خرید بک لینک

کوردپرێس: گڵکۆی شاعێران که ماوه‌ی 50 ساڵ فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌بی کوردی تێیدا نووستووە، ئه‌شکه‌وتی سه‌هۆڵان، حه‌مامی مێژوویی میرزا ڕه‌سوول و مۆزخانه‌ی مرۆڤ ناسی مه‌هاباد، گۆمی کانی به‌رازان، بازاڕی تاناکۆرا له پاڵ بازاڕچه‌ی سنووری به‌شێک له شوێنه گه‌شتیارییه‌کانی شاری مه‌هاباده که ئه‌م شاره‌یان کردووەتە جه‌مسه‌رێکی گه‌شتیاری پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا تاکوو بوونی ئۆتیل و شوێنه‌کانی نیشته‌جێبوون به پێویستییه‌کی گرینگی مه‌هابادی کردووه‌ته شارێکی گه‌شتیاری.

ئۆتیل تارای مه‌هاباد یه‌کێک له‌و شوێنانه که له ڕووداوی 13ی گوڵانی ساڵی ڕابردوو ڕووخێندرا و به‌رپرسانی ڕووبەڕووی ئه‌زموونی پشتیوانی له سه‌رمایه‌دانه‌رانی که‌رتی تایبه‌تی به‌شی گه‌شتیاری کردەوە.

ڕۆژی 13ی مانگی گوڵانی ساڵی ڕابردوو، ژنێکی فه‌رمانبه‌ری ئۆتیل تارای مه‌هاباد به‌هۆی که‌وتنه‌خواره‌وه له چواره‌مین نهۆمی ئه‌م ئۆتیله، گیانی خۆی له‌ده‌ست دا.

پاش ئه‌م ڕووداوه و به‌دوای چه‌واشه‌کاری سه‌باره‌ت به مه‌رگی ئه‌م کچه، ناڕه‌زایه‌تییه‌کان له شاری مه‌هاباد ده‌ستیپێکرد که له ده‌رئه‌نجامدا بووه‌هۆی ڕووخانی ئۆتیل تارای ئه‌م شاره.

چه‌ند مانگ پاش ئه‌م ڕووداوه و له مانگی ڕه‌زبه‌ری ساڵی ڕابردوو، ئاره‌ش شه‌هابی، به‌رپرسی ئیداره‌ی میراتی فه‌رهه‌نگی پیشه‌ی ده‌ستی و گه‌شتیاری مه‌هاباد بە کوردپرێسی ڕاگه‌یاند: ئۆتیل تارای ئه‌م شاره پاش کۆتایی پڕۆسه‌ی بیناتنانه‌وه و نۆژه‌نکردن، به‌مزووانه ده‌چێته قۆناغی جێبه‌جێ کردن.

ناوبراو له‌و کاته‌دا ڕایگه‌یاند که چه‌ندین به‌ڵێنی گونجاو بۆ پێدانی ئاسانکاری بانکی به به‌ڕێوه‌به‌ری ئۆتیلهکه دراوه؛ به‌ڵێنێک که تاکوو ئێستا جێبه‌جێ نه‌کراوه.

ڕیوایەتی میراتی فه‌رهه‌نگی، پیشه‌ی ده‌ستی و گه‌شتیاری ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا له چاره‌نووسی پێدانی ئاسانکاری

سه‌باره‌ت به چاره‌نووسی به‌ڵێنی پێدانی ئاسانکاری بۆ بنیاتنانه‌وه‌ی ئۆتیل تارای مه‌هاباد، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی میراتی فه‌رهه‌نگی، پیشه‌ی ده‌ستی و گه‌شتیاری ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا بە کوردپرێسی ڕاگه‌یاند: داوامان کردووه له به‌رپرسانی ئۆتیل تارا له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌ڵسه‌نگاندنی کارناسانی فه‌رمی، ڕێژه‌ی خه‌ساره‌کان و تێچوو بۆ بنیاتنانه‌وه ئاماده بکه‌ن و ڕاده‌ستی ڕێکخراوی میراتی فه‌رهه‌نگی، پیشه‌ی ده‌ستی و گه‌شتیاری پارێزگا بکه‌ن تاکوو ئه‌م ڕێکخراوه‌یه هاوپه‌یوه‌ند به بابه‌تی قه‌رز، دابین کردنی سه‌رچاوه و ئاسانکاری به ئۆتیل تارا، هه‌نگاو هه‌ڵبگرێت، که ئه‌ڵبه‌ت به بوونی به‌ڵێنی گونجاوی ئێمه بۆ هاوکاری تا ئێستا ئه‌م به‌ڵگانه ڕاده‌ستی ئێمه نه‌کراوه.

جه‌لیل جه‌باری زیادیشی کرد: وه‌کوو جێبه‌جێکارانی کاروباری گه‌شتیاری، ڕێکخراوی میراتی فه‌رهه‌نگی، پیشه‌ی ده‌ستی و گه‌شتیاری ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا ناچاره به دابین کردنی بودجه بۆ دروست کردن، دامه‌زراندن و نۆژه‌نکردنی ئۆتیلهکان.

ناوبراو ڕوونیشی کرده‌وه: هه‌روه‌ها هاوپه‌یوه‌ند به ئۆتیل تارا ده‌بێ هاوکارییه پێویسته‌کان له‌مباره‌وه ئه‌نجام بدرێت و به‌ڕێوه‌به‌رانی ئۆتیلهکه ده‌بێ پێوشوێنگری وه‌رگرتنی ئاسانکارییه بانکییه‌کان بن.

ڕیوایەتی ئۆتیل تارا له به‌ڵێن پێدانی ئاسانکارییه‌کان

گێڕانه‌وه‌ی نادر مه‌ولوودی، خاوه‌نی ئۆتیل تارا له چیرۆکی پێدانی ئاسانکارییه‌کان به‌م ئۆتیله بۆ نۆژه‌نکردن به شێوه‌یه‌کی دیکه‌یه.

ناوبراو بە کوردپرێسی وت: له ڕێگای به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی میراتی فه‌رهه‌نگی، پیشه‌ی ده‌ستی و گه‌شتیاری ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا بۆ وه‌رگرتنی قه‌رزی گه‌شه‌ی نه‌ته‌وه‌یی، بۆ جێگری سه‌رمایه‌دانه‌ریی تاران ناسێندرام و بڕیار درا قه‌رزێک به ڕێژه‌ی 3 میلیارد ڕیاڵ، له ڕێگای بانکی گه‌شتیاری پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا به ئۆتیل تارا بدرێت.

نادر مه‌ولوودی زیادی کرد: به‌ڵگه پێویسته‌کان له‌وان ڕای کارناسانی دادگه، ڕێژه‌ی خه‌ساره‌کان و ... له ده‌ره‌تانی به‌رپرسانی په‌یوه‌ندیدار دانرا و به‌پێی ڕای کارناسان ڕێژه‌ی 5 میلیارد و 100 میلیۆن تمه‌ن خه‌سار به‌راورد کرا.

ناوبراو جه‌ختیشی کرد: بۆ وه‌رگرتنی قه‌رز له بانکی گه‌شتیاری هه‌ژمارێکمان کرده‌وه و ڕایانگه‌یاند که پاش 10 ڕۆژ ئێمه له ده‌رئه‌نجامی ئه‌وه ئاگادار ده‌که‌نه‌وه.

مه‌ولوودی وتیشی: به‌ڕێوه‌به‌ری ئۆتیلهکه به‌ڵگه پێویسته‌کانی ناردووه و ئه‌م هه‌ژماره (بۆ وه‌رگرتنی قه‌رز) هۆکارێک بۆ سه‌لماندنی ئه‌م بابه‌ته‌یه.

به‌ڵێنی پێدانی قه‌رز به ئۆتیل تارای مه‌هاباد بۆ نیوه‌ی دووهه‌می ساڵی ڕابردوو وهدروخرایهوه

خاوه‌نی ئۆتیلهکه له درێژه‌دا وتی: له مانگی جۆزه‌ردانی ساڵی ڕابردوو پاش تێپه‌ڕاندنی قۆناغه یاساییه‌کان و تێپه‌ڕبوونی ماوه‌ی 10 ڕۆژه، بانکی گه‌شتیاری له نامه‌یه‌کدا که بۆ ئه‌وان ڕاگه‌یێندرابوو، زیادی کرد: پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا یه‌کێک له ناوچه بێبه‌شه‌کان دێته‌ئه‌ژمار و قه‌رزی پێشکه‌ش کراو به ئۆتیل تارای مه‌هاباد له نیوه‌ی دووهه‌می ساڵ به‌وان ده‌درێت.

ناوبراو وێڕای ڕاگەیاندنی پێنه‌دانی ئه‌م قه‌رزه سه‌ره‌ڕای کۆتایی پێهاتنی ساڵی 94، وتی: پاش پێوشوێنگرییهکانی ئێمه له ڕێگای بانکی گه‌شتیاری پارێزگا به ئێمه ڕاگه‌یێندرا که بانک بودجه‌ی گونجاوی بۆ پێدانی ئاسانکاری گه‌شتیاری نییه و به‌ڵێنی نیوه‌ی دووهه‌می ساڵیش جێبه‌جێ نه‌کرا.

به‌ڕێوه‌به‌ری ئۆتیل تارا وتیشی: من وه‌کوو سه‌رمایه‌دانه‌رێک، ئامانجم ڕاکێشانی گه‌شتیار له ناوچه‌که و ڕه‌خساندنی هه‌لی کار بۆ لاوان بووه، به‌ڵام به‌داخه‌وه پاش ڕووداوی مانگی گوڵانی ساڵی ڕابردوو، تا ئێستا هیچ ئاسانکارییه‌کم بۆ بنیاتنانه‌وه‌ی ئۆتیلهکهم وه‌رنه‌گرتووه.

ناوبراو زیادیشی کرد: مانگی جۆزه‌ردانی ساڵی ڕابردوو له به‌رانبه‌ر به‌ڵێنێک که به هاووڵاتیانم دابوو، به بودجه‌ی خۆمه‌وه هه‌وڵم دا بۆ بنیاتنانه‌وه‌ی ئۆتیلهکه و سه‌ره‌تای وه‌رزی زستانی هه‌ر ئه‌و ساڵه‌ش کرانه‌وه‌ی دووباره‌ی ئۆتیلهکهمان ڕاگه‌یاند. له ئێستادا ئۆتیل له باری ستانداردکردنه‌وه کێشه‌یه‌کی نییه و به‌پێی ڕای کارناسان هه‌موو قۆناغه‌کانی ستانداردکردن، په‌سه‌ند کراوه و ئاماده‌یی ته‌واوی بۆ قبووڵی گه‌شتیاران هه‌یه.

مه‌ولوودی له درێژه‌دا وتی: له به‌رپرسانی شاری مه‌هاباد و پارێزگاش چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌م بوو که له به‌رانبه‌ر سه‌رمایه‌دانه‌رییه‌کان له‌م به‌شه، به وشیاری و به هه‌ستی به‌رپرسیارێتی زیاتر هەوڵ بدەن، چونکه تا ئێستا هیچ به‌رپرسێک له به‌رانبه‌ر خه‌ساره لێدراوه‌کان به ئۆتیل تارا و به‌شی گه‌شتیاری شاری مه‌هاباد، وڵامده‌ر نه‌بووه.

هه‌رچه‌ند، به‌رپرسانی پارێزگایی و شارستانی له بابه‌تی بنیاتنانه‌وه‌ی ئۆتیل، چه‌ندین سه‌ردانیان بووه و چه‌ندین به‌ڵێنی گونجاویان بۆ پشتیوانی له چوارچێوه‌ی پێدانی ئاسانکاری بانکی داوه. به‌ڵام ئه‌م ئۆتیله هێشتاکه چاوه‌ڕوانی به‌دیهاتنی یارمه‌تییه ئاراسته کراوه‌کانه.

ڕاپۆرت: تانیا شه‌عه‌فی

وه‌رگێڕان له فارسییه‌وه: شیلان محه‌مه‌دی

کۆدی بابه‌ت: 54829 | بهروار: ۱۳۹۵/۱/۱۸ | کاتژمێر: 0 : 7

برچسب: نویسنده: استخدام کار تاريخ: چهارشنبه 18 فروردين 1395 ساعت: 3:27

صفحه بندی