خرید بک لینک

موحسن بیگله‌ری له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ کوردپرێس ڕایگه‌یاند: ئێمه ڕه‌خنه‌یه‌کی توندمان له نه‌کرانه‌وه‌ی بازاڕچه سنوورییه‌کانی بانه، سه‌قز، مه‌ریوان، سه‌وڵاوا، سه‌رده‌شت، پیرانشار، پاوه و هه‌ورامانات و مێهران هه‌یه.

ناوبراو ڕوونی کرده‌وه: ئه‌و که‌سانه‌ی که له‌م بازاڕچانه‌دا خه‌ریکی کۆڵبه‌رین، به‌هۆی هه‌ژاری و که‌مبوونی هه‌لی کار هه‌ستاون به ئه‌نجامدانی ئه‌م کاره تاقه‌ت پڕووکێنه . هه‌ر به‌م بۆنه‌وه، کۆڵبه‌ری وه‌کوو پیشه به ئه‌ژمار نایه‌ت، به‌ڵکوو ڕێگه‌یه‌ک بۆ دابینکردنی بژێوی ژیانه.

ناوبراو زیادی کرد: ئه‌و کۆڵبه‌رانه‌ی که به هۆی ناچاری ڕوویان له‌م کاره کردووه، جاری وا هه‌یه که بارێک له مه‌ودایه‌کی 100 کیلۆمه‌تری دهگۆزنهوه تا نانی شه‌وێک له‌سه‌ر سفره‌ی بنه‌ماڵه‌یان دابنن. هه‌ر به‌م بۆنه‌وه، کرانه‌وه‌ی ئه‌م سنوورانه بۆ خه‌ڵک زۆر گرینگه.

بیگله‌ری به ڕاگه‌یاندنی ئه‌وه‌ی که داخرانی سنووره‌کان، بڕیارێکی کارناسی نه‌کراوه، وتی: به‌داخه‌وه ئه‌م کاره کارناسی نه‌کراوه و به بڕیارێکی به په‌له له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه ئه‌نجام دراوه و ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی گازنده‌ی زۆری خه‌ڵکی ناوچه سنوور نشینه‌کان.

نوێنه‌ری سه‌قز و بانه جه‌ختی کرد: چاوه‌ڕوانییه‌کی تایبه‌تمان هه‌یه که سه‌باره‌ت به کردنه‌وه‌ی ئه‌م ناوچانه و به‌تایبه‌ت سنووره‌کانی "ههنگژان و گڵه سووری بانه" و هه‌روه‌ها بازاڕچه‌ی سنووری سه‌یفی سه‌قز که چه‌ندین ساڵه داخراوه و به‌شێکه له داواکارییه سه‌ره‌کییه‌کانی خه‌ڵکی ناوچه‌که، به خێراترین کات جێبه‌جێ بکرێت.

نوێنه‌ری خولی نۆهه‌م له مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی وه‌بیری هێنایه‌وه: ئه‌گه‌ر بڕیار وایه که ڕێڕه‌و و بازاڕچه سنوورییه‌کان دابخرێت، ده‌بێت ده‌وڵه‌ت له بیری جێگره‌وه‌یه‌ک بۆ ئه‌م سنوورانه بێت و چه‌ندین کارگه دابمه‌زرێنێت تا خه‌ڵک له بیری ڕێگه‌یه‌ک بۆ دابینکردنی بژێوی ژیانیان بن.

نوێنه‌ری سه‌قز و بانه سه‌باره‌ت به هۆکاری داخرانی سنووره‌کان و بازاڕچه سنوورییه‌کان وتی: ئه‌و شته‌ی که ڕوونه، داخرانی سنوور به‌هۆی حه‌سابی داراییه. پێشتر داهاته‌کانی سنووری ده‌ڕژایه حه‌سابی هێزه‌کانی پارێزه‌ری سنوور، به‌ڵام ئێستا ده‌وترێت که ئه‌م کاره یاسایی نییه و ده‌بێت ڕێگه‌چاره‌یه‌کی نوێ بدۆزرێته‌وه.

کۆدی بابه‌ت: 54884 | بهروار: ۱۳۹۵/۱/۱۸ | کاتژمێر: 16 : 2

برچسب: نویسنده: استخدام کار تاريخ: چهارشنبه 18 فروردين 1395 ساعت: 19:10

صفحه بندی