه وتی: تورکیا هه‌وڵی ده‌دا که به ته‌نیایی ئاکامی شه‌ڕی سووریا دیاری بکات و ئه‌م وڵاته له ئاکامی به‌ڕێوه‌بردنی سیاسه‌ته هه‌ڵه‌کانی خۆی له سووریا به‌ره‌وڕووی کێشه بۆته‌وه.
کۆدی بابه‌ت: 54840 | بهروار: ۱۳۹۵/۱/۱۷ | کاتژمێر: 15 : 45
برچسب:
نویسنده: استخدام کار