به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، محه‌مه‌د باقر نه‌وبه‌خت له یه‌که‌مین دانیشتنی ڕۆژنامه‌وانی خۆی که ورده‌کارییه‌کانی له‌لایه‌ن هه‌واڵده‌ریی ده‌وڵه‌تی ئیرناوه بڵاو کرایه‌وه، زیادی کرد: له ساڵێ 94دا، به‌پێی گه‌ڵاڵه‌ی ئامارگیری هێزی کاری وڵات له‌گه‌ڵ هه‌ڵکشانی ڕێژه‌ی به‌شداری به‌ره‌وڕوو بوو، به شێوه‌یه‌ک که ڕێژه‌ی به‌شداریی هێزی کار له 37.2 له‌سه‌د له ساڵی 93 بۆ 38.2 له‌سه‌د له‌ساڵی 94 زۆرتر بوو.
ناوبراو زیادی کرد: زۆرتربوونی ڕێژه‌ی 1 له‌سه‌دی ڕێژه‌ی به‌شداری، بوو به هۆی ئه‌وه‌ی که جه‌ماوه‌ری چالاکی کار له 23 ملوێن و 818 هه‌زار که‌س بۆ 24 ملوێن و 701 هه‌زار که‌س به‌رز بێته‌وه، واتا 882 هه‌زار که‌س هێزی نوێی کار، هاتنه ناو بازاری کاری وڵات.
سه‌رۆکی ڕێکخراوه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و پڵانڕێژی وڵات ڕایگه‌یاند: له‌م 882 هه‌زار هێزی نوێی نێو بازاڕی کار، 214 هه‌زار که‌س له دۆزینه‌وه‌ی کار سه‌رنه‌که‌وتوو بوون و به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی که له 667 هه‌زار که‌سی وه‌رگیردراو له بازاڕی کار، 149 هه‌زار که‌س له که‌رتی کشتوکاڵ، 562 هه‌زار که‌س له که‌رتی خزمه‌تگوزاری و 44 هه‌زار که‌س له که‌رتی پیشه بوون، گه‌شه‌ی نه‌رێنیمان بووه.
نه‌وبه‌خت وتی: له ئاکامدا، به له‌به‌رچاوگرتنی بارودۆخی ساڵی 94 و دابه‌زینی نرخی نه‌وت، پراکتیزه‌بوونی 92 له‌سه‌دی بودجه به ڕێژه‌ی 201 هه‌زار ملیار تمه‌ن ئه‌نجامی گرت و 827 هه‌زار که‌سی نوێ هاتنه نێو بازاڕی کار که 667 هه‌زار که‌سیان له به‌ده‌ستهێنانی کار سه‌رکه‌وتوو بوون.
ناوبراو زیادی کرد: له ساڵی ڕابردوودا به‌رنامه‌ی ساڵانه‌ی په‌یوه‌ندیدار به به‌ڕێوه‌چوونی بودجه‌ی ساڵ بوو و به هه‌مووی ئه‌و کێشه و ته‌نگه‌ژانه که له دابینکردنی سه‌رچاوه‌کان بوومان، به له‌به‌رچاوگرتنی دابه‌زینی هه‌ره زۆری نرخی نه‌وت، له بڕی بودجه‌ی 226 هه‌زار ملیار تمه‌نی که مه‌جلیس له قۆناغی دووهه‌مدا 220 هه‌زار ملیار تمه‌نی ڕایگه‌یاند، کارکردی بودجه‌ی 201 هه‌زار ملیار تمه‌نی بوو که نزیک به 91 تا 92 له‌سه‌دی به‌ڕێوه چوو.
نۆبه‌خت هه‌روه‌ها به ئاماژه به سه‌رکه‌وتنی تیمی دانوستانکار له پرسی به‌رجام و لابردنی گه‌مارۆکان ڕایگه‌یاند: به‌م کاره، هه‌لێک بۆ وڵات ڕه‌خسا تا به مه‌به‌ستی زۆرتربوونه‌وه‌ی گه‌شه‌ی ئابووری کارێک ئه‌نجام بدرێت و پێشxadبینی ئێمه له ساڵی 95دا گه‌شه‌ی ئابووری له نێوان 5 تا 6 له‌سه‌ده که کۆمه‌ڵگاکانی جیهانیش وه‌ها ڕێژه‌یه‌کیان بۆ ئێران پێشxadبینی کردووه.
وته‌بێژی ده‌وڵه‌ت وتی: له نزیک به 36 هه‌زار یه‌که‌ی به‌رهه‌مهێنان له شاره‌کان و ناوچه پیشه‌ییه‌کانی وڵات، 67 هه‌زار ملیار تمه‌ن له سه‌ریان سهرمایهدانراوه، له ئێستادا 7 هه‌زار یه‌که‌ی پیشه‌یی داخراو هه‌یه که ئه‌م یه‌کانه له ئه‌گه‌ری چالاکبوونه‌وه‌یان، ده‌توانن 132 هه‌زار که‌س له‌سه‌ر کار دابمه‌زرێنن.
نه‌وبه‌خت هه‌روه‌ها به ئاماژه به‌وه‌ی که پێشxadxadبینی ئێمه بۆ ساڵی 95 ئه‌وه‌یه که 10 ملوێن تۆن گه‌نم له وه‌رزێڕان (جووتیاران) بکڕین، ڕایگه‌یاند: له دانیشتنی پێشووی لیژنه‌ی ده‌وڵه‌ت، 13 هه‌زار و 420 ملیارد تمه‌ن بۆ کڕینی 10 ملوێن تۆن گه‌نم بودجهبهنی کرا که به پێی ئه‌م بودجه‌یه، پێشxadبینی ده‌کرێت که پێویستی هاورده‌ی وڵات به گه‌نم بگاته سفر یان که‌مترین ڕاده.
یارمه‌تی ده‌وڵه‌ت به سندووقی خانه‌نشینبوون بۆ دانی مووچه
ناوبراو سه‌باره‌ت به مووچه‌ی خانه‌نشینxadxadبووانیش شرۆڤه‌ی کرد: سندووقی خانه‌نشینبوون له دانی مووچه‌ی مانگی ڕه‌شه‌مه هه‌تا 27ی ڕه‌شه‌مه کێشه‌ی هه‌بوو. کۆی گشتیی مووچه‌ی خانه‌نشینبووان 22 هه‌زار و 400 ملیارد تمه‌ن بوو که ده‌وڵه‌ت 15 هه‌زار و 500 ملیارد تمه‌نی وه‌کوو یارمه‌تی ڕاده‌ستی سندووق کرد، به‌ڵام دیسان سندووق له دانی مووچه کێشه‌ی هه‌بوو.
وته‌بێژی ده‌وڵه‌ت زیادی کرد: ده‌وڵه‌ت 10 له‌سه‌د به یارمه‌تی خۆی به سندووق زیادی کرد، هه‌ر به‌مه‌ش، سندووقی خانه‌نشینی بڕی هه‌زار ملیار تمه‌ن کورتهێنانی بوودجه‌ی بوو که به فه‌رمانی سه‌رۆک کۆماری، هه‌زار ملیار تمه‌نی دیکه‌شمان ڕاده‌ستی سندووقه‌که کرد تا بتوانێت مووچه‌ی خانه‌نشینxadبووان بدات.
وته‌بێژی ده‌وڵه‌ت له وڵامدانه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی کۆماری ئیسلامیی ئێران سه‌باره‌ت به شه‌ڕ و تێکهه‌ڵچوونی دوو وڵاتی ئازه‌ربایجان و ئه‌رمه‌نستان وتی: ئێران داوای له هه‌ردوو لایه‌ن کردووه که هێوه‌ر بن و وه‌زیری به‌رگری ئێرانیش هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ هاوتاکانی خۆی، ڕاوێژکاری ئه‌نجام داوه تا پێش به هه‌ر چه‌شنه ئاژاوه له ناوچه‌که‌دا بگرین. به‌داخه‌وه ناوچه‌که له ئاگر و خوێن و له‌حاڵی تێپه‌ڕبوونی ڕۆژانی سه‌ختی خۆیه‌تی.
کاردانه‌وه به هه‌واڵه‌کان سه‌باره‌ت به سه‌فه‌ری سه‌رۆک کۆمار بۆ نه‌مسا/ ده‌بێت گه‌وره‌یی نه‌ته‌وه‌یی ئێران بپارێزرێت
وته‌بێژی ده‌وڵه‌ت له وه‌ڵامدانه‌وه به هۆکاره‌کانی پووچه‌ڵبوونه‌وه‌ی سه‌فه‌ری سه‌رۆک کۆمار بۆ نه‌مسا و هه‌ندێک بیروڕا ده‌ربڕین سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته‌ش، وتی: له‌م بواره‌دا تا ڕاده‌یه‌ک باس کراوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که هه‌ندێک که‌س له هه‌ر ده‌رفه‌تێک که‌ڵک وه‌ربگرن که خاڵێکی نه‌رێنی نیشان بده‌ن، له به‌رجامه‌وه بگره هه‌تا هه‌ر چه‌شنه کێشه‌ی دیکه، ئه‌مه درووست نییه.
ناوبراو ڕایگه‌یاند: له بیرمان نه‌چێت که گه‌وره‌یی گه‌لی ئێران که‌م نییه، هه‌ر به‌م بۆنه‌وه ئێمه خوازیاری ئه‌وه نین که سه‌رۆک کۆمار بۆ شوێنێک سه‌فه‌ر بکات که بیره‌وه‌رییه‌کی تاڵمان له ڕابردوودا لێی هه‌یه.
وته‌بێژی ده‌وڵه‌ت هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به ڕاگه‌یاندراوه‌کانی جێگری یه‌که‌می سه‌رۆک کۆمار له ساڵی ڕابردوو له بواری باشتربوونه‌وه‌ی بارودۆخی ئابووری خه‌ڵک وتی: بۆ ئه‌م کارانه، پێویستیمان به دابینکردنی داهاتین تا ئه‌و به‌شه‌ی که داهاتیان نییه، که‌ڵکی لێ وه‌ر بگرن و هه‌ر چه‌شنه هه‌وڵێک له ئه‌مساڵدا له بواری دابینکردنی توانای کڕین و بژێوی ژیان بۆ گرووپه جۆراوجۆره‌کانی خه‌ڵک ده‌بێت.
نۆبه‌خت له وڵام به پاراستنی ده‌وڵه‌ت له ده‌نگی نوێنه‌ران وتی: سه‌باره‌ت به پاراستنی ده‌نگی نوێنه‌ران، وه‌زاره‌تی ناوخۆ، بیڕۆڕای خۆی له بواری مافناسییه‌وه ده‌ربڕی که به پێچه‌وانه‌ی بیڕوڕای مافناسیی شۆرای نیگابان سه‌باره‌ت به یه‌کێک له هه‌ڵبژێردراوانی ئیسفه‌هان بوو، ڕاگه‌یاندووه.
ناوبراو زیادی کرد: ئه‌م بیروڕایه به شێوه‌ی به‌ڵگه‌دار به ئه‌ندامانی شۆرای نیگابان ڕاگه‌یه‌ندراوه و وه‌زاره‌تی ناوخۆ له‌سه‌ر ئه‌م بڕوایه‌یه که ئه‌گه‌ر بڕیاو وایه که پاڵێوراوێک له‌م قۆناغه‌دا له‌لایه‌ن شۆرای نیگابانه‌وه سه‌ڵاحییه‌تی پشتڕاست نه‌کرێته‌وه و هه‌ڵبژاردنی ئه‌و که‌سه بۆ ده‌وری دووهه‌م بێت، ده‌بێت له قۆناغی پێڕاگه‌یشتنی به‌ڵگه‌ی کارکردنی نوێنه‌ر له‌به‌رچاو بگیردرێت.
هیچ دانوستانێکی فه‌رمی و نهێنی له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بستان ئه‌نجامی نه‌گرتووه
نۆبه‌خت له وڵامدانه‌وه به‌و ده‌نگۆیانه که ده‌وترێت هه‌ندێک دانوستانی نهێنی له نێوان ئێران و عه‌ره‌بستان ئه‌نجامی گرتووه، وتی: هیچ دانوستانێکی فه‌رمی و نهێنی له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بستان ئه‌نجامی نه‌گرتووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که هه‌ندێک له وڵاتان هه‌وڵ بۆ نێوبژێوانی ده‌ده‌ن، پشتڕاست ده‌کرێته‌وه.
ناوبراو زیادی کرد: ئێمه خوازیاری تێکهه‌ڵچوون له‌گه‌ڵ هیچ وڵاتێک نین و ئه‌گه‌ر سه‌عوودییه‌کان ژیرانه کار بکه‌ن و له چوارچێوه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی کار بکه‌ن، ده‌وڵه‌ت بۆچی ده‌بێت په‌یوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ وڵاتی دراوسێ و موسڵمانی خۆی بپچڕێنێت؟
نۆبه‌خت هه‌روه‌ها له وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی که ده‌وترێت له‌لایه‌ن سه‌رۆک کۆماری ئێرانه‌وه نامه‌یه‌کی نهێنی ئاراسته‌ی ئه‌میری کوه‌یت کراوه وتی: وه‌ها شتێک نه‌بووه.
نۆبه‌خت سه‌باره‌ت به به‌ڕێوه‌نه‌چوونی یاسای هاوسه‌نگکردنی مووچه‌ی خانه‌نشینه‌کانی ڕێکخراوی دابینکردنی کۆمه‌ڵایه‌تی وتی: بنه‌مای ژمێریاریکردنی ئه‌و که‌سانه‌ی که له ژێر پشتیوانی سندووقه‌کانی له‌شکه‌ری و وڵاتن، له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌ی که له‌ژێر پشتیوانی ڕێکخراوی دابینکردنی کۆمه‌ڵایه‌تیدان، جیاوازن. ئێمه 12 له‌سه‌د به مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران زیادمان کرد، به‌ڵام ئه‌وان 14 له‌سه‌د زیادیان کرد. زیاده‌کانی فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت له‌گه‌ڵ زیاده‌کانی ئه‌و که‌سانه‌ی که له سندووقی خانه‌نشینه‌کانی ڕێکخراوه‌ی دابینکردنی کۆمه‌ڵایه‌تی مووچه وه‌رده‌گرن، جیاوازییان هه‌یه.
سه‌رۆکی ڕێکخراوه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و به‌رنامه‌ی وڵات وتی: به‌رزبوونه‌وه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌لایه‌ن لیژنه‌ی وه‌زیرانه‌وه په‌سه‌ند کراوه. هه‌ر به‌م بۆنه‌وه، به‌دواکه‌وتنی زۆرتربوونی مووچه‌کان هه‌تا مانگی جۆزه‌ردان، دووره له ڕاستی. ئێمه چاوه‌ڕوانی یاسای بودجه‌ین. هه‌ر کات که ئه‌م یاسایه پێمان ڕابگه‌یه‌ندرێت، زۆرترکردنی مووچه‌کان له سه‌ره‌تای مانگی خاکه‌لێوه‌ی 95ه‌وه ده‌ست پێده‌که‌ین. ئه‌م کێشه بۆ فه‌رمانبه‌ران درووست نه‌بێت که له نیوه‌ی مانگی جۆزه‌ردانه‌وه مووچه‌کان زیاد ده‌کرێت.
نۆبه‌خت له وڵامدانه‌وه به پرسیارێک سه‌باره‌ت به ئاماده‌نه‌بوونی میواندارانی ئافره‌تی گه‌شته ئاسمانییه‌کانی کۆمپانیایی ئه‌یر فڕانس بۆ ئێران وتی: فه‌ڕه‌نسییه‌کان به میواندارانی ئافره‌تی فرۆکه‌کانی خۆیان ڕایانگه‌یاندووه که ده‌توانن بۆ ئه‌م گه‌شته ئاسمانییانه بڕۆن یان نا. ئه‌م خزمه‌تگوزارییانه‌ی ئه‌یر فڕانس هیچ کێشه‌یه‌ک پێش ناهێنێت و گه‌شته ئاسمانییه‌کان به‌رده‌وامه. هیوادارین که به ته‌یارکردنی هێڵه ئاسمانییه‌کانی خۆمان به فرۆکه‌ی لوکس، خزمه‌تگوزارییه‌کی باش له به‌رده‌ستی موسافیران بێت.
وته‌بێژی ده‌وڵه‌ت سه‌باره‌ت به بابه‌تی بڕیاری له‌سێداره‌دانی بابه‌ک زه‌نجانی وتی: سه‌باره‌ت به دۆسیه‌ی دادگایی بابه‌ک زه‌نجانی، ده‌وڵه‌ت هه‌موو کات هه‌وڵ و تێکۆشانی خۆی بۆ پاراستنی سامانه گشتییه‌کان و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌م سه‌رچاوانه ئه‌نجام ده‌دات. ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی به جیدییه‌ت له‌گه‌ڵ بابه‌ته‌کان مامه‌ڵه ده‌کات و پێداچوونه‌وه بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و سامانانه ده‌کات.
ناوبراو سه‌باره‌ت به لێدوانه‌کانی ڕه‌خنه‌گرانی ده‌وڵه‌ت سه‌باره‌ت به 4 ساڵه‌بوونی ده‌وڵه‌تی دوکتۆر ڕۆحانی وتی: ده‌بێت بایه‌خ به هه‌ندێک له وته‌کان نه‌درێت. ئاواتی گه‌نجان هیچ عه‌یب نییه.
هه‌واڵنێرێک پرسیاری کرد که ئایا تیمی میدیایی ده‌وڵه‌ت، چاودیری به‌سه‌ر به‌رنگاری میدیایی ناوه‌ندی ده‌نگ و ڕه‌نگ به دژی به‌رجام ده‌کات؟ که نۆبه‌خت وڵامی دایه‌وه: شۆرای ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌ت دانیشتنی به‌رده‌وامی هه‌یه و هه‌موو بابه‌ته‌کان له‌به‌رچاو ده‌گرێت. ئێمه به زیره‌کی، تێگه‌یشتنی گه‌له‌که‌مان دڵنیاین.
چاکسازیی سیسته‌می بانکی له حاڵی ئهنجامدراندایه
وته‌بێژی ده‌وڵه‌ت سه‌باره‌ت به ڕه‌خنه‌کان له به‌ڕێوه‌چوونی سیسته‌می بانکی وڵات وتی: چاکسازیی سیسته‌می بانکی، یه‌کێک له‌و کارانه‌یه که له ماوه‌یه‌ک لهمهوپێش ده‌ستی پێکردووه. لابردنی به‌ربه‌سته‌کانی پێشه‌ڕووی سیسته‌می بانکی، چالاکی ئه‌م سیسته‌مه، به‌شێوه‌یه‌کی باشتر و چاکسازیکراوتر له خزمه‌تی به‌رهه‌مهێنانی وڵات داده‌نێت.
سه‌رۆکی ڕێکخراوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و به‌رنامه‌ڕێژی سه‌باره‌ت به زۆرتربوونه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت پاش به‌رجام ڕوونی کرده‌وه: ئێمه پێداگرین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که به‌شی پێشووی خۆمان له هه‌نارده‌ی نه‌وت به‌ده‌ست بهێنینه‌وه، ئه‌و که‌سانه‌ی که له به‌شی ئێران که‌ڵکیان وه‌رگرت، ده‌بێت ڕێژی به‌رهه‌مهێنانی خۆیان که‌م بکه‌نه‌وه، ئێمه بۆ ده‌ستپێڕاگه‌یشتن به به‌شی خۆمان زۆر پێ‌داگر و چالاک کار ده‌که‌ین.
کۆدی بابه‌ت: 54866 | بهروار: ۱۳۹۵/۱/۱۸ | کاتژمێر: 15 : 44
برچسب:
نویسنده: استخدام کار